▪ سیاسەت: شەڕە قسەیە یان گفتوگۆی شکۆمەندانە ،پارتی کایەی سیاسی تەندرووست و نەرمە پاوەرە ڕوانگەی …
گەرمیان سەلاحەدین
گەورەترین بەربەست لەبەردەم گفتوگۆی سیاسی بەرهەمداردا ئەوە نییە کە ئێمە ناکۆکین، بەڵکو حاڵەتێکە کە چۆن مامەڵە دەکەین لەگەڵ یەکتر کاتێک ناکۆکین ، لەسەر چ ئامانجێک کە سوودی گشتی هەیە لە کایەی سیاسی نیشتمان یان نا !
ئەمانە ئەو پرسیارە قوڵانەن کە راگەیاندنەکان ووردی دەکەنەوە بۆ سەر هەر بڕگە هەواڵێک و ڕووداوێکی سیاسی ڕۆژانە بێت و کەمترینیش بۆ بڕیارە گرنگە چارنووس سازەکان .. تابلۆی کایەی سیاسی هەر ووڵات و کۆمەڵگەیەک بریتیە لە ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی ئاستی کۆمەڵگە بۆ زانستی سیاسی بە پۆڵێن بوونی بەسەر حــزب و گروپ و ڕێکخراوێکی ڕامیاری لە ڕێی نوسینگەی راگەیاندنەکانیانەوە دەیکەنە هاوکێشە هەواڵێک بۆ لایانگر و هاونیشتمانان ئاراستە دەکرێتەوە ..کارێکی خولاوەی بازنەیی بەردەوامە …
کۆمەڵگەی جیهانی بێن باس لێوە بکەین هەم کایەی پێگەیشتنی مێژووی و هزری و سیاسی زۆری دەوێت لە بەراورد کردن نایەت لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێمەی کوردستاندا ،بەڵام سوود لە ڕەوتی تێگەیشتن و پێگەیشتنی ئەوان دەتوانین ببینین بۆ جیاکاری لە سیاسەتی تەواو تەندرووستی نەتەوەی و نیشتمانی کوردستان ..
بەپێی گەشەی پێشوەچوونی زانستی لە هەموو کایەکانی راگەیاندن و گەیاندنی زانیاری بەهەمان شێوە گۆڕانکاری بەسەر چۆنیەتی داڕشتنەوەی هەواڵ و زانیاری دا هاتووە کە دابەش دووە لە بنەرەتەوە بریتین لە تەندرووست و ناتەندرووست ئەم شوناسەش بەپێی ئەو هزرە سیاسیەی کە ئاراستەکاریەتی ئەم ڕوانگەی پێدەبەخشێت کە ئایا سیاسەتێکی ستراتیژیە یان تەکتیکی کورت مەودایی کاتیە .. ؟
بۆیە قوڵ بوونەوەی ناوێت ساتێک سیاسەت شەڕی گفتوگۆ بێت لە پێناو بچوک کردنەوەی هەموو بەهایەکی دیکەی کۆمەڵگە و مێژووی نیشتیمان بۆ تەکتیکی سیاسی کورت مەودا لە بەرژەوەندی تاکە کەس یان حزبێکدا کە خاوەن مێژوویەکی ناتەواو و ئاوەژوو کراوەی بە فەیک شکۆدار کراوە ،کە لە ناوەخن و حەقیقەدا بریتی بێت لە سیاسەتی لادان لە جەوهەری بیری نەتەوەی و نیشتمانی و بە قوربانی کردنی تاک و کۆمەڵگە لە شۆرشدا بە نموونە لەپێناو کایە هزری گەوجێنەری لادەری پۆپۆلیستیانەی ئەو کاتی سەدەی رابردوو ، لە ئێستادا هەمان رێچکە نیوەی خاک لەدەست بدات وە لە هەوڵی تەسلیم کردنی تەواوی بەشەکەی دی بێت
ئەمە ئاسانە چونکە خاوەنی حەقیقی دەستکەوتەکان نین و ناتوانن خۆیان بە خاوەن دۆزی کورد بزانن … بۆیە کرداریان وەکو فکریانە ئیرهابی فکری بەرامبەر بە گەوجاندن و ترساندنی میلیشیای ناوخۆ و تەسلیم بوون بە ئەو ڕەوتە عقیدیە هەرێمییەی دژ بە دیموکراتیەت … ئەمە سیاسەتێکی عەقڵانی نییە بەڵکو مامەڵەی ناتەواوە بە نیشتمانەوە لە پێناو بەرژەوەندی حزب و گیرفانسازی تاکەباڵاکانیان زبڕەپاوەری شکست خواردووە ..
