▪ كۆچبەربوون و ئاوارەیی، نقوومبوونە لە كلتووری بیانی


نووسینی: وەفا ئەحمەد
وەرگێڕانی بۆ كوردی: كەمال كوردی
هەر ساڵ بە ملیۆنان كەس بە هۆكاری سیاسی، سەركوتكردنی دەسەڵات، شەڕ، قەیران، جینوساید و یانیش بە هۆی نەبوونی ئاسوو و داهاتوویەكی ڕوون بۆ داهاتوو و نەبوونی ئەمن و ئاسایش وەڵاتەكەیان جێ دەهێڵن و خۆیان بە شەپۆڵەكانی دەریا و سروسۆڵەی زستان دەسپێرن و بەهیوای دۆزینەوەی شوێنێكی پارێزراوتر بۆ ژیان بەرەو و كەمپ و ئۆردوگای وەڵاتتانی تر هەنگاو دەنێن و ڕێ دەبڕن، بەڵام لەو ڕوویەی كە ڕأگەیاندن و بڵاوكراوە و یاساكانی ڕێكخراوە نێوەدەوڵەتیەكانە و مافی مرۆڤ هیچ گەرنتییەكی جیبەجێكردنیان نییە،ئەوا ئەو وەڵاتانەی كە پێشڵی ئەو یاسا نێودەوڵەتیانە دەكەن هیچ ترس و دڵةڕاوكێیەكیان نییە لەهەمبەر جێبەجێ نەكردن و لە بەر چاونەگرتنیان و لە لایەكی دیكەشەوە وا جیهان بەرەو گۆڕانكاریی گەورە دەڕوات، گۆڕینی باری كەشوهەوا و لە ناوچوونی ژینگەی ژیانی زۆربەی زۆری شارە و لادێكان ئەوانەی كە بابووریەكەیان پشت بە كشتوكال و ئاژەڵداری دەبەستێت، هەندێ ناوچەی زۆری بێ نیشتەجێبوویان دروست كردووە كە نەك مرۆڤ بگڕە هیچ جڕ و جانەوەرێكیش لێێ نیشتەجێ نییە و هەڵسان بۆ كۆچ كردن و بڕیاری كۆچ هەوڵێكە بۆ مانەوە و ژیانی خەلكی ئەم ناوچانە.
پرسیار لێرەیە، كۆمەڵگانی جیهانی و دەسەڵاتەكان چۆن چۆنی ڕووبەڕووی ئەم كێشە و ئالۆزیانە دەبن كە دەمێكە هەیە.زۆربەی وەڵاتەكان و دەسەڵاتەكان بە سیاسەتی مستی پۆڵایین بە ئاوا كردنی دیواری بەرز و تیڵ دڕ، بەند كردن و تەقەی گازی فڕمێسك ڕێژ و یان تەنانەت فیشەكی ڕاستەقینە وەڵأمی كێشە ئاوارەیی و كۆچبەر بۆنی خەڵك دەدەنەوە. خەڵك لەم وەڵاتانەدا بە تاڵ لە بەزەیی بوون نییە، بێ بەزەیی نییە،بەڵام ڕاستیەكە ئەوەیە كە سیاسەتی دەسەڵات و حكوومەتەكان پێچەوانەی هەست و سۆزی خەڵكە.لە زۆربەی زۆری مەسەلەكاندا ئەوا زیاتر بیر لەو كێشە و گرفتانە دەكەنەوە كە ڕەنگە ئەم كۆچبەرانە ڕووبەڕووی ببنەوە.
ئەو ڕوون و ئاشكەرایە ئەمە جادەیەكی یەك لایەنە نییە بۆ ئەوەی تووندڕەوەكان بتوانن بە تەنیا ئەسبی هزر و بیرو باوەڕی خۆیان لە ناویدا تاو بدەن، دەبێ بزانن كە لایەنی پیچەوانە و دژبەریشیان هەیە، هەندێ مرۆڤ و سیاسەتوانی وا كە بیر لە چارەنووس و چارەسەری مرۆڤایەتی بە گشتی و بە شیوەیەكی جیهانی دەكەنەوە.
كاتێك بیر لە ڕابردوویەكی نە چەندان دوور دەكەینەوە، دەبینین كە هەرێمی كوردستانیش پشتگیری و پاڵپشتی سیاسەتێكی وای كردووە لە هەمبەر كۆچبەر و پەنابەرانەوە لە شەڕی سووریا و ئاوارەیی خەڵكەكەی لە شەڕی دژی داعش لە ئیراقدا سەرەڕای هەموو ئەو گووشارانەیكە لە لایەن حكوومەتی فیدراڵ و ناوەندەوە لەسەر هەرێمی كوردستان هەبوو و خودی هەریمیش بارودۆخیكی ئابوریی باشی نەبوو، بەڵام بوو بە پەناگەیەك بۆ خەڵكی سوریا و بۆ عەرەبە ئاوارەكانی دەستی داعش و بۆ كریستیان و ئیزدی و كاكەییەكان و …..هتد.
