▪ سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە پەکین: ناردنی چەک بۆ ڕوسیا زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێت

سه رۆکی ئه روپا و سه رۆکی فه ره نسا له گه ڵ سه رۆکی چین له میانه ی سه ردانه که یاندا بۆ په یجینگ
سه رۆکی کۆمسیۆنی ئه وروپا و سه رۆکی فه ره نسا له گه ڵ سه رۆکی چین له میانه ی سه ردانه که یاندا بۆ په یجینگ © ©AFP
دەق:
مۆنتی کارلۆ نێودەوڵەتی (AFP)
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لین لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ چین ڕۆژی پێنجشەممە 6 نیسانی 2023 هۆشداری دا لە ناردنی چەک بۆ ڕوسیا بۆ یارمەتیدانی لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی نێوان برۆکسل و پەکین دەگەیەنێت.
ڤۆن دێر لین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” ئێمە پشت بە چین دەبەستین کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کەلوپەلی سەربازی نەنێرێت بۆ ڕوسیا، چونکە هەموومان دەزانین چەککردنی ئەو هێرشبەرە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییە و زیانێکی زۆر بە پەیوەندییەکانمان دەگەیەنێت.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.