▪ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هێزی نه‌رم و ڕاچه‌نینی دڵه‌كان له‌فیلمی ١٩٨٨
نووسینی : شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
ئاشكرایه كاره‌ساتی جینۆساید و كێمابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرا ، برینێكی سارێژ نه‌كراوه له‌دڵ و ده‌رووندا
ده‌رباره‌ی پێناسه‌كردنی وه‌كو كاره‌ساتێكی مڕۆیی جێگای گومان نییه هیچ پیتێك نادۆزیته‌وه له‌توانایدا هه‌بێت وه‌سفی ئه‌و مه‌رگه‌ساته بكات !وه‌كو خۆی كه ده‌رهاوێشته‌كانی هه‌ڵگری مۆركێكی نه‌ته‌وه‌یین، له پرۆسه‌ی تاوانی قڕ كردنی ڕه‌گه‌زی و قه‌تل و عامی كوردا ئه‌نفالی به‌د ناو به‌حه‌ق شوناسێكی خۆێناویه .
له‌و مهلۆیهدا ده‌كرێ بڵێیین ! جینۆساید ئه‌و ه ئه‌و بیره‌وه‌ریه نه‌خوازراوه‌یه كه‌وا له‌زیهن و هۆشی سه‌رووی په‌نجا مهلێون كورد نووسراوه ، ئه‌و ه ئه‌و بیلدۆزه سیاسیه‌یه كه تائێستا بهپهڕاوی مه‌زلومیه‌ت و مهغبونیهت و به‌دێری پڕ له شه‌رمه‌زاری دهخۆێندرێتهوه ، ئه‌وه ئه‌و خۆزگه نه‌ته‌وه‌یه‌یه قه‌ره‌بوو نه‌بوونی بهرۆژگارمانهوه هه‌ڵواسراوه.
له كاتێكدا دونیای ده‌ره‌وه به‌چاو داخراوه‌یی له‌و كاره‌ساته مڕۆییه ده‌ڕوانن و، لهوێزگه نێو ده‌وڵه‌تێكاندا ته‌نها دانی یاساییان به جینو سایدی ئێزیدێكان نا وه وه‌كو دانپێنانێكی سیاسی ، كه دیاره كردنه‌وه‌ی ته‌نها لقێك له‌دره‌ختێكی گه‌وره‌ی قوربانیدان و، نمایشی ته‌نها ئه‌و لقه به چاوێلگای دونیای ده‌ره‌وه ! ئه‌وه هیچ له‌و ڕاستیانه ناگۆڕێت كه ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به میله‌تی كورد ئه‌نجامدراوه دیكێۆمێنتارهو ! به‌رجه‌سته‌یه ،چوونكه پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وا له عیراق ، به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ تاوه‌كو ٢٠٠٣ ده‌یان وێزگه‌ی قڕ كردنی ئیتنی و عیرقی به‌گه‌لی كورد نیشانداوه له‌وانه جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی ساڵی ١٩٦٣ ،دواتر جینۆسایدی شاری قه‌ڵادزی ، شاڵاوی جینۆسایدی بارزانێكان و ، كیمابارانی هه‌ڵبه‌جه‌و دواجار وهجینۆسایدی ئێزیدێكان .
وه ته‌واوی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه بهبێدهنگیهكی نێو ده‌وڵه‌تی تێپه‌ڕیوه (الصمت الدولي ) وه كه قه‌باره‌ی قوربانێكان له‌هاوكێشه سیاسێكان گرنگتره !؟له‌شكاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه له‌و بواره‌دا پێویستمان بهرابوونێكی تازه‌ی بونیادنانه‌وه‌یه ، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی مهغبونیهت ،له‌رێگای دروستكردنی لینكێكی تازه له په‌یوه‌ندیه نێو دهوڵهتێكان ،كه لایه‌نی عورفی دیبلۆماسی و سیاسی ده‌گرێته‌وه ، به تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پردی جیهانگیری كه‌زۆرترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌خۆ ده‌گرێت ، له‌رێگای خروشانی هه‌ستی جه‌ماوه‌ری گلوباڵی كهئهویشیان بواری هونه‌ری فیلمسازیه .
