▪ عێراق و بەزمی دۆلار
ئەسرین عاسی شوانی
ماوەیەکە دۆلار فڕیوەو عێراقی لە لێواری مەرگ ڕاگرتوە،ناشزانرێ بەرەو کوێ شەقاو دەهاوێژێ،چونکە دەسەڵاتدارانی عێراق بە ڕیمۆند کۆنتڕۆڵی ئێران کار دەکەن و چۆن ئێران ئاراستەیان بکات،وا هەنگاو دەنێن بێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی ووڵات،وەک دەبینین ئاخوندەکانی ئێران بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆیان،عێراق بەکار دەهێنن و خەریکە وەک تۆپەڵە قوڕێک لە بەرزترین بەرزاییەوە،غلۆری دەکەنەوە، دەسەڵاتدارانی عێراقیش هەست بەو مەترسیە ناکەن و،گرنگ دەعەجانەکانی جمهوری ئیسلامی لێیان ڕازی بێت،بێ ئاگا لەوەی کە ئەمەریکا بە سادەترین ئامراز دەتوانێت یاریەکە پێچەوانە بکاتەوە،وەک هەڵاوسانی دۆلار و ڕیسوابونی دیناری عێراقی کە خەریکە وەک تمەن بەبای تڕ دەچێت،بۆیە باشتر وایە دەسەڵاتدارانی عێراق،سیاسەت و قسەکانی ئەمەریکا بە هەند وەرگرن،تا نەچن بۆ سمێڵ و ڕیشیشی لەسەر دابنەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.