▪ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە بایەخەوە دەروانێتە داهاتوویی قەوارەی كوردستان ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
خۆڕاگری گەلەمان و قوربانیدان رابردوو و ئێستای و هەروەها بوونی ئەو رۆحییەتە پێكەوە ژیانە و سەقامگیری وئاشتی و متمانەیەی كە لە هەرێمی كوردستان بۆ هەموو لایەك فەراهەم كراوە ، سیاسەتی ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد وایانكردووە كە رۆژ بە رۆژ لە سەر ئاستی بەرز متمانە و پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتییی زیاتر پتەوتر بێت بەتایبەت كە ئەمڕۆ ناوچەكە و جیهان رووبەڕووی كێشەی زۆری ئابووری و وزە بوونەتەوە و هەرێمی كوردستانیش جێگرەوەیەكی باش بۆ دابینكردن و پڕكردنەوەی بەشێك لە و بۆشاییانە ، لە سایەی سیاسەتی پڕ لە کاریزما و سەركەوتووانەی ڕێزدار مەسروور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جوگرافیای هەرێمی کوردستان و بوونی سێکتەری نەوت و گازی سروشتی کە دەتوانرێت پێگەیەکی بەهێز تر و وەچەرخانێکی گەش تر و ژێرخانێکی تۆکمە دابین دەکات بۆ هەرێمی کوردستان و گرەنتی بەخشین لە پێشخستنی گشت سێکتەرەکانی ئابوری دا ، لە سایەی سیاسەتی کاریزما و ئایندەبینی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان و جوگرافیای هەرێمی کوردستان کە خاوەنی سامانی سروشتی لە نەوت و گازی سروشتی ،دەورانێکی نوێ دەبەخشێت بە قەوارەی هەرێم و پێگەی سیاسی و ئابوری کە ئەمرۆ لە جیهان بەهۆی شەر و دژایەتی ووڵاتانی ئەوروپا ، لە جیهاندا بارودۆخی سیاسەتی نەوت و گاز لە مەترسی و هەرەشە دایە ، بۆیە ئەمساڵ بانگهێشتەکان و گرنگی دەوڵەتانی هێز کاریگەری رۆژهەلاتی ناوەراست زیاتر و پڕ بایەخ تر دەبێت بۆ جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قەوارەی هەرێم ، هاوکێشەکان زیاتر و پڕ ئەنجام تر دەبن ،ڕۆڵی کورد کە جوگرافیایەکی کاریگەری هەیە لە ناوچەکەدا زیاتر دەبێت بۆیە نەیارانی کورد و بەشێک لە پارتە سیاسیەکان دەیانهەوێت ئەم قەوارەی هەرێم هێزی گەورە بوونی نەبێت ئەوان باشتر ئاگادارن کە هاوکێشەیەک لە ئارەدایە سامانی سروشتی وەک نەوت و گاز ی هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگ دەبێت بۆ دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئەمرۆ بەهۆی شەری و گرژی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا ، هەرێمی کوردستان زیاتر بایەخ دار دەبێت ئایندەیەکی باشتر لە ئارادیە کە ژێرخانێکی بەهێزی ئابوری دەبەخشێت ، ئەرکی سەرۆک وەزیران و قەوارەی هەرێم زیاتر و ڕۆڵی کاریگەر تر دەبێت لەزۆربەی ووڵاتانی تر ، هەر بۆیە نەیاران دەیانهەوێت کۆسپ و بچوکردنەوە بکەن بۆ ئەوەی هیچ کات قەوارە و پێگەی هەرێم بەهێز و ئاست بەرزتر نەبێت و هەنگاو و ژێرخانی هەرێمی کوردستان نزیک نەبێت لەپێگەیەکی سەربەخۆ دا ، ئومێدی خەڵکی کوردستان بە ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم زیاترە لەو نەیارانەی کە دژی گەلی کوردستان بوون لە خوێن و ناخیان دانیە و بە ئاوازی ووڵاتانی دراوسێی هەڵدەپەرن ، ئومێد دەکەین کوردستانێکی بەهێز تر و ژێرخانێکی بەهێز تر چاوەرێ دەکەین لە سایەیی ئەم کابینە نوێیەی لە مڕ چاکسازی و پاكسازی پرۆژە و خزمەتگوزارییەكانیان ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.