▪  فشارە دەرەکی و ناوخۆییەکان هەمیشە دەبنە هۆی بەهێزبوونی پارتی


ئەڤین بارزانی
دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی چ لە بەغدا و هەم لە هەرێمی کوردستان، هەندێک هێز خەونیان بە لاوازکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبینی.
لە لایەکی ترەوە ئەو هێزانەی کە کاریان تەنها بەرەنگاربوونەوەی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە، داواکاری زۆریان هەبوو کە سەرۆکی کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکات، بەڵام هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی سیاسەتی ژیرانەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ هەموو لایەک ڕوون بووەتەوە، تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە باش دەزانێت بەبێ ڕەزامەندی پارتی هیچ پرۆژەیەک لە عێراق جێبەجێ ناکرێت. هەر بۆیەش سەرۆکی کۆماری تورکیا هاتە هەولێر و سەردانی سەرۆک بارزانی کرد، سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری تورکیا بۆ لای جەنابی سەرۆک پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرای هەیە بۆ… نەیارانی پارتی، کە ئەگەر پارتی نەیبینێت کەس حسابی هیچیان بۆ ناکات، ئەگەر ئێستا ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان ئازاد دەژین و سیاسەتیش بدەکەن ئەوە لە سایەی پارتیە.
هەڕوەها سەڕۆکی هەڕێمی کوردستان بەرێز نێچیرڤان بارزانی بارزانی له بەغدایه و سەڕکرده شیعەکان له بەغدا دەڵێن بەشداری سەڕۆکی هەڕێمی کوردستان له کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت خاڵێکی زۆر باش و گرنگ بووه بۆ عێراق، و هێشتا زۆر کێشە ماون چارەسەر بکرێن.
لە ماوەیەکی کورتدا پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەی خۆی بەهێزتر کرد هەم لە بەغدا و هەم بۆ نەیارانی لە گشت عێراق، پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هێزی یەکەم بوو، و ئێستاش کاریگەرترین هێزە لە عێراقدا، هەر بۆیە هەر جۆرە حیساباتێکی هەڵە و دوور لە ڕاستییان سەر ناگرێن، بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت، ئەوانەی لە بەغدا تا دوێنێش دوژمنایەتی پارتیان دەکرد ئێستا پێیان وایە تا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی باشتر نەکەن، دۆخەکەیان باشتر نابێت، بەڵام ئێستاش هەندێک هێزی لاواز لە هەرێمی کوردستان پێیان وایە بەبێ پارتی دەتوانن هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
پارتی لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئێستا، کاری بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کردووە، بڕیاری مێژوویی پارتی سەبارەت بە هەڵبژاردن و بەرگری لە کورسییەکانی پێکهاتەکان نیشانی داوە کە پارتی خاوەنی بەراستیش حیزبێکی دێموکراتە و باوەڕی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەیە، بۆیە جارێکی دیکە پێگەی پارتی لە ئاستی ئێراق و ناوچەکە بەهێزتر بووە، ئێستا بەرپرسانی ئێراق باش دەزانن بێ پارتی هەلبژاردن بکرێت هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت و کێشەکانی زۆرتریش دەبن.
ئێستا پارتی لە هەموو کاتێک بەهێزترە، چونکە خەڵکی کوردستان دەزانن کە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە هێزێکە بۆ داکۆکی لە مافەکانیان ئەگەر داواکارییەکانی پارتی کە لە هەمانکات داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستانن قبول بکرێن، ئەوا پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دکەت، ئەوەی گرنگە جارێکیتر زۆر شت ئاشکرا بوون، چونکە خەڵکی کوردستان دەیزانی کێ بەرگری لێدەکات لە ناڕەحەتیەکانیاندا و کێ بەرگریکاری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.