▪ شەڕ لەنێوان دووھێزی چەکداری یەکێتی دروستبوو

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری كۆیە، شەڕ لە نێوان دوو ھێزی یەکێتی دروست دەبێت و بەهۆیەوە بریندار هەیە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە بازمیدیای ڕاگەیاند، یەكێـتی هێزەكانی دژە تیرۆری بردووەتە نزیك كۆیە، هاووڵاتییانیش چەكیان هەڵگرتووە ئەگەر ئەو هێزە بێتە پێش، شەڕیان لەگەڵ دەكەن.

بەپێی زانیارییەکان لە كۆیە بووەتە شەڕی دژە تیرۆر و كوڕەكانی سەباحی بەكر مەلای، خەڵكێكی زۆر دەستیان داوەتە چەك نەك دژە تیرۆر بچن ئەو كوڕەی بگرن، چونكە یەكی بریندار كردووە و خۆشی بریندارە.

بەپێی زانیارییەکان هێزێكی زۆری دژە تیرۆری یەكێتی کە لە نزیك كۆیە جێگیر كراون، ئەو بنەماڵەیەش كەسانێكی زۆر لەگەڵیان كۆبوونەتەوە و ئەو نادادییە قبووڵ ناكەن لە دژە تیرۆری یەكێتی.

لەبارەی هۆكاری كێشەكە بازمیدیا ئەوەشی زانیووە، لە لیوایەكی ئەو سنوورە دیداری خەڵك كراوە بەمەبەستی دامەزراندن، كەسێك بەناوی (ن) دژە تیرۆر،هاتووە ناوی خەڵكی نووسیووە و گوایە حیسابی بۆ لیستی مەڵبەند نەكردووە.

باس لەوەش دەكرێت، كێشەكە لەوەدا گەورە بووە كە داوای ١٠٠ ناویان لە شوێنێكی حزبی كردووە، بەڵام ئەو كەسە ١٠٠ ناوی تری حازر كردووە، بەهۆی دەمەقاڵێ‌ لە هەردوولا، بووەتە شەڕیان و دوو كەس بریندار بوون لە هەردوولا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.