▪  سەرۆك بارزانی بەجلوبەرگی كوردی لە بەغدا


رێبوار حەمەلاو شوانی
پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق لە دێر زەمانەوە هەوراز و نشێوی زۆری بە خۆیەوە بینیووە ، چ لە سەردەمی خەباتی شۆڕشگێری بگرە تا ئەمڕۆی خەباتی شارستانی وسیاسی و دیپلۆماسی ، كە ئەگەر ڕاشكاوانە تر هەڵوەستەی لە سەر بكەین دەبینن بەهۆی زێهینیەتی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكان و ڕەتكردنەوەی هاوبەشی و مافەرەواكانی كورد و ئینجا ڕێككەوتننامەی و بەڵێنەكانیان و لەوەش كارەساتبارتر هەوڵی سڕێنەوە و قڕكردن و گۆڕینی جوگرافیا و شێواندنی هەمیشە ناكۆكیی و بێ متمانەی درێژەی هەبووە تا بە ئەمڕۆ ، لەگەڵ هەموو ئەو خەسڵەت و كردەوە خراپانەی دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بەڵام سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەتی سەرۆك بارزانی لە دوێنی و ئەمڕۆ هەمیشە لۆژیكانە و بە رۆحێكی وەرزشی و مرۆڤ دۆستی و پێكەوەژیان دوور لە ڕق و كینە مامەڵەی كردووە لە پێناو چەسپاندن و بەدەستهێنانەوەی مافەرەوا زەوتكراوەكانی خەڵكی كوردستان هەر چەندە باج و قوربانی زۆریشی لەو پێناوەدا بەخشیووە ، بەڵام هەرگیز دانووستان و گفتوگۆی ڕەت نەكردۆتەوە ، بەڵكو لە زۆرێك لە پرس و كێشە سیاسییە قوڵەكاندا هاوكار بووە بۆ كردنەوەی گڕێكوێرەكان بەو مانایەی كە ئەگەر بارزانی و كوردستان نەبووایە شەڕو ململانێی شیعە و سوننە و تایفییەكان رەنگە كارەساتی گەورە لێ بكەوتایەتەوە .
ئەوەش ئاماژەیە بەوەی بە كارێزمایی و لێهاتوویی و دانایی و بایەخ و سەنگ و قورسایی رابەرێك كە چۆن ژیرانە توانیوێتی گشت هێز ولایەنەكان لە سەر یەك مێز كۆبكاتەوە و كاتێكیش دەستپێشخەرییەك بۆ بابەت و پرسێكی چارەنووساز بكات ئەوا سەرنجی ئەرێنی هەمووان بەلایی خۆیدا ڕادەكێشێت ، ئەوەش ئاماژەیە بە خەسڵەتە دەروونیەكانی كەسایەتی كارێزما و پێوەری رابەرایەتییەكی دانا لە چارەسەكردنی پرسە گرنگ و چارەنووسسازەكان ، ئەمەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە ڕاستەوخۆ لە هەنگاو و كەسایەتیی سەرۆك مسعود بارزانی رەنگدانەوەی داوەتەوە وەك رەمزو سیمبوڵی گەل و نیشتیمان هەموو بە پەرۆشن لە سوود لە ئەزموون و كەسایەتی و كارێزمایی ئەو ڕابەرە مێژووییە وەربگرن .
ئەگەر سەردەمانێك پۆشینی جلوبەرگی كورد و لەسەركردنی جامانی سوور قەدەغەكراو بوو ، هەمیشە سزای قورسی لە سەر بوو و هەزار كەس لە پێناو پارێزگاریكردن لە شوناس و بوونی كوردی گیانیان فیداكرد و لەلایەن ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقەوە بوونە قوربانی تەنها بەتاوانی پۆشینی جلوبەرگی كوردی و ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرە ئازادی و سەربەستیەك كەچی ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق سەرەتایی ترین مافیان بەتایبەتی بۆ بارزانییەكان لە سەر زێدی باب و باپیرانییانیش بەرەوا نەدەبینی بۆیە سیایسەتی ئەنفالكردن و تیرۆر و زیندانیكردن یان بەرامبەر بە كوردوكوردستان گڕتەبەر .
بەڵام ئەوەی كە گەلی كوردی گەیاندە ئەمڕۆی سەربەستی و ئازادی ئەوا ئیرادە و خوێنی شەهیدان وخەبات وقوربانیدان پێشمەرگە و گەلی كورد و لە سایەتی خوا و سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانەی سەرۆك بارزانییە كە لە پایتەختی عێراق بەغدا بەرچاوی دۆستان و نەیارانی كورد پێشمەرگە و ڕابەری نەتەوەیی كورد بە جلوبەرگی كورد و جامانەی سووری پڕ لە خەبات و كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری لە سەر فەرشی سوور بە شێوەیەكی فەرمی پێشوازی لێدەكرێت و گشت هێز ولایەنە سیاسییەكان لە چاوەروانی ئەوەدان كە سەرۆك بارزانی ، رابەری نەتەوەی كورد سەردانیان بكات و گوێبیستی ئەزموون و ڕێنەماییەكانی بن ، بۆیە ، سەردانی سەرۆك بارزانی ، بە جلوبەرگی كوردی نوێنەرایەتی هەموو شەهیدان و پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانە بەر ئەنجامی خۆراگری و فیداكاری دەیان ساڵە و هەموو ئەو گوشارە ئابووری و سەربازی و سیاسییانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دژ بە كوردستان جێبەجێكرا و بە رۆحی خۆنەچەماندن شكستیان بەهوو هەوڵ و خەونە نەزۆكاە هێنرا و لە سایەتی سیاسەت و دانایی جەنابی سەرۆك بارزانی بە خەسڵەتی پڕبەها و كەلتووری و نەریتی پڕ لە كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری پەیامێك كە كورد بە سەربەستی و بەهێز و جلوبەرگی خۆی لە سەر خاكی خۆی هەبووە و هەردەمێنێ و چەك و مووشەك و گەمارۆ و پیلانگێرییە دەرەكی و نێوخۆییەكان نەیانتوانیی ئیرادە كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەریمان لاواز بكەن و هەر بەسەربەستی مایەوە .
هەروەها روونە كە عێراق ڕووبەڕووی ئاڵنگاری وبەربەرستی زۆر بووەتەوە ، بۆیە سەردانی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ گشت هێز ولایەنەكان لەگەڵ ئەوەی قۆناغێكی نوێی پەیوەندییەكانە دوای 10 ساڵ هێرش و گۆشار و گرژی پەیوەندییەكانی هەولێر وبەغدا ، ئاماژەیە بەوەی كە عێراق لە سەردەمێكی نوێیدایە لەرووی هاوكاری و بانگهێشت و سەردانی سەرۆك بارزانی وەرگرتنی ڕا و بۆچوونەكانی بۆ ناوچەكە و عێراق كە وەك بەڕێزیان جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە نییەتێكی باش هەبێت چارەسەری كێشەكان ئاسانە ، بەتایبەتی ڕێزگرتن لە مافەرەواكانی كورد و پێكهاتەكانی تر هۆكار دەبێتە هۆی گەڕانەوەی سەقامگیری و متمانە دوای چەندین ساڵ گرژی و ناكۆكی كە ئەوەش كاریگەری دەبێت بۆ هەموو ناوچەكە و پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وناوچەكەش.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.