▪ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

هەڤاڵ سەدیق گڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: پێشبینی دەکرێت لەسبەینێوە لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ، لەئەنجامی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، شەپۆلێکی تاوە بارانی بەهاری و هەورە بروسکە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو: “پلەکانی گەرما 4-5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و خێرایی باش مامناوەند دەبێت لە نێوان 15-20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا”.

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە: “کاریگەری ئەم شەپۆلە لەهەندێ شوێن هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە دەبێت لەهەندێ شوێن هەتا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە دەبێت”.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی بەم شێوەیەی خوارەوە شوێن و ناوچەکانی بارانبارینی خستووەتە روو:

  • لە سەنتەری پارێزگای دهۆک وزاخۆ ئەگەری هەورەبروسکە ونمەباران لەهەندێ کات بارانی مامناوەندهەیە و لە ئامێدی، باتیفا، بامڕنی، دینارته، جەمانکی، ڕۆڤیا، چڕە و ئاکرێ ئەگەری هەورە بروسکە و بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.
  • لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە.
  • لە سنووری پارێزگای هەولێر ئیدارەی سۆران ئەگەرهەیە زۆرترین بڕی باران ببارێت.
  • لە مەخمور، دیبەگە، گوێر، قەراج، کەندیناوە، شەمامک و سەرگڕان ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مەمناوەند هەیە.
  • لە کەرکووک و دەورووبەری قەزاو ناحییەکانی ئەگەری هەورە بروسکە و بارانی مامناوەند هەیە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.