▪ زەڕورەتی پەروەردە کردنی تاک لە پێناو نیشتیماندا
سەگڤان هالو
پەروەردە کردنی تاک لە پڕوسەیێکی درێژ خایەندا لە سەر بنەمای زانستی بە شێوەیێکی تەندروست لە هەر وڵاتێکدا مەسەلەیێکی چارەنوسازە
یەکێک لە و ئەرکە گرنگانەی کە دەکەوێتە سەر شانی هەر دەستەڵاتێک و کۆمەڵگەیێک ئەوەیە کە پێویستە هەوڵی دانانی بەڕنامە و پلانی توکمە بدرێت بۆ پەروەردە کردنی تاکی کومەڵگا بۆ بە هێز کردنی پرەنسیپی ئینتیمای نیشتیمانی
ئەمەش دەبێ لە لایەن کەسانی بسپوڕو و شارەزاو دڵسوز ئەنجام بدرێت تاکۆ کۆمەڵگە بە گشتی گوڕانکاری و وەرچەرخانێکی گەورە بە خویەوە ببینێت لە ڕۆی ئینتیمای نیشتیمانیەوە واتە بە هێز بوونی نئینتیمای تاک بە چەشنێک کە تاک وڵاتی خوی خوش بوێت و لە پڕوسەیێکی بەردەوام دا بێ وەستان نەوە دوای نەوە تێیدا گوزەر بکەن
شایانی باسە گرنگترین و گەورەترین سەرچاوەی ژیانی هەر وڵاتێک بریتیە لە سەرچاوەی مرویی
ئەگەر ئێمەی کوردیش بتوانین سود لەم سەرچاوە گرنگە وەربگرین بێگومان دەتوانرێت گشت بەربەستەکان لەسەر ڕێی خومان لابدەین و زاڵ بین بەسەریاندا
بەڵام ئەمەش بەبێ پەروەردە کردنی تاک بە شێوەیێکی تەندروست ناهێتە دی واتە پەروەرە کردنی تاکی ئازاد و نیشتیمان پەروەر بۆئەوەی ئەرکی نیشتیمانی خوی بە جێ بگەیێنێت و لە هەمان کاتیشدا مافەکانی خوی بە دەست بهێنێت
ئێمەی کورد گەر بتوانین لە پڕوسەی پەروەردە کردنی تاکدا سەرکەوتن بە دەست بهێنین وەک ڤوناغی یەکەمی پڕوسەکە
لە قوناغی دووەمدا دەتوانین بە ئاسانی بەرەو بونیاتنانی نیشتیمانێکی بەهێز هەنگاو هەڵێنین و سەرکەوین و وڵاتەکەمان بەرەو پێشڤەچون و گەشەسەندن ببەین لە هەموو ڕویێکەوە
بەڵام بو پڕاکتیزە کردنی هەنگاوەکانی پڕوسەیێکی لەم چەشنە پێویستە نەخشەیێکی ستڕاتیژی و بەڕنامەیێکی توکمە هەبێت لە ڕوی زانستیەوەتاوەکۆ ژیانێکی پڕ لە شکومەندی و بۆ نەوەکانی ئایندە بێنینە ئاراوە
پڕوسەی پەروەردە و پێگەیاندن پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە بۆ هەر کۆمەڵگەیێک بە تایبەت ئەگەر ئامانجی یەکەم و کوتایی ئامانجێکی
نیشتیمانی بێت
ئێمە وەکۆ کورد لە باشوری کوردستان لە بەر ئەوەی دوزەکەمان دوزێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە و خاکمان داگیر کراوە و هەتاکۆ ئەمڕۆش خاوەن قەوارەیێکی سیاسی سەربەخومان نیە
پێویستە زورترین بایەخ بە لایەنی مەعنەوی بدەین ئەمەش بە پەروەردە کردنی تاک بەشێوەیێکی زانستی وڵاتمان بەرەو سەرکەوتن دەبات
چونکە کاتێک ئینتیمای نیشتیمانی تاک بە هێز بێت
تاک ئامادە دەبێت لە پێناو سەرفەڕازی وڵاتەکەیدا هەموو جورە قوڕبانیەک بدات و خوی بە بەرپرسیار بزانێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.