▪ شیان: سەرقاڵی دروستکردنی گروپێکی کلاسیکم

خانمە موزیکژەنێکی کوردستان بۆ نسێ دەدوێت و دەڵێت: “من لەتەمەنی یانزە ساڵیمەوە لەخولی هاوینەوە هاتومەتە نێو دنیای هونەر، سەرەتا وەک دەنگبێژێک کارم کرد، دواتر خولیام بۆ ئامێری کەمان درووستبوو، لەگەڵ خوێندن من بەردەوام بووم لە ڕاھێنان لەسەر ئامێری کەمان، ساڵانە لەگەڵ گروپی موزیکی منداڵانی قەڵادزێ بەشداری کارام ھەبوو لە فێستڤاڵەکان کە بۆ منداڵان رێکدەخرا، بەھاوشانی چالاکیەکانی قوتابخانەش بەشداری بەردەوامم ھەبوو”.

دەشڵێت: “هونەر سەرەتا بەھرەیە، بەڵام بەھرە پێویستی بە بەخێوکردن ھەیە، ئەگینا دەپووکێتەوە و دەمرێت، لە ھەموو وڵاتێک مرۆڤی بەھرەمەند ھەیە، بگرە ھەموو مرۆڤێک بەھرەیەکی ھەیە، مرۆڤ نییە بێ بەھرە بێت، بەڵام ھەموو مرۆڤەکان نابنە داھێنەر، هونەر هەم بەهرەیە هەم فێربون و هەم خوێندنە، حەز و خولیام بۆ ھونەر و ھاندانی خانەوادە وایکرد من دوای تەواوبوونی خوێندی ئامادەیی ڕووبکەمە کۆلیجی ھونەر و ئەکادیمی پەرە بە ئامێرەکەم بدەم”.

ئەوەش دەڵێت: “دوای تەواو بوونی زانکۆ ئێستا لە یەکێک لە ئامادەییەکانی قەلادزێ مامۆستام و کۆمەڵێک خوێندکار لەژێر دەستمدا پەروەردەو فێردەکرێن ، ھاوکات خەریکی دروستکردنی گروپێکی موزیکی کلاسیکم، چەند خوێندکارێک تا ئاستێکی باش ھاتوون ھەفتانە ڕاھێنانی خۆمان دەکەین و بەردەوامین .لەداھاتوویەکی نزیک کۆنسێرت و چالاکیەکانمان دەستپێدەکات”.

شیان کاروان ژەنیاری ئامێری کەمانە و دەرچووی کولێجی ھونەر بەشی موزیکەو لەئێستاشدا مامۆستای هونەرە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.