▪ شۆڕشی 26ی گوڵان زه‌نجیره‌ی نه‌پساوه‌یی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌


رێبوار حەمەلاو شوانی

هەلگیرسانی شۆڕشی پێشكەوتنخوازی26ی گوڵان هەمان گەوهەری شۆڕشی ئەیلوول بوو، بەڵام لە ڕووخساردا لەو شۆڕشە جیاواز بوو، چونكە بە شێوە و تەكنیك و بزاوتێكی نوێتر هاتە كایەوە، لە شۆڕشی گوڵان، جگە لە پارتی، حزبە كوردستانییەكانی دیكەی لە خۆ كۆكردبووه‌وە، بۆیە شۆڕشێكی سەركەوتوو بوو، توانی كۆمەڵێك دەستكەوتی گرنگ بۆ گەلی كوردستان مسۆگەر بكات، دوژمنانی كورد هیچ بیریان لەوە نەدەكردەوە كە شۆڕشی كوردی سەرهەڵبداتەوە و پێشمەرگە بێتەوە چیاكانی كوردستان، بۆیە شۆڕشی 26ی گوڵان ئومێدێكی گەورەی بۆ نەتەوەیی كورد نەك تەنها لە باشووری كوردستان بەڵكو بۆ هەموو كورد لە سەرانسەر دوونیا گەڕاندەوە و ترسێكی گەورەیشی لە دڵی داگیركەران و دووژمنان دروست كردشۆڕشی گوڵان هیوا و ئاواتی خسته‌وه‌ دڵی گه‌لی كورد؛ ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆیشمان، به‌رهه‌می خه‌باتی گەلی كورده‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵاندا.دروستبوونی حكوومەتی هەرێم و ئەو ئازادییەی ئەمڕۆ ئێمە تێیدا دەژین، بەرهەمی ئەو شۆڕشەیە، كە سەردەمانێك كە هیچ وڵاتێك نەیدەویست گوێی لە ویست و مافەرەواكانی كورد وكوردستان بگرێت ، ئەمڕۆیش پێچەوانەكەی دروستبووە و گەلی كورد لە سەر ئاستێكی بەرز بانگهێشت و سەردانی فەرمی بۆ زۆربەی وڵاتان و ناوەندە ستراتیژی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییەكان دەكات ، كە لە كاتی شۆڕشی گوڵان گەلی كورد بێجگە لە خوا و چیاكان هیچ دۆست و ئەو هیوایەی هەیانە هیچی دیكەی نەبوو، كە ئەو كات هەموو جیهان پشتگیرییان لە حكوومەتی عێراق دەكرد، بۆیە دەستكەوت و سەروەرییەكانی شۆڕشی گوڵان زۆرن و بریتین لە دەستكەوتەكانی ئێستا و سەركەوتنەكانی ڕابردووی گەلەكەمان، چونكە ئەوەی كە ئێستا هەمانە بە ڕەنجی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و خوێنی شەهیدەكان و بەرهەمی شۆڕشی گوڵان هاتووەتە دی.لە شۆڕشی گوڵاندا هەموو ئەو ناوچانەی ئازاد كرابوون كرانە شوێنی خەباتی هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كە ئەو كات هەبوون، پارتی و بەتایبەتی سەرۆك بارزانی، وەك ئەندازیاری بیروهزری تێكۆشان و خەباتی هاوبەش، هەنگاوێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بە ئاراستی دروستكردنی بەرەی كوردستانی بەرە پێشەوە هاویشت، دەبێت هەموو لایەنەكان باوەر بە خەباتی هاوبەش بهێنن، توانی بەربەستەكانی كوردستان بشكێنێت و قۆناغی پارتیزانییش زیاتر بكات، كە تا ئێستایش ئەو حكوومەتەی دروستبووە بەرهەمی بەشداری و هاوبەشیی ئەو لایەنانەیە كە بەردی بناغەیان لە ناوەڕاستی شۆڕشی گوڵاندا بۆ دانرا.بۆیە، سەرۆك بارزانی و هەڵگری ئەمانەتی مێژووییە ، هەموو لە رووی ئەوەی شانازییە كە ناوی پێشمەرگەبوونە و دووەمیش درێژەپێدەری شۆرش و تێكۆشانەكانی گەلەكەمان و دیارترینیان شۆڕشی پێشكەوتنخوازی 26ی گوڵانە كە شانازی و سەربڵندی بڕیاردانی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و به‌رپرسیاریه‌تیی یه‌كه‌می له‌ شۆڕشی گوڵان پێ به‌خشی و، به‌رهه‌می پاراستنی ئه‌م ئه‌مانه‌تانه‌ش به‌ ڕاستگۆیی، مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستانی كردووه‌ته‌ زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه‌ گرێدراو هه‌ر له‌ كات وقۆناغی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری -یه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شێخ مه‌حموودی حه‌فید و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و مسته‌فا بارزانی و تا ده‌گاته‌ ئێستا ، سەرۆك مسعود بارزانی له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیای به‌رزی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو باوكانی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستان ده‌كات و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌موو ئه‌و باوكه‌ دامه‌زرێنه‌رانه‌ گیانی خۆیان له‌ پێناودا كرده‌ قوربانی، ئێستا له‌بری هه‌موویان پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات و هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ به‌دیهێنانی هه‌ڵده‌گرێت و تا گه‌یشتن به‌ ئاوات و ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ی كه‌ قوربانی و باجی گه‌وره‌ی له‌ پێناو بەخشیووە و دەبەخشێت ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.