▪ سوپایەک کە هەر بۆ داگیرکاری و کوشتن دامەزرا

.#شیرینجەبارسەوزە

ئەمرۆ یاد سوپایەکە کە لە سەرەتای دروست بوونی تا ئەم کاتە لە ژێر هەرناو و هەر ئاڵای سەردەمی خۆیدا و بەهزری شۆڤینی و بە ناوی دین و بە سورەتی ئەنفالدا 281000 کورد لە گەرمیان و 8000 هەزار بارزانی و 12000 هەزار فەیلی ئەنفالی کرد. سوپایەک کە بە موشکەکانی و بە فریادی اللە اکبر دا کیمیابارانی کوردستانی کرد. و تاکو ئەم سەردەمەشدا هەر بەعەقلی شوڤینی خۆیاندا بەردەوامن لە چەوسانەوەی خەلکی کوردستان بەهەموو شێوازەکان. گلەیی لە دوژمن و شوڤینی بوونی نییە چونکە لە کۆتاییدا ئەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گەلەکەیان تێدەکۆشن. گلەیی راستەقینە لە خودیەکانە کە وەک کرمێک لە ناو دارن و بە بەردەوامی خەنجەر لە گەلەکەیان دەدەن.
بەهیوای ئەو رۆژەی یادی دامەزراندنی سوپای پێشمەرگەی کوردستان و بە جل و بەرگی تایبەتی مۆدیرنی پێشمەرگایەتی هەر تێدەکۆشین. بژی پێشمەرگەی کوردستان و هەزار سلاو لە گشت پێشمەرگە شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.