▪ شادان عەلی بە تابلۆی خۆشەویستی بەشداری لە پێشانگەیەکی شێوەکاری لە کۆڵۆمبیا کرد
شادان عەلی، شێوەکار، بە نوێنەرایەتی هونەرمەندانی کورد و عێراق، هاوشانی 93 شێوەکاری جیهانی بەشداری لە پێشانگەیەکی هاوبەشی کۆڵۆمبیا کرد.
پێشانگەکە لەژێر دروشمی خۆشەویستی رێکخرا و 93 تابلۆی زەیتی و زەغرەفی لەخۆوە گرتبوو، مانایەک بۆ عەشق و ئەوین، هەریەک لەو بەشداربووانەش بە فۆڵدەرێکی جیاواز، کە پێناسەبوو بۆ کار و بەرهەمەکانیان لە هۆڵی پێشوازی پێشانگاکە هەڵواسرابوو، ژمارە 86ـیش تاکە نوێنەرە شێوەکارەکەی کوردبوو، کە پڕۆفایل و ژیاننامەی ئەو هونەرمەندەی لێ هەڵواسرابوو، ماوەی چوار رۆژیش پێشانگاکە بەردەوامبوو.
شادان عەلی، سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم پێشانگەیەدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، پێشانگاکە دەربڕینی خۆشەویستیبوو لە تابلۆی رەنگاوڕەنگی شێوەکاراندا، هەروەها کێشانی چەندین هێلی سوور، کە گوزارشتبوو لە خۆشەویستیەکی پاک بە سەلیقەی جوانی شێوەکاران کێشرابوون،
هەروەها راشیگەیاند، “لە هۆڵی پێشوازییەکەشدا، ژیاننامەکەی من لە لاپەڕە 86ـی ناو فۆڵدەری پێشانگاکە نوسرابوو، جگە لە منیش، پێشانگاکە ژیاننامەی هەموو بەشداربووانی تێدا هەڵواسیبوو، ماوەی چوار رۆژ لە لەگەلەری (virtual art exhibition) بەسەرپەرشتی هونەرمەند (Penxami Colibri) بەڕێوەچوو.
ئەو شێوەکارە، گوتیشی، چەندین وڵات بەشداریان لەم پێشانگایەدا کرد، کە بریتیبوون لە وڵاتانی کۆستەریکا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، جۆرجیا، مەکسیک، ئیسپانیا، فلپین، کوردستانی عێراق تاکە هەرێمبوو خاوەن وڵاتی خۆینەبوو لەژێر ئاڵای کوردستان و عێراقدا بەشداربووم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.