▪ عێراق لە دیكتاتۆرییەت زیاتر باوەری بە كوردستان ،فیدراڵییەت و دەستوور نییە
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش كێشەی سەرەكیی گەلی كورد وەك دووەم گەورە نەتەوە لە عێراقی ساختە و دیكتاتۆر تەنها مافەرەواكانی گەلی كورد بووە ، كە ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی بەغدا بە ئاگر و ئاسن هەوڵی كپ كردن و خامۆشكردنی شۆڕش و بێدەنگكردنی كوردیان داوە ، دوای رووخانی ڕژێمی دیكتاتۆریش نەك هەر دیكتاتۆرییە كۆتایی نەهات بەڵكو چەندین دیكتاتۆری تریش زیاد بوون ، بەتایبەت لەماوەی 18 ساڵی رابردوویی
كێشەی كورد لەگەڵ عێراقی جێبەجێ نەكردنی دەستورە، ئێستاش عێراق داوی كات بە فیرۆدانێكی زۆر بۆ ئەوەی دەستوور جێبەجێ نەكات ، ئەوا دادگایی بەناو فیدراڵیی بەڵام دیكتاتۆر خەسڵەتیی كردۆتە بەدیڵ و ھەمان سیناریۆی ساڵانی رابردوو لەلایەن دەستەڵادارانی بەغداوە دژی كورد بەكاردەھێنرێت.
بۆیە، دوای چەندین ساڵ لە پەسەندكردنی دەستوور، ھێشتا كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەھۆی پابەند نەبوونی ئەو دەستوورەی كە بەدەنگی زۆرینە سەپەندكراوە وەك خۆی ماوەتەوە، هەروەها بەهۆی خیانەت و بەرژوەندی شەخسی و حیزبی هەندێك كەس ولایەن ،وایكردووە كە نەیارانی كورد لە عێراق سوود لە پەرتەوازەیی و لێكترازانی كورد وەربگرن و عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو ، نەك هەر دەستووری جێبەجێ نەكرد بەڵكو پەڵامار و هێرشكردە سەر هەرێمی كوردستان بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان ، چونكە دەسەڵاتدارانی عێراق لە دەرەوەی سنوورەكان فەرمان وەردەگرن و چاویان بە سەركەوتن و گەشەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت
وەك ئاماژەش ، دەستووری عێراق لە 144 مادە پێكھاتووە كە 55 یان تایبەتكراون بە هەرێمی كوردستان كوردستان، ھەردوو مادەی 140 و 132 ش گرنگترین مادەكانی تایبەت بەكورد، بەڵام دەستەڵاتدارانی حكوومەتی عێراقی ھەموو ھەوڵێكیان لەكابینە یەك لەدوای یەكەكاندا خستبووەكار تا رێگریی بكەن لە جێبەجێكردنی مادە دەستورییەكانی تایبەت بە گەلی كورد،. هەموو ئاماژەكانیی دوێنی و ئێستا پێمان دەڵێن كە عێرق باوەری بە هەرێمی كوردستان و فیدراڵی و ئەو دەستوورە نییە كە نووسراوە، چونكە پێی وایە زۆر بۆ كورد دانراوە، ئەوان بۆچوونێكیان هەیە و كوردیش بۆچوونێك، بۆیە بەغدا بڕوای بە مافەكانی كورد نییە بەو شێوەی كورد دەیەوێت، بڕوای بە مافی پێشمەرگە و مادەی 140 نییە، هەروەها بە درێژایی مێژوو هەركات بەغدا لاواز و بێهێز بووبێت، لەگەڵ كوردستان مامەڵەی زۆر باش بووە و وتوویەتی مافتان دەدەین، چونكە زانیویەتی لاوازە، بە پێچەوانەوە هەر كاتێكیش بەهێز بووبێت، دژایەتیی هەرێمی كردووە و وەك ئەوەی پێشتر هیچ نەبووبێ و بەڵێنەكانیان لەبیر ئەچێتەوە. بۆیە، كاتی هاتووە ، هەموو گەلی كورد تەبا و یەكدەنگ بێت چونكە ، ئەو دەستكەوتانەی كە بە دەست هاتوون هی گەلی كوردن و هی هیچ كەس و لایەنێك نین، بۆیە ئەگەر گەلی كورد لە ناوخۆی خۆیدا كێشەی هەبێت نابێت بیباتە دەرەوە، هەرێمی كوردستان هەرچی بێت وەك تاك و رۆشنبیر و میدیا رووبەڕووی ئەوە ببینەوە ، شەرمەزارییە ، دوای سەد ساڵ لە ستەمكاری ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكان عێراق چیتر قبوڵی ستەمكاریی و مافخواردنەی دادگاییەك كە فڕی بە فیدراڵیی و دادوەرییەوە نییە و لە دەرەوە سنوورەكان فەرمان لە دژی كورد وكوردستان وەڕدەگڕێت بگەین و رووبەڕووی ببینەوە ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.