▪ كامیان براوه‌ن ؟؟
سوهەیل تاهیر
له‌و وڵاته 3 جۆره كه‌س هه‌ن ، به‌ڵام كامیان براوه‌ن ؟
جۆری یه‌كه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك ئینتیمای بۆ خاك و نیشتیمان و نه‌ته‌وه نیه ، یان ئه‌وه‌ته هه‌ر وا خولقاوه ، یان به ته‌واوی ره‌شبینه ، بۆیه ئه‌و جۆره كه‌سانه ناتوانن هیچ گۆڕانكارییه‌ك بهێننه دی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ، چونكه له هه‌ر بارودۆخێكدا بابه‌تێك ده‌بیننه‌وه كه خۆیانی پێ رزگار بكه‌ن به‌بۆچوونی خۆیان .
جۆری دووه‌م ئه‌و جۆره كه‌سانه كوێرانه پشتیوانی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ” علمانی ده‌بنه علمانی … سه‌له‌فی ده‌بنه سه‌له‌فی …. شۆڤینی ده‌بنه شۆڤینی …. كار و پیشه‌یان ماستاوچیهتییه ، ئه‌وانه خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ڕێكی جێگیر نین ، وه‌كو به‌به‌غا وان ته‌نها به‌دوای كه‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن ، راو بۆچوونی خۆیان نیه له هه‌موو بابه‌تێك .
جۆری سێیه‌م ، ئه‌وانه خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ڕی خۆیانن ، په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان كراون ، خاك و وڵات و نیشتیمان و مرۆڤیان خۆش ده‌وێت ، له كار‌و پیشه‌ی خۆیان دڵسۆزن ، بۆ هیچ كه‌سێك كار ناكه‌ن به‌ڵكو هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن ، ناتوانن خیانه‌ت یان درێغی بكه‌ن له كاره‌كانیان ، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان له هه‌موو هه‌ستێك به‌رزتره ، شار‌و گه‌ڕه‌كی خۆیان به پیرۆز ده‌زانن ، پیشه‌و كاریان له خۆیان خۆشتر ده‌وێت .
له‌و 3 جۆره كه‌سانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه كامیان براوه‌ن ؟؟
ئه‌كید جۆری سێیه‌م كه هیچ هێزو لایه‌نێك ناتوانێت بیجوڵێنێت ، له هه‌موو بارودۆخێكدا براوه‌ن ، سه‌ربه‌رزن له ژیان و دوای كۆچكردنیشیان باسیان به باشه ده‌كرێت . چونكه شوێن په‌نجه‌یان دیاره ، كۆمه‌ڵگه ، نیشتیمان به‌و كه‌سانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ” ئینتیمای ئه‌وانه له هه‌موو ئینتیمایه‌كی هه‌ر تاكێك جوانتر‌و پیرۆزترو به نرختره .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.