▪  شكستی هەڵبژاردنێكی دیزاینكراو و ترسی یەكێتی لە هەڵبژاردن


رێبوار حەمەلاو شوانی
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ، ئەوەی بەردەوام پاساوی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە ژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان و وڵاتانی زڵهێز و یەكێتی ئەوروپا دەگرت ، یەكێتی بوو ، چونكە كردەوە و خەسڵەكانیان بەرامبەر بە كورد وكوردستان بەشێوەیەك زیانبەخش و كارەساتبار بووە كە ئەو ژەمارە كورسی ودەنگانەی كە پێشتر هەیانبوو ، ئێتر ئەستەم بووە بەدەستیان بێنەوە ، هەر ئەوەشە كە هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن زیاتر ترس دایان دەگرێت و دەیانهەوێت بەڕێگەی قەیرانسازی و دروستكردنی ئاستەنگ و پاڵشتی ناحەزانی ئەم گەل و قەوارەیە كێشەكان چارەسەر نەبن و هەڵبژاردنەكانیش لەكاتی خۆیاندا بەڕێوە نەچن .
بەكردەوە و هەوڵە بێ وچانەكانی ئەوەی كە هەمیشە گەورەترین بەرپرسیاریەتی و نایەوێت كە لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ناوبانگی قەوارەی هەرێمی كوردستان لەكەدار بێت و ئەو دیموكراسی و پێكەوەژیانە هەر بەجوانی وگەشەسەندووییتر بمێنێتەوە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە لەماوەی پێنج خولی رابردوو ، بەردەوام لە سەرهێڵ و رژدبووە تاكو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ، تاكو پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان و ناوبانگەكەی بكرێت ، بەڵام پێچەوانەكەی یەكێتی و هەندێك لایەنی تر ، ترسی گەورەیان لە هەڵبژاردنێكی پاك و بێ دیزاینكراوی هەیە ، چونكە ئەوا دوو جار لەماوەی دوو ساڵی رابردوو وادەی هەڵبژاردن دیار بكرێت و بەڵام ئامادە نین بەشداری تێیدا بكەن
پارتی، وەك هێزێكی سیاسی و دیموكراسیخواز و كاریگەر لە سەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی عێراق، لە رابردوو وئێستا وداهاتووش باوەری تەواوی بە مافەكانی مرۆڤ و پێكەوەژیان و پرۆسەی دیموكراسی و هەڵبژاردن هەیە ، بەتایبەتی لێك تێگەیشتن و یەكتر قبووڵكردن لە كایەی سیاسی و بڕیاردان لە پرۆسەی سیاسی بە كلیلی سەركەوتنی هەر حكوومرانییەك هەژمار دەكرێت و لەو پێناوشدا باج وقوربانی گەورەی لە پێناودا بەخشیووە
بەتایبەتی كە ئێستا ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە قۆناغێكی هەستیاردا گوزەر دەكات و هەرێمی كوردستان لەبەردەم پرۆسەیەكی گرنگ و چارەنووسسازدایە و بەرە خوڵی شەشەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانە ، ناكرێت لە پێناو بەرژوەندی تەسكی حزبی و هەڵبژاردنێكی نادیموكراسی و دیزاینكراوەی دەرەكی ناحەزانی ئەم قەوارەیە هەموو دەسكەوت و ئەزموونەكەمان بخەینە مەترسیی و دووریانێكی نادیارەوە ، ئینجا مافی هەموو پێكهاتە ڕەسەنەكان نادیدە و پاشگوێ بخرێت ، ئەو هەڵوێستە ورد و ژیرانە و نیشتیمانیانە وایكرد كە پەسەندی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەكە و هەتا حزب و لایەنە عێراقی و كوردستانییەكانیش بێت بەتایبەتی لەدوایسەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ گشت هێزولایەنە كوردستانییەكان ، هەمووان لە سەر ئەوە كۆكن كە پێوستە گشت هێزولایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەرد بكەن .
بۆیە، ئەم تێگەیشتن وپەرۆشیەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سیاسەت ولە چارەنووسی گەلەكەیەوە سەرچاوەی گرتووە ، بەوپێیەی كە لەوەتەی پارتی دیموكراتی كوردستان بوونی هەیە لە روانگەی هەستی قووڵی نەتەوەیی و نیشتیمانی خەبات و بەرخودانی كردووە ، ، بە شێوازێك كە بۆ هەر سەردەمێك وەڵامدەری واقیع و هەمان ئەو سەردەمە، هەر لەو روانگەیەوە وبەهەستكردن بە بەرپرسیاریەتی وگرنگیی قۆناغەكە لە وتێدەگات و دەزانێت ، كە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و دیموكراسیانە و دەتوانێت قەوارەی هەرێمی كوردستان ، لە هەرەشە و مەترسییەكان بپارێزێت و زیان لە ناوبانگە جوانەكەی نەدات ، پێچەوانەكەشی وادەكات كە قەوارەی هەرێمی كوردستان بخانە مەترسیەوە .
پابەندبوونی هەمیشەیی پارتی دیموكراتی كوردستان ، یەكێتی وپاشكۆكانی تووشی هیستریا و شڵەژان كردۆتەوە، هۆكارەكەشی ئەوەیە ، كە دەبێ لەگەڵ ژمارەی دەنگ و كورسییەكان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ماوەی 32 ساڵی رابردوو بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژووی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان هەمیشە لە ماف و كورسییەكانی خۆی هەمیشە داوە یەكێتیی ، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە بەڕچاوگرتنی بەرژوەندیی گشتی و باڵاكانی نەتەوە و نیشتیمان و پرۆسەی هەڵبژاردنێكی دیموكراستیانە و هەر حزبێك بە پێی كورسی وژمارەی دەنگەكانی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
بۆیە، ناكرێت چیتر لەوە زیاتر هەڵبژاردن بكرێت قوربایی حزبایەتی بەرتەسك و بەهۆی ترسی یەكێتی و هەندێك لایەنی تر زیان بە پرۆسەی حكوومڕانی هەرێمی كوردستان بگەێندرێت و هەروەها دەبێت مافی كورسی كۆتاكانیش كە پێكهاتەی ڕەسەنی ئەم نیشتیمانەن مسۆگەر بێت كە لە بنەڕەتدا نوێنەری راستەقینەی خۆیان و پێكهاتەكانیانن ، هەروەها ئامادەبوون و چاودێریكردنی هەڵبژاردن لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و زڵهێزان ، چیتر هیچ پاساو بیانویەك ناهێڵیتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ، چتیریش رێگە بۆ دەستوەردانی دەرەكی خۆش ناكات وەك ئەوەی یەكێتی و هەندێك لایەنی تر خەونی حوشتریان هاوشێوەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق وبەتایبەتی كەركووك پێوە دەبینی و بەدڵنییاییەوە ترسی یەكێتی و پاشكۆكانی وادەكات كە لە پێناو بەرژوەندی حزبی و كەسی پەنا بۆ زۆر كاری نادیموكراسی و خۆپەرستانەبگرنە بەر لە پێناو زیانگەیاندن بە ناوبانگ و سەنگ وپێگەی هەرێمی كوردستان ، بەڵام هەڵبژاردنێكی پاك و دیموكراسیانە و بەڕچاوگرتنی مافی هەموو پێكهاتەكان خەونی نەیارانی ئەم قەوارە و ئەزموونە پووچەڵ دەكاتەوە بەرەو ئایندە و ئاسۆیەكی روونتر.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.