▪ سەلوان مومیکا بەشێکە لە پلانێکی فراوانتر

نەوزاد محەمەد

دیاردەی ناشیرین کردنی ئاینی ئیسلام یان سوتاندنی وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز، یان هەوڵی خولقاندنی ناراحەتی لە ناو کۆمەلگای ئیسلامی دا، دیاردەیەکی نوێ نیە، ئەم دیاردانەش تەنها هەڵوێستێکی تاکە کەسی نین، بەڵکو پلانێکی دارێژراوی دەزگا سیخوریەکانە و بە تایبەت دەزگا سیخوریەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و مەبەستی بە دواوە یە.

بگرە لە ساڵی ١٩٨٨ کاتێک کەسێک بە ناوی سەلمان روشدی کە خاوەن ناسنامەی بەریتانی بوو، کتێبێکی بە ناوی ( آيات شيطانية ) بەرهەم هێنا لە هەوڵی ناشیرین کردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( س.خ ).

دواتر دیاردەی سوتاندنی وێنەیەک لە قورنائی پیرۆز سەری هەڵدا و لە چەند شۆێنێک ئەنجام درا.

ئەوەی ئێستا لە وڵاتی سوید ئەنجام دەدرێت لەسەر دەستی کەسێکی کریستیانی عیراقی کە پێشتر لە عیراق بووە و سەر بە گروپەکانی حەشدی شیعی بووە بە ناوی سەلوان مومیکا، دەچێتە چوارچێوەی هەمان پلانەوە و مەبەستی بە دواوەیە، بەڵام ئەم جارەیان جیاوازە و پلانەکە تایبەتە بە عیراق.

سەرەتا سەلوان وێنەیەکی لە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید سوتاند، بەڵام کاردانەوەکان لە ئاستی ئەوە نەبوون کە بە دڵی سەرپەرشتیاران بێت، بۆ جاری دووەم ئاڵای عیراقیشی لەگەڵ وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز سوتاند، کە ئاماژەیە ئەم جارەیان پلانەکە تایبەتە بە عیراق.

دواتر لە وڵاتی دانیمارک و لە لایەن گروپێکەوە وێنەیەک لە قورتائی پیرۆز و ئاڵای عیراق سوتێندرا، لەوانەشە ئەم دیاردەیە چەند وڵاتێکی تریش بگرێتەوە.

مەبەست لەم پلانە چیە و ئامانجەکانی رۆژئاوا چین ؟.

بە کورتی بابەت پەیوەندی بە مەلەفی ئێرانەوە هەیە، ئەو ململانێیە بەردەوامەب ئێران و رۆژئاوا بکڕە لە پرسی چەکی ئەتۆمی و چاودێریکردنی، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەل روسیا و چین، ڕۆڵی ئێران لە تیرۆری نێو دەوڵەتی، دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە.

ئەوەی پەیوەندی بە عیراقەوە هەیە لە پلانەدا، ووشک کردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێرانە لە عیراق.

پێشتر ئەمریکا زۆر هەوڵیدا لەگەڵ حکومەتی عیراقی، کە عیراق پابەند بێت بە بەرنامە سزا ئابوریەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، بەڵام لەبەرئەوەی گروپەکانی بەرەی مقاوەمە کۆنارۆڵی تەواوی جومکەکانی دەستهو ات و ئابوری عیراق یان کردووە، حکومەتی لەو ناوەدا بێ دەسهەڵاتە و هیچی پێ ناکرێت.

رۆژئاوا بەو پلانە، دەیانەوێ حکومەتی عیراق بە فەرمی نارەزایەتی خۆی دەرببڕێت، یان هەڵوێستێکی دیبلوماسی هەبێت، هەروەها گروپە شیعەکانیش هەڵوێستێکی توند بنوێنن، تا دەرفەتی ئەوەیان بۆ بروخسێت ئەوانیش هەڵوێستێکی فەرمی وەربگرن و فشارەکان لەسەر عیراق زیاتر بکەن.

هەڵوێستی حکومەتی عیراق سەبارەت بە داخستنی باڵوێزخانەی سوید و کشانەوەی کونسولی عیراق لە سوید لە لایەک و لە لایەکی تر هەڵوێستی موقتەدا سەدر بە دڵی رۆژئاوا بوو.

ئەەمریکا بە لای خۆیەوە سزای خستە سەر چەند بانکێکی عیراقی لە پێناو و شک کردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران، کە لە بنەرەت دا ئەم بانکانە سەر بە بەرەی مقاوەمەن و کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری داهاتی عیراق دەکەن لە بەرژەوەندی ئێران.

ئەم پلانەش دەرگایەکی ترە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی رووبەرووبونەوە لە نێوان رۆژئاوا و ئێران، ئیتر تەواوی کارتە شاراوەکان کاریان پێ دەکرێت و ناوچەکە بە گشتی دەکەوێتە دۆخێکی نالەبارەوە و بە تایبەتی عیراق.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.