▪ شەری ئیسرائیل و حەماس و کاریگەری لەسەر ناوچەکە
نەوزاد محەمەد
سەرتا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم لەم ماوەی دواییدا، ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی عیراق و لە چەند سەرچاوەیکەوە لێدوانی جیاجیای داوە، ئەم لێدوانانە هەر یەکەو مەسجێکی ناڕاستەوخۆ بووە بۆ لایەنە عیراقیەکان بۆ چاەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عیراق بە گشتی و بە تایبەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لێدوانەکا لەم شێوەیە ئاماژەیان پێ کراوە :-
- هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی باوەر پێکراوی ئەمریکا یە لە ناوچەکە.
- ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی هەرێمی کوردستان.
- ئەمریکا لەگەڵ ئەوەیە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورۆستان بکرێتەوە لە ڕێگای تورکیا.
- هەروەها لەمەر پرسە جیاوازەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بودجە و مووچە و هێزی پێشمەرگە و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لێدوانی ئەرینی یان هەبووە.
ئەمریکا دەیەوێ لە رێگای دیالۆک و لێک تێگەیشتن پرسە ناوخۆییەکان و هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن و دستور و بنەما یاساییەکان بکرێتە پردی پەڕینەوە بۆ قوناغێکی تر، کە بێ گومان زیاتر لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دا دەبێت.
گۆڕانکاریەکان بەرگی سیاسی لە خۆ بگرن نەک لەشکری، کە دەبێتە هۆکاری زیاتر ئالۆز کردنی دۆخەکە.
ئەمریکا بەم سیاسەتە دەیەوێ بە شێوازێکی زیاتر شارستانی و گڕتنە بەر بنەما دیموکراسیەکان عیراق دەربازی قۆناغێکی تر ببێت، قۆناغێک کە زیاتر لایەکەنان وەلایان بۆ عیراق هەبێت.
بنبڕ کردنی دیاردەی میلیشیای چەکداری دەروەی یاسا، بە تایبەت ئەوانەی وەلایان بۆ عیراق نیە، تەنها سوپا و دەزگا فەرمی و ئەمینەکان ئەرکی سەربازی و ئەمنی یان هەبێت.
چارەسەر کردنی ئەم پرسانە، بێ گومان دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ کۆتایی هێنان بە هەژمون و دەستێوەردانی ئێران لە عیراق، ئێران ناچار دەکات لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.
ئەم هەنگاوانە سیاسەت و نەخشە ڕێگای ئەمریکای لە خۆ دەگرێت لەمەر پرسە سیاسی و ئابوریەکانی عیراق بە گشتی بۆ داهاتوو.
هەروەها ئەمریکا هەمان سیاسەت لە ناوچە بە گشتی پەیڕەو دەکات بە پێی ئەجنداکان.
بەڵام ئەوی ئێستا لە ئیسرائیل روو دەدات، لەوانەیە دیدی ئەمریکا بگۆڕێت و بیر لەوە بکاتەوە لە هەندێک شوێن دا شێوازێکی توند بکرێتە بەر، یان زیاتر دەستی ئیسرائیل بکاتەوە بۆ بەکارهێنانی هێز، نەخاسمە کە ئێستا ئیسرائیل لە قۆناغی بەرگری دایە و مافی وەڵامدانەوەی هەیە.
لێدوانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە ئاماژەی بەوە کرد ئێران ڕاستەوخۆ دەستی لەو هێرشە دا هەیە، مەسجێکە بۆ ئەمریکا کە دەبێ پشتیوانی ئیسرائیل بکات لە وەڵامدانەوە.
دەکرێت ئەوەی ئێستا لە ئیسرائیل روو دەدات، سەرەتایەک بێت ئاستی ململانێکان لە ناوچەکە بباتە قۆناغێکی هەستیارەوە و ببێتە هۆکاری کردنەوەی دەرگای شەڕێکی یەکلاکەروە، نەخاسمە حزب الله ی لوبنانیش کەوتە پشتیوانی حەماس، کە ئەمەش بەڵگەیەکی ترە لەسەر هەبونی دەستی ئێران لەو شەڕەدا.
ئەوکات بە تەواوی گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسی و حوکمرانی لە ناوچەکە روودەدا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.