▪ سەرۆك وتی ئەمڕۆ دوێنێ نیە و سبەش ئەمڕۆ نابێت
بارزان خدر جاف
هاونیشتمانیان دڵنیابن ڕەوتی ڕوداوەڪان هەر بەو جۆرە نابن ڪە ئێستاڪە هەن و دەشیانەوێت هەبن، ئەوان ویستیانە ڪە بەرگەی گرفتەڪان ناگرین لەڪاتێڪدا زۆر گرفتی تاقەت پروڪێنی زەهراویترمان تێپەڕاندوە و هەر ماویشین و قاچەڪانیشمان بەهێزتربوونە،خۆ ئێستاش سەدەی داخراو و تاریڪستانی ڕابردوو نیە، ڪەسێك یان گروپێك نەبێ خاوەنداریەتی میللەتێڪی مەزڵومی ڪوردمان نەڪات،هەم ڪارەڪتەر و سەرڪردە هەیە هەمیش خەڵڪی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر، ئیدی ڕەشبینی و نائومێد بوونی بۆ چیە لە ڪاتێڪدا ئیدارەمان لە ڪارنەڪەوتووە و ڕوناڪی تونێلەڪەش خامۆش نەبووە بگرە تا لەڪۆتاییەڪەی نزیڪتربینەوە ڕوناڪی زیاتر و دەرگا ڪراوەتر دەبێ، خۆ بەهێزبوون و پێگەی ڪوردستانیشمان ئەگەر باڵادەستر نەبێ لاوازیش نیە وە لەناوەوەش توشی تەنگژەیەڪی ترسناك نەبووین، لەدەرەوەش هەم ناوبانگ و لۆبیەڪی بەهێز هەم پێگەیەڪی دیبلۆماسی بەهێزمان ماوە، خۆ دڵنیاشین ڪە زۆر ڪارتی فشاریشمان هەر ماون، ئەما بارودۆخ و هەلومەرج و ڪاتی پێویستە، لەوەش دڵنیام ڪە ڪورد
ڪە مێك وەستاوە بەڵام مانای ئەوە نیە بەیەڪجاری وەستابێت وتاڪو بتوانن بمانوەستێنن، شەمەندەفەری ڪاروانی ڕزگاری و ئازادی بەهیچ بێگانەو دوژمنێك نەوەستاوە تاڪو ئێستاڪە دۆستەڪانی دوێنێ مان و دوژمنەڪانی ئەمڕۆمان حوڪمان بڪەن یان بمانوەستێنن، لەوەش دڵنیاین ڪە سەپاندنی گوشاری ئابوری و سیاسی ناتوانێ حڪومەتی خۆماڵی شەهیدان و ئەنفالڪراوان و خوێن بەخشەڪان لەرزۆك بڪات خۆ ئێستاش نەگەیشتوینە ئەو دۆخەی ڪە خەڵڪی هاواریان دەڪرد و دەیانوت
(دەمانەوێت نان و ڪەرە، نە صدام و نەبەره).
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.