▪  سیاسەت خاوەندارێتی دۆزێکە و درووست کردنی دۆستایەتیە

گەرمیان سەلاحەدین


نەک سوتاندنی پردەکانی پەیوەندی

هەموومان ڕۆژانە لە ژیانماندا ڕۆدەچیننە ناو هاوکێشەی سیاسی قووڵ. هەر شوێنگەیەک سەر زەوی کە مرۆڤی تێدا بەشدارە، سیاسەتی خۆی هەیە.

مەرج نییە سیاسەت کارێکی خراپ بێت. لە ڕاستیدا سیاسەت دەتوانێت فاکتەرێکی باش بێت، کاتێک خەڵک دەهێنینە سەر مێزێک بۆ ئەوەی دابنیشن و پێکەوە کار بکەن و سازش بکەین بۆ یەکتر و کارەکان بۆ سوودی گشتی ئەنجام بدەن ، لە ڕاستیدا سیاسەت پرۆسەی ئاڵۆزی کارکردنە بەیەکەوە بۆ بڕیاردان کە کاریگەری لەسەر هەموومان هەبێت.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بوارەکانی بازرگان و ئابووری ، مزگەوت وکڵێسا ، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان، ڕێکخراوە ناحکومی و سیاسی و یاسیەکان خوێندن و پەروردە و وەرش و جالاکییە مرۆییەکان ، تەنانەت خێزانەکان کۆمەڵێک سیاسەتی خۆیان هەیە ڕیسا و یاسایی فرە جودا و بنەما داڕێژراوی ئیدارەدانی چۆنیەتی سیاسەتی لێکتێگەیشتن لە بازنەی کاریگەری کومەڵگادا بەرێوە دەبەن و هیچ کام لە ئێمە هەمیشە ڕێگەی خۆمان بەدەست ناهێنین بەدەر لەو سستمە فرە ڕوانگەسیاسیەی کۆمەڵگە ، سیاسەتیش کاتێک هەموویان لە یەک ژووردان سەرسوڕهێنەرە بە تابلۆ گەورەکە ژوورەکە بکەینە نیشتمان و ئەندامەکانی خێزانت هەر یەک ڕوانگەیەکی هەیە ،کەواتە رێکخراوەسیاسی و دامەزراوە یاسای و کۆ یەکە بەرێوەبەریەکانی کۆمەڵگەپێکدێنن ئەوها ڕوانگە جیاوازن لە خێزانە گەورەکەدا کە نیشتمانە ..ئەوەش کۆمەڵگەیەکە دوور بێ لەکارلێکی دەرەکی و خاوەن سەروەری سیاسی و بڕیاردانی خۆی بێت ..

کەواتە چۆن دەگەینە ئەنجامێک؟ یان ستراتیژیەتی باڵا بۆ نیشتمان و خزمەت کردنی تاک و کۆمەڵگە؟؟
هەندێک کەس پێیان وایە ئەوانەی بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن ڕێگەی خۆیان بەدەست دەهێنن. بەڵام ئەوە هەمیشە ڕاست نییە، وون بوونی شوناسێکی سیاسی زیاتر نییە چـــونکە سیاسەت با دژایەتی و هاوار و تۆقاندن سەرناگرێت لەکاتێکدا چەمکی سیاسەتی میانڕەوی ( سیاسة معتدل) بەشێک بێت لە پرۆسەی سیاسەتێکی سۆفت پاوەرانە( هێزی نەرم ) لە سستمی سیاسی لایەنی کاریگەر لە کۆمەڵگەو وڵاتدا کە توانای گۆڕانکاری دەبێت و خولقێنەری باشترین بژاردەکانە بۆ ساسەتێکی تەندرووستی بەردەوام ..

وە بە دڵنیاییەوە لە بەغدا یان هەر پایتەختێکی دیکەی هەرێمی ڕاست نییە بڵێن چارەسەری لەوێیە ،لە کاتێکدا کە نوێنەرانی هەڵبژێردراومان (خاوەندارێتی دۆزی کوردستان تەنها بە هەڵبژاردن نیە بەڵکو ئەزموونە و مێژوو قاڵبوونەوەیە لە کۆ هاوکێشەی جیهانی و هەرێمایەتیدا کەبۆتە مەرجەع ) کارا نەبن و لەو ئاستە نەبن شکۆی نەتەوە و نیشتمان بە ستراتیژیەتی دۆزە ڕەواکەمان بەرکار نەکەن ! ئەمە بە رێکخراو و حزبی لۆکاڵ سیاسی ناکرێت ..
نوێنەرانی حەقیقی نیشتمان کاردەکەن بۆ دروستکردنی ڕێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی پرسە سەختەکان. ئەمەش پێی دەوترێت سیاسەتی باڵا کە سازش ناکات لە پرسە گرنگەکانی دۆزی نەتەوەی لە پێناو بەرژەوەندی کاتی ..

