▪ قه‌واره‌ی كوردستان واتا شكۆ و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له سه‌ره‌تاوه ده‌مهه‌وێت بڵێم كه ،ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك لایه‌نی شۆڤێنی عێراقی هه‌ر رۆژه‌وه میكانیزم و شێوازێكی وه‌ك چه‌كێك بۆ په‌ڵاماردانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌كاردێنن ، دوێنی به مووشه‌ك و درۆن و ئه‌مڕۆیش به دادگایی شۆڤێنی نا فیدڕاڵی و رۆژنامه‌ی حكوومه‌تی عێراق به ناوی ( الصباح) ، كه له‌دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017 و په‌ڵاماردانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه به زێهینیه‌تێكی خۆسه‌پێن له عێراق كه دیكتاتۆرییه‌ت و خۆپه‌رستی به‌رچاویی تاریك كردووه ، وانه‌یان له هه‌ڵه مێژووییه‌كانی رابردوو به‌رامبه‌ر به كورد وكوردستان وهرنهگڕتووه ، ئه‌وه‌شیان له بیرچووه كه عێراق چه‌نده له‌رزۆك و لێكترازاوه و ئهمرۆیاسبهی شتێك نامیێنێت به ناوی عێراقی له‌رزۆك.
هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی لێره‌و له‌وه‌ێ ئه‌وه‌نده‌ی له په‌رۆشی یه‌کپارچه‌یی عێراق، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن ،هه‌رگیز بیری پووكیان به‌كارنه‌هێناوه و پرسیار له خۆیان بكه‌ن ئایا كه‌س خێری به ئێمه كردووه تا ئه‌م ده‌ستكه‌وت و ئازادی و شانازییانه به‌ده‌ست بێنین ، بهكڕیگیراوه نێوخۆییه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی له خه‌می ته‌بایی کوردستان و هێنانه‌دی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نین، ته‌نانه‌ت زۆر باش ده‌زانن له عێراقدا شتێک به‌ناوی یه‌کپارچه‌یی، پێکه‌وه‌ژیان، بنه‌ماکانی ده‌ستور و… نه‌ماوه و ئه‌وه‌شی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌وی شیعه‌یه که ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.عێڕاق له دوای ڕوخانی ڕژێمی له‌ناوچوو وه‌ك باشترین جۆری حكومڕانی له وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و فره ئایین په‌نای برده به‌ر په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می فیدڕالی.
لێره‌دا ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ویاسایی و ده‌ستوورییه هه‌یه كه 18 ساڵه ، زێهنیه‌ته شۆڤێنیی و ئه‌وانه‌ی كه بێجگه له دیكتاتۆرییه‌ت وتاكڕه‌ویی باوه‌ریان به هیچ ماف و هاوبه‌شییه‌كی تر نییه ،بیریان چووه كه له نێوچهندین مادده‌ی ده‌ستووریی هه‌میشه‌یی عێراق بنه‌ماكانی فیدڕالیزم جێگركراوه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی كه له چه‌ندین مادده پێكهێناتوون چه‌سپێنراوه بۆ وێنه مادده‌ی 116ی ده‌ستووری كه تێیدا( پایته‌خت ،هه‌رێم، پارێزگاكان و به‌رێوه‌به‌ره خۆجه‌ییه‌كان )دیاركراون و هه‌روه‌ها مادده‌ی ( 117) ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به روون ددانی به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به پێی چه‌ند مادده‌یه‌كی تری وه‌ك( 1،4،48،65،93،105،111،112،114،115،119،120،121،126). بێجگه له‌مانه عێراق تا ئێستا نه‌ك هه‌ر سه‌روه‌ری و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌ڵكو به زێهینیه‌تێكی ئاگروئاسن و گه‌مارۆدان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووریی كردووه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتی هه‌ندێك كه‌س ولایهنیان له نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ زیانگه‌یاندن به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به پاساویی بێ بنه‌ما وه‌ك كارتێكی فشار له دژی گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان ، به‌خه‌یاڵی پووكیان گه‌لی كورد هه‌روه‌ها ده‌ست له سه‌ر ده‌ست داده‌نێت چاوه‌روانی ژێر دهستكردنێكی تر سته‌مكارییه‌كی تر دیكتاتۆرییه‌ت و شۆڤێنزمییهكهی تر ده‌كات ، له بیریان چووه كه یاریكردن به ئاگری كوردستان واتا تێكچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منیی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌ستوری عێڕاق داده‌نرێ كه ئه‌ویش كوتایی سیسته‌می فیدڕالی یه، ئه‌مه‌ش دژی بیری سیاسی و یاسایی خه‌ڵكی عێڕاقه كه له ناو ده‌ستور جێگیر بووه، كه‌واته هیچ هێزێكی یاسایی ناتوانێ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێ چونكه شه‌رعیه‌تی ده‌ستوری هه‌یه وشه‌رعیه‌تی سیاسیش هه‌یه به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی له سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقی و پێش نووسینی ده‌ستور له‌سه‌ری كراوه، ئه‌مه جگه له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری كه سه‌دان هه‌زار شه‌هید و ده‌یان ساڵی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد له پێناو ئه‌م قه‌واره و شكۆمه‌ندی ودهستكهوتانه بووه.
