▪ شوناسی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی
مه‌عروف حه‌مه‌دسه‌عید*
زۆر گرنگه سه‌رپه‌رشتیار هێمن و له‌سه‌رخۆ و شاره‌زا و به ئه‌زموون بێت و، ورد و چالاك و به زه‌وق و سه‌لیقه و به گوڕ و به جۆش و هانده‌ر بێتپێشهكی خۆی خۆی خۆش‌بووێت و حه‌ز و ئاره‌زووی پیشه‌ی مامۆستایه‌تی لای مامۆستایان به‌هێزتر بكات، لێهاتوو بێت و كارامهتریان بكات… به‌دواداچوونی ورد بۆ هه‌موو كار و ئه‌ركه‌كانیان بكات و كاتێ راسپارده‌كانیان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كردووه به زمانی شیرین هاندان و ده‌ستخۆشیان لێ بكات و له‌كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنیان هانده‌ر و رێنیشانده‌ر بێت بۆ ئه‌و كارانه‌ی نه‌كراون. له‌كاتی بینینی مامۆستا له‌ناو ده‌رس شێوازی وانه وتنه‌وه‌كه و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی مامۆستا به‌رامبه‌ر به قوتابیان له ڕوونكردنه‌وه و پرسیاركردن و له‌ده‌ستخۆشی و له‌هاندان و رێنماییكردنی قوتابی ئاست لاواز و ده‌ستخۆشی كردن له‌و قوتابیانه‌ش له شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی جوان له ڕه‌وشت و ره‌فتار و پاك و خاوێنی و ژینگه‌پارێزی و …. پێی بڵێ هه‌وڵ بده هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ لایه‌نی فێربوونیش ده‌ستخۆشی و رێزلێنانت بۆ بكرێ گرنگی زیاتری پێبده تا زیاتر هه‌ست به‌خۆی بكا، نه‌ك ته‌نها له هه‌ندێ قوتابی زیره‌ك و ئاست به‌رز پرسیار بكات و ئه‌وانی تر پشت گوێ بخات. هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی مامۆستا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا په‌روه‌رده‌كارێكی دڵسۆزتر و به تواناتر بێت. بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو هه‌م قه‌رزاری بلیمهتییهكانی تۆ بێت و هه‌م ئه‌و شێوازه په‌روه‌رده‌ییه‌ی تۆ به مامۆستا و قوتابییه‌كانی خۆی ببه‌خشێته‌وه و ببێته هانده‌رێك بۆ به‌ره‌و پێش چوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن.
ناو و رێنماییه‌كانی تۆی هه‌میشه له هزر و خه‌یاڵی دا به زیندوویی بمێنێته‌وه، ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆی و ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌ویان كردووه له ژیانی رۆژانه‌ی مامۆستایه‌تی سوودی لێ وه‌ربگرێت، مامۆستا زۆرجار چاوه‌ڕوانی سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆری و سه‌رپه‌رشتیاری هاوڕێی ره‌خنه‌گره هه‌م بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌ندێ جار لێی ئالۆزه و سه‌خته و هه‌م راییكردنی هه‌ندێ كار و ئه‌ركی په‌روه‌رده و فێركردن و تاقیكردنه‌وه‌كان، تا پرس و رای پێبكات و دڵنیا بێت له كاره‌كانی، له‌وانه‌یه هه‌ندێ له مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له سه‌رپه‌رشتیاری ورد و به توانا و لێهاتوو بێزار ببن، به‌ڵام دواتر هه‌میشه به مامۆستا و رابه‌ڕی خۆیانی ده‌زانن.
چۆن جیاوازی تاكه كه‌سی له‌نێوان قوتابیان دا هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه له‌نێوان مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و ….. دا هه‌یه، بۆیه ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌و رووداوانه وه‌ربگرین كه له ده‌وروبه‌رمان رووده‌دات، هه‌ر بۆ نموونه من له ساڵی یه‌كه‌می مامۆستایه‌تیم له قوتابخانه‌یه‌ك له پۆلی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی ده‌رسی زمانی كوردیم ده‌گوته‌وه سه‌رپه‌رشتیارێكی زمانی كوردی هاته بینینم (مشاهدة) هه‌ر له پێشه‌وه له پێوه وه‌ستابوو تا وانه‌كه‌م شرۆڤه كرد و ته‌واو بووم زۆر دڵخۆش ده‌ركه‌وت پرسیاری ئاراسته‌ی قوتابیان كرد، قوتابییه‌كان ئاستیان باش بوو وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه. ئێدی زۆر رای له شێوازی وانه وتنه‌وه‌كه‌م بوو ده‌ستخۆشی لێكردم و لێم ڕازی بوو، كه گه‌ڕاینه‌وه ژووری كارگێڕی قوتابخانه داوای ده‌فته‌ری پلانی لێكردم، ده‌فته‌رم نه‌بوو… گوتم ببووره مامۆستا دامنه‌ناوه یه‌كسه‌ر پێی گوتم له هه‌ڵسه‌نگاندن سفرت ده‌ده‌مێ، بێ ئه‌وه‌ی رازی بوون و ده‌ستخۆشییه‌كانی ناو پۆلی له بیر مابێ، منیش گوتم ئه‌ی تۆ لێم رازی نه‌بووی له فێربوونی قوتابیانیش رازی نه‌بووی؟ كه‌واته شێوازی وانه وتنه‌وه‌كه‌م باش بووه … ئه‌و به ناڕه‌زایی له‌من ڕۆیشت له قوتابخانه، منیش به گوتنی سفره‌كه‌ی دڵگران بووم. بۆ ساڵی داهاتوو سه‌رپه‌رشتیارێكی تری پسپۆری زمانی كوردی هاته سه‌ردانی قوتابخانه و هاته بینینم (مشاهدة) له وانه‌ی پێنجه‌م بوو له پۆلی پێنجه‌میش بوو، پێكه‌وه چووینه پۆل چوو له‌لای پشته‌وه له‌سه‌ر ره‌حله‌یه‌ك دانیشت منیش بابه‌تی وانه‌كه‌م نووسییه‌وه بابه‌ته‌كه‌م شرۆڤه كرد‌و ئینجا گوتی تۆ دانیشه كه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك مابوو، ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره ئه‌وه‌نده له ئه‌دای ده‌رس گوتنهوهكهم رازی بوو من خۆم هه‌ستم نه‌ده‌كرد كه به‌و شێوه‌یه بم، گوتی ئه‌وانه‌ی ده‌رسی نموونه‌یی ده‌ڵێنه‌وه هه‌ر وه‌ك تۆن، ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره دڵسۆزه بووه هانده‌رم كه (6) وانه‌ی مه‌شقی بڵێمه‌وه و حه‌ز و ئاره‌زووم بۆ مامۆستایه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری زیاتر بێت.
ئه‌مه وایكرد هه‌تا هه‌بم ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره به یه‌كه‌م هانده‌ر و مامۆستای خۆم بزانم كه وایكرد من شه‌رم و ترسم له‌لا نه‌بێت و ده‌رسی راهێنان و مه‌شقی بڵێمه‌وه و، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رپه‌رشتیارێكی تری خاوه‌ن ئه‌زموون و دڵسۆز له كاری به‌ڕێوه‌به‌ری و مامۆستایه‌تی هانده‌ر و هاوكارم بوون كه بۆ هه‌میشه شانازی به ناسین و كارامه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌م.
*به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.