لێرەدا وتەیەک هەیە دەڵێت هەر سازشێک لە بەهاکان بۆ بەرژەوەندی گشتی نەبێت ، ئەوە سیاسەت نیە و باری هەمووان بە یەکسانی ناخۆش دەکات. بۆیە پارتی و سەرکردایەتیەکەی با ڕێنوێنی مەرجەعمان هەمیشە ڕێیان بەم جۆرە سازشانە نەداوە کە باری نیشتمانی پێ لار بێت بە پێچەوانەوە بۆ هەڵکشانی پرۆسەی سیاسی زیاتر بەرەو لووتکە بردنی ڕەوایەتی دۆزی کوردستانن بە سیاسەتێکی میانڕاوانە لەگەڵ ووڵاتانی هەرێمایەتی و دیبلۆماتیەتێکی باڵا لەەڵ دەوڵەتانی جیهان .. ئەوە سیاسەتی خاوەن دۆزە ..

خوێنەری بەرێز لەوەیە بپرسێت ئایا ئەوەی لە ڕاگەیاندن یا ئەو شڵۆقاویەی سۆشیال میدیا و موزایەدا سیاسیانەی چین کە ڕوودەدەن ؟ و مێشکی تاکی کوردی پێ سیخناخ کراوە چۆنە و پێناسەکردنی چییە؟

ئەوانەی پێیان وایە کە سیاسەت بازرگانییەکی پیسە یان بۆ بازرگانی سیاسەت دەکەن ئەوە بە مۆڕاڵەوە مامەڵە ناکەن، درۆ دەکەن بۆ ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ، خاوەن قسەی ناشرین و هەڕەشە لە کەسانی دیکەن کە لەگەڵیاندا هاوڕا نەبن ، من دەڵێم ئەمە سیاسەت نییە بەڵکو نەزانییە و ئەو یەکەی ڕێکخراوەیەی کە بەناوی یەوە سیاسەت دەکات هەموو شتێک بێ تەنها حزب یان ڕێکخراوی سیاسی نییە ، ئیتر گروپ یان چەتاگەریناو لێدەنێن یان نا … چونکە باڵەیەکی کاتی مێژووی سیاسی ئەم نیشتمانیە و رۆژێک دێت کۆتایی دێت .

یەک نموونە دێتە بەرچاوم کە . پۆستەکەم لەسەر نووسی کە لە دیدگەی سیاسی دوو کاندیدەوە وەرمگرتوە — کاندیدێکی درووست و ڕکابەرەکەی . بێ ناو هێنانیان ، کاندیدە پارتیەکە باشترین بەرنامەی پارتی خستە پێشەوە. باسی لە دەستکەوتەکانی کرد و جۆنیەتی بەردەوامی دان و پاراستنی دەستکەوتەکانی کە هەن و بەردەوامی دان بە ئەو پرۆسەیەی بەرنامەی کە لە کوێدا وەستاوە لەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر هەموومان هەیە، و ئەگەر دووبارە هەڵبژێردرێتەوە چی دەکات و چۆن ستراتیژیەتی حزب بەرێوە دەبات . وەک سیاسەتمەدارێکی وەستا سەلماندوویەتی کە دەتوانێت هاوپەیمانی دروست بکات و نوێنەرایەتی باشی دەنگدەرانی بکات و ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە ئەنجامدا دوای هەڵبژاردنیش هەمان ئەو بەڵێنانە بە جێگەیشت چونکە خاوەنی تەواو ڕێبازێکی سیاسی تەندرووست بوو .
بەڵام ڕکابەرەکە وتی پیاوێکی خێزانییە، خودا و پەرستگەی خۆشدەوێت، دواتر بەردەوام بووە لە فڕێدانی بەڵێن و قسەی بێ بنەما بە شێوەیەک کە ناشایستەیە ئەوە پیاوێکی بەڕێز بێت. هێرشی کردە سەر ناوبانگ و یەکپارچەیی سستمی کوردستان بەبێئەوەی هەستی پێبکات ، بێڕێزی بە کارەکتەری خۆی دەکرد لەکاتێکدا ڕەخنەی لە باڵاترین سیاسەتمەداری ووڵات دەگرت ، ڕاستگۆ نەبوو و بە شێوەیەک مامەڵەی دەکرد کە لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانەدا هیچ چەمکێکی سیاسی ناتوانی بگونجێنیت بۆ قسەکانی کە لە هیچ شوێنکی دیکەدا قبوڵ ناکرێت لێی تەنها کوردستان نەبێت .. لە سیاسەت تێنەگەیشتن ئەمەیە بنیاتی خیتابی سیاسیت بە سووکایەتی وبوختانی ناڕەوا بکەیت بەسەرتوێژی پرۆسەیکی بیرکردنەوەی سیاسی ناتەندرووست و دژ بە سستەمێک بیت کە خۆی،تیادا یاکام سودمەند بێت و هیچ سنورێکی مۆرالی سیاسی و هێڵە سورەکانی ئەمنی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانی نەناسێت ،ئیتر ئەم جۆرەشن دەبن داردەست و ووتە بێژی دۆژمنانی دەرەکی نیشتمان …

