▪ رێکەوتنی هەولێر و بەغدا دەروازەیەکە بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوو لا
نەوزاد محەمەد
لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمێ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات دەستبەکاربوونی حکومەتی نویێ عیراقی فیدرال بە سەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی، ئاسۆیەکی نوێ بۆ لێکتێەگەیشتن پەیدا بوو.
لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە پێی بەرنامە توکمەکانی لە چاکسازی و سەروەری یاسا و خزمەتگوزاری و شێوازی پەیوەندییە دیبلوماسیەکانی هەست بە جیاوازیەکی زۆر کرا لەگەڵ کابینەکانی پێشوتر، هەروەها لەسەر ئاستی عیراق حکومەتی سودانی هەنگاوی باشی هەبوو لەسەر ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەوەو نیاز پاکی بەرامبەر بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەلێر و بەغدا.
رێکەوتنی ئەمڕۆی نەوت و گاز لە نێوان هەردوولادا لە ئەنجامی ئەو دانوستان و لێک تێگەیشتنەکانی پێشوترە، وە سەرەتایەکی باشە بۆ داهاتوو کە متمانە و لێک تێگەیشتنی زیاتر پەیدا ببێت وبتوانرێت رێگە چارەی گونجاو بە پێی بنەما دستوریەکان بۆ تەواوی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە.
رێکەوتنی نەوت و گاز بنەمایەک دەبێت بۆ پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لە عیراق، کە هەرێمی کوردستان دەستهەڵاتی زیاتری دەبێت لە رووی فرۆشتی نەوتەوە، کە ئەمەش خاڵێکی گرنگی زیاد کردنی داهاتە نەک بۆ هەرێمی کوردستان بە تەنیا بەلکو بۆ عیراقیش و کاریگەری ئەرینی دەکاتە سەر دۆخی ئابوری و بەرز کردنەوەی بەهای دیناری عیراقی.
هەروەها بنەمایەکی بەهێز دەبێت بۆ پەسەند کردنی بودجەی گشتی عیراق و جێگیر کردن و زامن کردنی پشکی هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی ترەوە دەروازەیەکی باش دەبێت بۆ چونە ناو قۆناغێکی ترەوە لە چارەسەر کردنی تەواوی کێشەکانی تری نێوان هەردوولادا بگرە لە مادەی ١٤٠ و دۆخی کەرکوک و رێکەوتنی شنگال کە بۆ هەرێمی کوردستان خاڵی زۆر گرنگن.
بەم رێکەوتنە نەوتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی و بە رەزامەندی حکومەتی فیدرالی دەبێت، واتا پێداچونەوە بە بەهای فرۆشتن دەکرێتەوە و دەچێتە ئاستێکی بەرز تر، لە لایەکی ترەوە داخوازی و کریاری لەسەر زیاد دەبێت و دەتوانرێ بڕی هەناردە و فرۆشتن زیاد بکرێت.
هەروەها کەیسی نەوت و گازی عیراق لە دادگای پاریس کۆتایی پێ دێت و چیتر ناکرێتە کارتی فشار بۆ سەر هەرێمی کودرستان
کە ناحەزان ماوە ماوە بوقیان بۆ لێدەدا.
بە گشتی ئەم هەنگاوە سەرتایەکی باش و ئەرینی یە، بۆ ئاسایی کردن و بەرەو پێشەوە بردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە هێزێک بە پەیوەندییە سیاسی و دیبلوماسی و ئابورییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەەخشێت لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی و دەچێتە قۆناغێکی تری پێشکەوتوتر.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.