▪ سه‌ركرده‌یه‌ك مێژوو شانازی پێوه ده‌كات…
احمد گلی
شه‌هیدی نه‌مرو هه‌میشه له‌یاد كاك ئدریس بارزانی, سەركردەو سیاسەتوانی لێهاتوو كە مێژوو شانازی پێوە دەكات، له‌ئێستادا كه‌یادی “٣٦” ساڵەی كۆچی دوایی ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه دەكەینەوە، گرنگه ئەوەمان لەبەر چاوبێت “مرۆڤی مه‌زن و باڵا نە پێویستی بەوەیە كەس سوپاسی بكات و نە سوپاسی كەسیش دەكات بۆ ئەوەی ستایشی بكات”
ئه‌مرۆ بۆتهنهریت یادی سەركردە و مرۆڤە مه‌زن و باڵاكان بكه‌ینه‌وه, گرنگه كه‌یادی ئەو مرۆڤە مه‌زنانه دەكەینەوە، مەبەستمانبێت لێیانەوە فێربین,(فێربین چۆن دڵسۆزی خاك و گه‌ل و نیشتیمان بین, فێربین هه‌ستی به‌رپرسیارێتیمان هه‌بێت, فێربین یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌ستبین بۆداكۆكی كردن و به‌ده‌ستهێنانی ماڤه‌كانی گه‌له‌كه‌مان, فێربین به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌ركی سه‌رشانمان ڕاپه‌ڕێنێت, فێربین بتوانین لە ڕۆژه سەختەكان بڕیاری قورس بدەین, فێربین ڕاستگۆبین, فێر بین چۆن لە ناو شەوەزەنگی تاریكی‌دا ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه‌مان هەڵكەین, فێربین خیانه‌ت نه‌كه‌ین)
لەم ڕوانگەیەوە ئەمڕۆ كە یادی شه‌هیدی هه‌میشه له‌یاد كاك ئیدریس بارزانی دەكەینەوە، گرنگه لە میتۆد و فیكری ئەوەوە فێر ببین، چۆن بتوانین ئه‌م قه‌واره ده‌ستورییه‌ی كهدهریایه خوێنی له‌پێناودا به‌خشراوه بپارێزین كه بۆته مۆته‌كه‌ی دوژمن و نه‌یاران, دوژمنانی كورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی كۆیی قه‌واره‌ی كوردین و هه‌میشه لهپیلانگێریدان, چۆن هاوكار و پشتیوانی ڕاستگۆیانەی جه‌نابی سەرۆك بارزانی بین كه ئه‌م كهشتیهیههموو گه‌لی كوردی له‌سه‌ره بگه‌یه‌نێت به‌كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی و ئایندەی كوردستان ڕووناكتر بكات.
له‌یادی “٣٦” ساڵه‌ی كۆچی دووای شەهیدی هەمیشە لە یاد كاك ئیدریس بارزانی، درودووسڵاو له روحی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد و كوردستان, سه‌روه‌ریان (بارزانی نه‌مرو كاك ئدریسی) هه‌میشه له‌یاد.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.