لە زۆر حاڵەتدا هەم ئەو کەسەی پشتگیریم دەکرد کاندیدەکەی پارتی و هەم ئەو کەسەی کە لە ئۆپۆزسیۆندا خۆی کاندید کردبوو ، تاکی کوالیتی بوون لە ڕووی بڕوانامە و ئاستی زانستی تا دەگاتە هەڵمەتی ئەرێنییان ئەنجامدا هەریەک بەدیدگای خۆی کە باسمان کرد و باسیان لە پرسەکان و ڕێبازی خۆیان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان ، باشترین هەنگاوەکانیان روونکردەوە تا هەموومان بتوانین حوکمێکی ئاگادارانە بدەین لە کاتی دەنگداندا کە روون بوو لە زۆر حاڵەتدا کە بە سیاسەتی میانڕەوی براوە و دۆڕاوەکان لەم پێشبڕکێیانەدا وە بڕیارە بەو شێوەیە بێت کە میللــــــــەت کێ بە خاوەن دۆز دەزانێت دەنگی زیاتر و ڕێژەی برزی دەنگەکان دەداتێ ..

لە ڕوانگەی پێشمەرگەیەکی وەک منەوە سیاسەت ئەوەیە چەند دۆستێک دروست بکەیت نەک چەند دوژمن لە ئاستی ناوخۆ و دەروە و پەیوەندی بە دروستکردنی هاوپەیمانی و بەدەستهێنانی سەرکەوتنە و دۆستایەتیە، نەک سووتاندنی هەموو پردەکانی پەیوەندی بە غەفڵ بوون لە ساتێکدا نەزانین هاوکێشەی سیاسی چی لێمان دەوێت .یان چۆن هاوکێشە سیاسیەکە خۆمان خوڵقێنەری بین بۆ بەرژەوەندی نیشتمان کە ئەمەی دووهەمیان بەرهەمی سیاسەتی پارتی دەیکات تا ئێستا بێ موبالەغە

لە سۆشیال میدیا داو هەندێک ڕاگەیاندن پێتان دەڵێم شەرم لە هەندێک لەو قسە و باسانە دەکەم کە لە کۆمەڵگاکەمانەوە سەرچاوەی گرتووە. وە، دیارە هێشتا کۆتایی نەهاتووە چونکە ئاسان نییە تەکاندنی تۆزی شەڕی ئیرهابی فکری چەندین دەیەی ڕابردوو وا بەئاسانی ..

ئەوەی سستمی دیموکراتی کوردستانی دیزاین کردووە لە رابردوودا خاوەندارێتی دەکات و دەزانێت لە کۆتایدا بڕیارە هەڵبژاردنێک پەیوەندی بە بیرۆکەکانەوە بێت و کێ باشترینە بۆ سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگاکەمان. سەبارەت بەوەی کێ دەتوانێت نوێنەرایەتی زۆرینەی خەڵک بکات بۆ ئەوەی باشترین گرێبەست بەدەستبهێنێت لە سازشەکانی پێویست بۆ دەرکردنی یاسا و ئەنجامدانی کارەکان. هەڵبژاردن پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کێ دروست دەکات وچۆن ووڵات و کۆمەڵگە بنیات دەنێت …

ماویەتی بەشی سیاسەتی میانڕەو … کوردستان ئاوەدان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.