▪ كورد له به‌رده‌م باجدانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا نییه
احمد گلی
ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی بەسەرکەووتویی لە سەردەستی سەرۆک بارزانی، دەستکەوتێکی مەزنە لەمێژووی نەتەوەی کوردا.
ئه‌و ڤاكتهرانهی هۆكار و پاڵنه‌ربوون بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ئێستاش هه‌مان ڤاكتهر بوونیان هه‌یه و ده‌بینین عه‌قڵیه‌تی حكوومه‌تی عێراقی، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی و ناوه‌ندگه‌راییه كه باوه‌ڕی به مافی پێكهاته‌كانی تری ناو عێراق نییه!
ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ڤاكتهری تێكدانی نێوماڵی كوردی نه‌بوو ، به‌ڵكو پێویستییه‌كی مێژوویی و یاسایی و ماف بوو بۆ گه‌لی كورد.
كاتێك سه‌یری ده‌رئه‌نجامه‌كان بكه‌ین، كۆی جووڵه سیاسییه‌كانی ئێستا هه‌مان واتا ده‌دات، له دوایی شه‌ش ساڵ له خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك خۆیه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان هێشتا بڕیاری بڕینی بوودجه و مووچه‌ی له‌سه‌ر به‌رده‌وامه و زیاتر خراوه‌ته ژێر ئابڵۆقه‌ی توندی ئابوورییه‌وه !
بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له باشووری كوردستان له‌به‌رده‌م باجدانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ست هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی ده‌ناڵینێت كه له عێراقدا پێڕه‌و ده‌كرێت و بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هێنایه ئاراوه, هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ڕه‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سیاسه‌تی خۆیان له‌ئاست كورد نه‌گۆڕیووه و هه‌مان عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن, كه ڤاكتهر و پاڵنه‌ره كورد كارتی ڕیفراندۆم سه‌ربه‌خۆی به‌كاربهێنێت.
سیاسه‌تی ئێستای عێراق، هه‌وڵدانه بۆ بچووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌كی تر پارچه‌كردنی ناو ماڵی كورد, نه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌و پێیه‌ی هه‌ندیك لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه چۆن پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم هه‌مان بانگه‌شه‌یان به شێوازێكی تر ده‌كرد به‌ئارمانجی شكست پێهێنانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم.
گه‌لی كورد نابێت وابڕوانێت ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستای هێناوه‌ته ئاراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی به‌كرێگیراو بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت نیگه‌ران بێت لهوتێروانینهی هه‌ندێك لایه‌نی به‌ناو كوردی بڕوایان به‌سه‌ربه‌خۆ بوونی كورد نیه‌و هه‌میشه بانگه‌شه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ ژێرده‌سته‌یی ده‌كه‌ن و ڕه‌وایه‌تی به‌و عه‌قڵیه‌ته شۆڤێنیه‌ی به‌غدا ده‌ده‌ن, كه هه‌میشه له‌هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌و لاواز كردنی هه‌رێمی كوردستانه!
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.