▪ شاجوانی سلێمانی خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی سینەمای دژ بە تیرۆری بردەوە
خانمە ئەكتەر (ڕەیان عەلی) كە لە هەمان كاتدا شاجوانی سلێمانییە، خەڵاتی تایبەتی حەوتەم خولی فێسیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمای (دژ بە تیرۆر)ی بردەوە، لە میانەی بەشداریكردنی لە فیلمی (ئاوازی سەحەر) كە لە دەرهێنانی كاروان ئاواتە، شاجوانی سلێمانی لە كاتی ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵەكەدا سوپاسی ئیدارەی فێستیڤاڵی كرد، لە هەمان كاتدا سوپاسی پاڵەوانانی دژە تیرۆری كوردستانی كرد كە لە سایەی ئەواندا هونەرمەندان فێستیڤاڵ ساز دەكەن و دڵنیان لەو ئارامی و ئاسایشەی كە لە سایەی ئەواندا بەرقەرارە.
خەڵاتەكانی دیكەی فێستیڤاڵەكە بەم شێوەیە بوون:
باشترین فیلم (من لە كوێم) لە دەرهێنانی كەی بەهار.
باشترێن دەرهێنان بڕوا كامیل لە فیلمی (تاشە بەرد).
باشترین سیناریۆ فیلمی (هێدفون) دەرهێنانی هێڤار عومەر.
باشترێن نواندن فیلمی (مەلا) دەرهێنانی بەها كازم.
خەڵاتی لێژنەی دادوەران تایبەت بۆ فیلمی (كچی با) لە دەرهێنانی دانا كەریم.
خەڵاتێكی دیكەی لێژنەی دادوەران بۆ فیلمی (شاش) بوو لە دەرهێنانی عەلی كەعبی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.