له‌و دیدگایه‌وه ده‌كرێ بڵێیین به‌ڵێ پێویستمان به پۆشینی به‌رگێكی نۆی به‌رگریكردنه ، بۆ كپكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاواره خنكاوه ی كه سه‌دای بێدادی له‌دڵ و ده‌روونی سه‌رووی حه‌وت ملێون كورد له‌باشووردا په‌نگ ئهخواته ، كه مه‌به‌ستمانه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕابوونێكی تازه چوونكه میله‌تێكین شایه‌ن بهژیانین .
سه‌رباری ئه‌و ڕاستیانه كه چاو به مێژووی گه‌له‌كه‌مان دهخشێنیین ، هه‌ر له
دوای شه‌ری چاڵدێرانه‌وه تا ئێستا گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتی كوردی سازشی به‌پرسی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و نیشتیمان نه‌كردوه ، ڕوو به‌ڕووی نه‌یارانی بووه به‌ڵام ! له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێزی ره‌قی به‌رگریكردن ، كه‌مجار په‌نای بۆ هێزی نه‌رم بردووه ،كه ته‌واوی ده‌وڵه‌تان ئه‌مڕۆ له پراكتیزه‌یی په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تێكاندا به‌بایه‌خه‌وه هێزی نه‌رمیان وه‌رگرتووه ، كهپهلو پۆی ئه‌و هێزه زۆر‌و زه‌وه‌نده و ده‌روازه‌یه‌كی تازه ی كرانه‌وه‌ی دونیای سیاسه‌ته .
به‌و پێوه ده‌نگییه كارمایی ئه‌وه‌یه ئاراسته‌ی هێزی نه‌رم له باشووری كوردستا نیش به هه‌ند وه‌ربگیرێت ، هاوشانی ده‌وڵه‌تانی جیهان وه‌كو فیگه‌رێكی كارا كه قه‌تل عام و ئه‌نفال و جینۆساید ڕاگواستنی به‌زۆره ملێ گیرۆده‌ییه ، كه له‌ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی كۆلۆنیای نێو ده‌وڵه‌تی سه‌پێندراوه به‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی كورد نه‌وه‌ك ته‌نها له‌باشووری كوردستان بگره له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان .
له ڕۆشنای ئه‌و بابه‌ته نوسه‌ران ….ده‌رباره‌ی هێزی نه‌رم دونیابینی جیاوازیان خستوه‌ته‌ڕوو ، به‌شێك له زانایانی بواری سیاسی په‌یوه‌ندیه نێو دهوڵهتێكان جه‌خت له روانگه‌ی تازهدهكهن ، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی پڕ مه‌به‌ست كهئهویشیان هێزی نه‌رمه ، دیاره قه‌باره‌ی ئه‌و هاو هێزه یه‌كسانه به‌هێزی ره‌ق له‌وانه : نووسه‌ر (مه‌ولانا )له‌كتێبی (زانیاری په‌یوه‌ندیه جیهانێكان سنووری نۆێی په‌یوه‌ندییه نێو دهوڵهتێكان )كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ساڵی ١٩٦٨ به‌چاپ گه‌یاندوه ئاماژه ی به و رێكارانه داوه كه‌وا له‌رێگای دا ئاین ,بیر‌و باوه‌ڕ ئایدلۆجیا ,زانست و به‌هاكانی ,به‌سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌رم وه‌رگرتوه ، هه‌روه‌ها (جۆزێف نای ) كه كه پرۆفسۆرێكی ئه‌مریكییه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌بواری په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تێكاندا له‌كتێبی (هێزی نه‌رم ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌سیاسه‌ته‌كانی جیهانی )داكهلهساڵی ٢٠٠٤ بڵاو بووه‌ته‌وه باس له هێزو جۆره‌كانی هێز به‌تایبه‌ت هێزی نه‌رمی كردوه ، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌كه‌ی خستوه‌ته ڕوو: كه بریتییه له‌توانای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ له‌ڕێگای سهرنجڕاكێشانهوه له بری سه‌پاندنی هێز به‌زۆره ملێ و پێدانی پاره .