سیاسەتی تەندرووست و تەواو بنەمای زانستی خۆی ڕەجاو کات بە گفتوگۆی شکۆ مەندانە لە پێناو خزمەت کردنی کۆمەڵگە پەیڕەودەکات بە بنەمای هێزی نەرمـــــــــە پاوەر !
خەڵکیش پرسیار دەکەن هێزی نەرم لە سیاسەتدا چییە؟
لە سیاسەتدا (و بە تایبەتی لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا)، هێزی نەرم توانای هاوبەشیکردنە نەک ناچارکردن (بە پێچەوانەی زبڕە پاوەری سەخت). بەڵکو بریتییە لە داڕشتنی ئارەزووەکانی ئەوانی تر لە ڕێگەی سەرنجڕاکێشان و سەرنجڕاکێشانەوە. دەسەڵاتی نەرمە و زۆرەملێ نییە، کەلتوور و بەها سیاسییەکان و سیاسەتی دەرەوە بەکاردەهێنێت بۆ خوڵقاندنی گۆڕانکاری و ڕووداو ئەفراندن ( خلق الحدث) و بنەمایی ڕگەیاندنی پڕوپاگەندە لە پێناو کات کوشتن ڕەت دەکاتەوە ،چەمکی هێزی نەرم بەتەواوی پروپاگەندە وەک بنەما قبوڵ ناکات چونکە سیاسەتی لەم سەردەمەدا فرە زانیاریەکانی بە متمانەی کەمترین سەرچاوە دەست دێنێت ،، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان بە پشوو درێژ ناسراوە لە ناو کۆمەڵگەی کوردستاندا سیاسەت و ستراتیژیەتی بە نەرمە پاوەر بنیاتناوە و چی دەستکوتی نەتەوەی و نیشتمانیە بەکشتی لەسەر دەستی بە دەست هاتووە و بنیاتی سسمی دیموکراتیەت و فەزایەۆی ئارامیی سیاسی و ئابووری و ژیارییە چەندین ساڵە ئەمە بەرپرسیاریەتی کەکردوویەتی بە خاوەنی تەواوی دۆزی کوردستان و پارێزەری .،
پارتی چەمکی هێزی نەرمی لە سیاسەتی دا میکانزمێکی دیپلۆماسی گشتیە کە پشت بە کاریگەریکردن لەسەر بیروڕای گشتی دەبەستێت، و ڕایی گشتی دەکاتە بینەری حەقیقەتی ئامانج و ستراتیژیەتەکان کە لەگەڵ لایانەکانی دیکە هەموو پێکەوە مامەڵە بکات بۆ کەڵکێکی کاریگەر لە پەیوەندی و کارلێککردن وەربگرێت لە پێناو سوود و بەرژەوەندی گشتی “دەسەڵاتی نەرم لای پارتی پەیوەستە بە تێگەیشتن لە عەقڵی ئەوانی تر و باشترین ڕێچکە بۆ دۆزینەوەی زیاترین خاڵی هاوبەشی لەگەڵیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەتراتیژی باڵاکانی نیشتمان “
ڕوانگەی پارتی ڕوونترە چونکە تیۆری سیاسی پارتی بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە مێژووی سیاسی و چەمکە سستەمەکانی کردی بە ئامانج و تۆماری مێژوویی بیری سیاسی ئەم حزبە کە پرۆگرامی تیۆریمان بە خاڵە بەهێزەکانی نەرم پاوەری و دووربینی جیا دەکرێتەوە لە زەمینەسازیکردنی توێژینەوە ڕەخنەگرانە تەواو و خێرا و لێکدانەوەکانی سیاسەتی خۆیەتی گەیاندیتی بە خاوەنی دۆزی نەتەوەو نیشتمانی ، بۆیە لە مێژووی بیری سیاسی کوردستان لە رابردوو دیارەو ئێستا و داهاتووشدا سەرکەوتوو دەبێت و کوردستان لە هەموو مەترسیەک دوور دەخاتەوە و بە ئامانجەکان و ستڕاتیژیەتی هەرەباڵایان دەگەیەنێت …
ئەمە لایەنێکی تێگەیشتنمانە ڕوانگەی سیاسەتی پارتیە و لایانە بەرفراوانەکەی لێکۆڵینەوەی فراوان و زانستیانەی گەرەکە نەک ووتار و کورتە شرۆڤە ..،
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.