▪ رێکەوتنە دوو قۆڵیەکان هیچ ئەنجامێکی ئەرینی یان نابێت
نەوزاد محمەمەد
پێشتریش ئاماژەم بەوە کردووە، کە رێکەوتنەکانی نێوان هەولێڕ و بەغدا دەبێ بە ئامادە بوونی لایەنی سێیەم و چادوێری نێو دەوڵەتی بێت.
چونکە هەڵوێستی حکەمەتی عیراق و میلیشیاکان روون و ئاشکرایە لە دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان و پابەند نەبوونە بە ناوەڕۆکی هیچ رێکەوتنێک، یان بە دستور و یاسا فیدڕالیەکان، واتا رێکەوتنی دووقولی گەرەنتی هیچ ئەنجامێکی ئەرینی ناکات.
ئێستاش دژایەتیەکە زۆر بە روون و ئاشکرایی دەکرێت و میلشیاکان ئەوە ناشارنەوە، دیاریس بوو کە بابەت تەنها جولەیەکی سیاسی نیە، وە مەبەستییان بە رێگای برسی کردنی خەڵکی کوردستان دروست کردنی فشارێکی کاتی نیە، بەڵکو مەبەست و ئامانجی سەرەکی یان نەهێشتن و سڕینەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.
ئێستا دۆخەکە لە دوو ڕیانێکی تەسک و نادیار دایە، بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر هیچ دەرفەتێکی تر نەبیندرێت بۆ رێکەوتنێکی بنەڕەتی و گونجاو ، ئەو کات هاتووە کە دەبێ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات.
جارێکی تر ئاماژە بەوە دەکەمەوە رێکەوتن دەبێ بە چاودێری نێودەوڵەتی و بە مەرجی دان پێدان بە تەواوی مافەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان و دور خستنەوەی دەستی دەرەوکی لە ناو کاروباری عیراق بە گشتی و دەست بەجێ رێکەوتن بکەوێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
جگە لەوە، هیچ دانیشتن و رێکەوتنێکی دوو قۆڵی گەرەنتی ئەوە ناکات کە هەرێمی کوردستان لە ئایندە سەلامەت و پارێزراو دەبێت دەبێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.