▪ سەرۆک بارزانی
پێشمەرگەیەکی نیشتیمانپەروەرە…
ئەسرین عاسی شوانی
61 ساڵەی پێشمەرگایەتیت پیرۆز ئەی ڕابەرو سەرکردەی ووڵات کاتێک تیرۆرستانی داعش بونە هۆی مەترسی لەسەر هەولێری پایتەخت سەرۆک بارزانی وەک هەمیشە پێشمەرگە بۆ ڕەواندنەوەی مەترسی سەر پایتەختی هەرێم و بەرزکردنەوەی ورەی پێشمەرگەی کوردستان پەیوەندی کرد بە بەرەکانی جەنگەوەو زیاتر لە بیست و پێنج رۆژ بەرەی شەڕی دژی داعشی جێ نەهێشت و ورەو خۆڕاگڕی و بەرخودانی سەرۆک بوە یەکلاکەرەوەی شەڕەکەوگۆڕینی باڵانسی ڕەئی نێودەوڵەتی و ناوچەی و ناوخۆی.
بۆیە لەو کاتەداو لە ئان و ساتی پەلاماری داعش بۆ ناوچە سونە نشینەکانەوە کە چەکدارانی داعش پەلاماری هەر شاروو ناوچەیەکیان دەدا بە کەمترین کات داگیریان دەکردو ئاڵای بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامیان لێ هەڵدەکردو یاسای ناوچەکەیان بەپێی وویستی خۆیان دەگۆڕی، هەر بەو نەفەسەش پەلاماری پایتەختی هەریمی کوردستانیان دا بێ خەبەر لەوەی کە ڕووبەڕوی سەرکردەیەکی حەکیم پێشمەرگەی وەک سەرۆک بارزانی دەبنەوە کە جۆرێک بەرپەرچدانەوە بوو بوە پەند بۆ داعش و لەکەڵ ئەوەش دا هێزە زلهێزەکانی جیهانی هێنایە سەر خەت تا پشکی ورەی سەرۆک بارزانیان پێ ببڕێت لە شەڕی دژی داعش و ئەو کات کە کاک مەسعود سەرۆکی هەرێم بوو کە دەبوایە لە ئۆفیسەکەی سەڕۆکایەتی هەرێمەوە ڕێنمای بۆ بەرەکانی شەڕ دەربکات کە چی بە شەخسی خۆی بە جلی پێشمەرگایەتییەوە وەک براو هاوسەنگەرە پێسمەرگەکانی تا یەکلا بونەوەی شەڕەکەو نەمانی مەترسی سەر هەرێم بەرەی شەڕی جێ نەهێشت ،
بۆیە دەبێت کورد شانازی بە سەرۆکێکی وا بکات کە نموونەی پێشمەرگەیەکی نیشتمانپەرەورە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.