له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌رى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دڵشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند:
لەسەر فەرمانی بەڕێز نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/٢٦ شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.