ئه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا باسی لێوه ده‌كه‌ین به‌ره‌نجامی زیاتر له‌سه‌د ساڵ خه‌بات و به‌رخۆدانی كورده له‌مێژووی هاوچه‌رخ، كورد له‌ئاكامی حوكمی دڕندانه و سته‌مكارانه و دیكتاتۆرانه و تۆتالیتاری به‌عس و حكومه‌ته‌كانی پێشووتری عیراق چه‌ندین قوربانی گه‌وره‌ی داوه كه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی هاوتای نییه ، ئه‌و قوربانیانه‌ی كورد داویه‌تی له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی له‌خه‌بات و قوربانیدانی هه‌موو ولاتانی عه‌ره‌بی زیاتره!!
ئه‌گه‌ر باس له‌و قوربانیانی و وێرانكارییانه‌ی كه ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بكه‌ین تابه ئه‌مڕۆیان :
یه‌كه‌م، ئه‌نفالكردنی نزیكه‌ی 182000 كه‌سی سڤیل كه تائێستا به‌شی زۆری ته‌نانه‌ت نازانرێ له كوێش نێژراون له‌گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، به‌هه‌مان شیوه‌ی 8000 بارزانییه‌كان به‌لام له كاتی جیاواز بووه بۆیه به‌یه‌كه‌وه‌مان نه‌نووسی.دووه‌م ،كیمیاباران كردنی هه‌له‌بجه و بادینان و شێخ وه‌سانان و….چه‌ند شوێنێكیتری كوردستان و ههید كردنی زیاتر له5000 كه‌س ته‌نها له‌هه‌له‌بجه و بریندار كردنی هه‌زارانیتر و بێ كه‌لك كردنی زه‌وی ئه‌و شوێنانه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌به‌ر كاریگه‌ریه‌كانی چه‌كی كیمیاوی و قه‌ده‌غه كرا‌و.
سێیه‌م ، خاپووركردن و سوتاندن و ته‌ختكردنی نزیكه‌ی 5000 گوند و شارۆچكه‌ی كوردستان و ڕێگه‌گرتن له‌خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵی و دارستان و كانیاوه‌كان . چواره‌م، ڕاگواستنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر زێدی خۆیان بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستان و عیراق.پێنجه‌م ، به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركووك و زوممار و مه‌خمور و خانه‌قین و ….هتد كه نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
شه‌شه‌م ،بێ به‌شكردنی كوردستان له پرۆژه‌ی ستراتیژی و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری.حه‌وته‌م ،بێبه‌ش كردنی كورد له‌هه‌موو مافی هاوڵاتیبوون .هه‌شته‌م ،به‌تالان بردنی خێر و بێری كوردستان وبێ به‌ش كردنی كورد له سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی كوردستان.نۆیه‌م ، هه‌ماهه‌نگی و ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێری و نھێنی حكوومه‌ته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و عێراق و سوریا بۆ له‌ناو بردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد و سه‌ركوتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی كورد كه‌باس له‌ماف و ئازادی بۆ كورد بكات.ده‌یه‌م، پێشێڵكردنی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو و په‌ڵاماردان و گه‌مارۆدانی هه‌ڕیمی كوردستان
بۆیه،ئێستا باشترین ستراتیژی گه‌لی كورد وخه‌باتی ئه‌مرۆمان ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه له پێناو دژایه‌تیكردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی مافه‌ره‌واكانمان وخه‌ون به ژێرده‌ستكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن كه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی ، چونكه له‌ڕووی هاوكێشه‌ی ئیقلیمی و نێودهولهتیشهوه هه‌رێمی كوردستان بۆته ژماره‌یه‌ك كه هاوكێشه‌كانی ڕاگرتووه، ئه‌مریكا و ئه‌وروپا چه‌ندین جار دووپاتیان كردیته‌وه كه ئه‌وان پشتیوانی لهههرێمیكی به‌هێزده‌كه‌ن له كوردستان و له قورسترین قه‌یراندا له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پاڵپشتی هه‌ریم و قه‌واره‌كه‌یان كرد.بۆیه ئه‌وانه‌ی وابیرده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و قه‌واره‌یه پێویسته هه‌ڵوه‌شیته‌وه با باش بزانن كه ئه‌و قه‌واره‌یه به‌رهه‌می نزیكه‌ی سه‌د ساڵ خه‌باتی كورده و بهرهوبههێزتر بوون ده‌روات و له‌ناوناچێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.