▪ سەیری ئێمەی پارتی و ئەوانی یەکێتی بکەن
هشیار شکاک خورشید
جووت ئاموزای ئێمە رۆژ دوای رۆژ باوەشی نوێ ، جووت ئاموزایی ئەوانیش رۆژ دوای رۆژ شەر و ئاژاوەی نوێ .
پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی ئێمە لە پێناو بەرەوپێش بردنی هەرێمی کوردستانە ، پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی ئەوانیش لە پێناو سرینەوەی هەرێمی کوردستانە.
مێژووی ئێمە پرە لە خەبات و قوربانی لە پێناو گەشتن بە ماف و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان ، مێژووی ئەوانیش پرە لە خۆفرۆشی و خیانەت لە پێناو دەست بەردار بوون لە ماف و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان .
ئێمە حزبێکی چاکسازی خواز و پێشکەوتن خوازین ، ئەوانیش حزبێکی چەق بەستوو و پەک خوازن .
لای ئێمە ئەمن و ئاسایش بەرقەرارە تاوانبار دوای چەند کاتژمێرێک دەستگیر دەکرێت و رادەستی یاسا دەکرێت، لای ئەوانیش کەس لە گیانی خۆی ئامین نییە و خۆیان تاوانباران دالدە دەدەن و رادەستی یاسا ناکەن .
لای ئێمە دزی و قاچاغچییەتی هێلی سورە ، لای ئەوانیش خۆیان دزی و قاچاغچییەتی ئەنجام دەدەن .
موچە خۆرانی ئێمە بە شکۆ و رێزەوە مووچە وەردەگرن ، مووچە خۆرانی ئەوانیش دوای چەندین سووکایەتی و شەر ئەوجا مووچە وەردەگرن .
هەولێری ئێمە هەر رۆژێ ئاوەدانی و پێشکەوتنی نوێ ، سلێمانی ئەوانیش هەر رۆژێ هەمان کاولستانی جاران.
قسە و نوسینەکانی رۆژنامەنۆس و نۆسەرەکانی ئێمە لە چوارچێوەی پەرۆشییە لە پێناو کوردستان ، قسە و نوسینەکانی رۆژنامەنۆس و نۆسەرەکانی ئەوانیش لە چوارچێوەی سەنگەر گرتنە دژی کوردستان.
ئێمە ژێرخانێکی ئابوری بەهێزمان دەوێ ، ئەوانیش ژێرخانێکی ئابوری دارماو و درۆخاویان دەوێ .
لای ئێمە داهاتی سنورەکان بۆ دابینکردنی مووچەیە ، لای ئەوانیش داهاتی سنورەکان بۆ گیرفانی هەوسەرۆک و چەند بەرپرسێکە .
درۆشمی ئێمە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزە ، درۆشمی ئەوانیش رۆخاندنی ئەزمون و قەوارەی هەرێمی کوردستانە .
ئێمە خزمەتکار ، ئەوانیش ئاغا و کوێخا .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.