▪ كوا ویژدان…!!!؟؟؟؟؟؟

ڕوكار شێخ تەها


دەڵێن ناخی خۆت تاکە شوێنە بۆ دادگایی کردنی ویژدانی خۆت،پێویستی بە هیچ دادوەر و پارێزەرێک نیە…

ئەگەر چی لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان نرخی کەل وپەلەکان بەشێوەیەکی گشتی بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەڵام ئەوەی جێگایی سەرەنجە بە نزم بوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی هیچ کەل وپەلەێک دانابەزێت و نایەتە خوارەوە لە لایەن بازرگانەکانەوە.
.
چاوچنۆکی هەندێ لەبازرگانەکان بەداخەوە هیچیان بۆ خەڵکی فەقیر و هەژار نەهێشتۆتەوە، بارگرانێکی لە ڕادەبەدر کراوەتە سەر خەڵکی هەژار. ئەوانەی کە داهاتی تاکە کەسیان لەنێوان 100 بۆ 500 هەزار دینارە بۆ مانگێک، مەگەر هەر خودا خۆیی بزانێت بە چ شێوەیەک ژیان ئەکەن.
ناکرێت ئێستاش بە نرخی 1750 هەزار دینار مامەڵە بکرێت، پێم سەیرە لەگەڵ ئەو کاتەی نرخی دۆلار بەو شێوەیە بوو، نرخی کەل و پەل هەر وەکو ئەو کاتە وایە هیچ دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینوە.

کێ لەخەمی بارگرانی بازاڕ و خەڵکی هەژاردا دەبێت؟
نرخی کەل و پەلەکان زۆر بەرزە پێویستە یاسا و ڕێسایەک هەبێت بۆ چاودێری کردنی بازاڕ چونکە هەندێ کەس هەیە، ویژدانی نەماوە
وەکو دەڵێن :-

کاتێک ویژدانی مرۆڤ مرد هیچ ئاژەڵێک وەکو مرۆڤ دڕەندە نیە…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.