لهبۆچوونهكانیدا ئاماژه به ئامرازه‌كانی هێزی نه‌رم كردوه: كه ئه‌و بواره به‌هاو بیر‌و باوه‌ڕو شێوه‌ی ژیان و مێژووی شارستانیه‌ت ڕێزگرتن له‌به‌هاكانی مڕۆڤ ومافه‌كانی مڕۆڤ ده‌گڕێته‌وه له دیوی پێناساندنی كه‌لتوور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر یارمه‌تی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی مڕۆییهكان به‌جۆڕێك میله‌تان نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌و به‌هایانه‌وه سه‌رسام بكڕێت ، تادواجار ڕێزی لێ‌بگرن ،ته‌نانه‌ت ببێته لێكحاڵیكردن و به‌دواكه‌وتنی دیبلۆماسی به‌گشتی و مه‌عریفه ناسی زانست و سینه‌ماو هونه‌رو به‌گشتی ،وه‌رزش و ستایلی جل و به‌رگ ،جۆره‌ها خواردن ره‌گه‌زه سه‌ره‌كێكانی هێزی نه‌رمن .
به‌و پێیه‌یی سه‌لمێندراوه له‌كاتی شه‌رو جه‌نگدا له‌تاقیكردنه‌وه كانی مێژووی هاوچه‌رخ كه ده‌وڵه‌تان كاتێك په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی هێزی ڕه‌ق بردووه ، هانایان به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ری ئاریشه‌و ناكۆكێكان له مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تێكاندا بردووه ،له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌یی و مڕۆیی هه‌رگیز ئه‌و لایه‌نه رووخێنه‌ره به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه ! به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ڕای گشتی و مڕۆڤ دۆستان هێزی ره‌ق قه‌بۆڵ نه‌كراوه بووه ، چوونكه ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و هێزه به جۆرێك له نائه‌خلاقی وه‌ر ده‌گیرێت ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌ی جیهانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌یان لێكتێگهشنی جیهانی و واژوو كردوه ، له‌وانه : په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی جینۆساید ساڵی ١٩٨٤ ، په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ نه‌هێشتنی ئیرهاب ساڵی ١٩٩٩, په‌یماننامه‌ی ئه‌زموونی چه‌كی نه‌ووی ئه‌تۆمی گشتگیر , ڕێكه‌وتنی مافه‌كانی منداڵ ساڵی ١٩٨٩ , ڕێكه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ یاسای ئۆقیانوس و ده‌ریاكان , ڕێكه‌وتنی مافی كه‌مئه‌ندامان ساڵی ٢٠٠٦ ,ڕێكه‌وتنه نێو دهوڵهتێكان له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره جیاكاریه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز ساڵی ١٩٦٥ , رێكه‌وتنی نه‌هێشتنی جیاكاری دژ به‌ژنان ساڵی ١٩٧٩هتد…..
دیاره كه جه‌ختكردن له‌سه‌ر لینكێك له لینكه‌كانی پته‌وه‌ی هێزی نه‌رمه له‌ڕێگای سه‌رنج ڕاكێشانی هونه‌ری ، واتا بواری فیلم سازی و نواندن و دراما‌و وده‌رهێنانی سینه‌مایی ، به‌هۆی كه‌شی گڵۆباڵی كه كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی سه‌رده‌مه به‌گشتی ، به‌واتا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و توانای ئه‌و ئامانجه‌ی لێی مه‌به‌ستته له‌ڕێی سهرنجكێشان و ئامرازی شارستانی وكهلتورێكان هێنانه به‌رهه‌م ، له داهێنانی فیلمێكی دیكێومێنتری ده‌رباره‌ی مه‌رگه‌ساتی شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید له ده‌ستنیشانكردن و نمایشی له كات و ڕێكه‌وتی دیاریكراودا كات دره‌نگه زوو نییه ؟كه ئه‌م به‌رهه‌مه پێناوه‌ته نێو دونیای هونه‌ری كوردی .
تیادا نمایشی تۆماری كاره‌ساتی رۆژانی به‌سه‌ر چوو ساڵی ١٩٨٨ ده‌خاته به‌ردید كه چۆن لهیهكچركه ساتدا ٥٠٠٠ كه‌س به كاریگه‌ری چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه كرا‌و شه‌هید بوون و ١٠٠٠٠ بریندار بوون ، ئێستایش ده‌یان خێزان چاوه‌ڕوانی نه‌وه‌كانیانن به‌سه‌دانیش تا ئێستا به‌ئازاری چه‌كی كیمیاوی ده‌ناڵێنن ، پاش ڕاچه‌نینی دڵه‌كان له‌نمایشی فیلمی ١٩٨٨ …………….كه براوه‌ی باشترین فیلمی ساڵ بوو ، ستایش بۆ شاكاره پڕ له‌ئازاره .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.