ئاوارەیی و كۆچكردن هەوڵەكانی مرۆڤە بۆ زاڵبوون بەسەر ڕووداوە سروشتی و فۆرس ماژوور و ئاستەنگەكانی ژیان و لەوانەش شەڕو بۆمبا باران كرن و وشكەساڵی و نەداری و قەیران و ….هتد.ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە ترسی گیانیان و یانیش باشتر كردنی دۆخی ئازادی، ئابووری و خانووبەرە و مافە ڕەواكنیان و وەك بەشێكی مافەكانی مرۆڤ دەست بە كۆچكردن دەكەن و كۆچبەر دەبن.ئەم دیارە كۆمەڵایەتی و سیاسییە كارتێكردن و كاریگەرییەكی ئێجگار زۆر و بەرچاوی لە دروست كردنی كلتوور و كون و كەلەبەرەكانی كێشە كۆمەڵایەتیە كەسە كۆچبەرەكاندا هەیە كە بە ناسینەوەی ژینگە تازەكەی ژیانیان ڕەفتار و هەڵسووكەتێكی جیاواز لە خۆیان پێشان دەدەن، هەڵبەت كاریگەرییەكانی كۆچكردن بۆ هەموو كۆچبەرەكان یەكسان و هاوشێوە نییە و هەندێ گۆڕان و گۆڕانكاریی وەك تەمەن، ئاستی خوێندن، پیشە، دەرامەت و شوێنی نیشتەجێبوون كاریگەرییان لەسەر هەیە.
ئەو كەسانەی كۆچ دەكەن لە لایەك هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی هەندێ لە كلتووری پێشووی خۆیان بپارێزن و لە لایەكەی دیكەشەوە لە لایەن كۆمەڵگا وەرگیرەكەیان لە ژێر گووشارن بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ فەرهەنگ و كلتووری تازە بگونجێنن و بۆ ستاندەرەكانی ژیان لەو كۆمەڵگایەدا هەوڵ بدەن.چ گومانێك نییە كە كلتوور و فەرهەنگی پێشوو هەوڵ بۆ نەگۆڕانی خۆی لە هەمبەر كلتوورە تازەكە دەدات، بۆیە بۆ تاك پڕۆسەی گۆڕان بە هێواشی و لەسەر خۆ و بە ئالۆزی بەرەو پێش دەچێت كە ئەم پڕۆسەی گۆڕانەتا دوایین هەناسەكانی ژیان لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.
هەر بابەتێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی كە لە كۆمەڵگادا ڕوودەدات هەندی پێشهات و بە دواداهاتی ئەرێنی و نەرێنی لەگەڵدایە كە كۆچكردنیش بەدەر لەمە نییە، لە روانگەی كلتووری و فەرهەنگییەوە لە هەموو كۆچبەرەكاندا یەكسان و هاوتەریب نەبوونی كلتوور سەروچاوە و ئامانجە و ئەم خاڵە زۆر زۆر گرنگە كە هەموو كۆچبەرەكان بە هەر تەمەنێكەوە یاسای ڕەگەز پەرستی وەڵاتی وەرگریان دەیانگرێتەوە.
لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە لە پەیوەدیی نێوان دوو نەتەوەدا هەردەم نەتەوەیەك دەكەوێتە ژێر كاریگەرییەوە و هەندێ لە دابو نەریتەكان لە كلتوورێكەوە بۆ نەتەوەیەكی تر دەگوازرێتەوە و بە دڵنیایی بە گۆێرەی بارودۆخی پەنابەران و كۆچبەرانەوە ئەوان زیاتر دەكەوتنە ژێر كاریگەریی ئەو وەڵاتاەی كە وەریاندەگرن. ئەم بەریەككەوتنی كلتووری بووەتە هۆكاری دژبەر و ئەم گۆرانكارییانە تا قۆڵایی كلتوور و بیروباوەڕی كۆچبەرەكان ڕەگ هەڵدەكووتن تا ئەو شوینەی كە تەنانەت بیروباوەڕە ئایینی و مەزەبیەكانیش بووەتە ئامانجی ئەم ڕەگ هەڵكووتانە.
من وەك نووسەر بۆیە ئەم بابەتەم هەڵبژارد،چونكە ئاوارەیی و كۆچبەرایەتی تێكەڵ بە مێژووی میللتەكەمان و شۆڕشی كورد بووە ئەویش بە پارزینك و جانتاملیك لە كێشە و ئالۆزیەكان و بەها كۆمەڵایەتی و نەتەوەییەكان لە بە جینوسایدكردنی حیزبی بەعس بە ئەنگێزە و هزری باڵادەستبوونی نەتەوەی عەرەبی لەسەر كورد ناچار كۆچبەر و پەنابەری كۆمەڵگایەك بووین كە دابونەریت و كلتووری تایبەت بە خۆیەوە هەیە و لە سەر بنەمای مەزەبی شیعە و شیعەگەری حوكمڕانی دەكەن. یەكێ لە گەورەترین كێشە و ئالۆزیەكانمان لە پەیوەندی كردن بە كۆمەڵگای ئێرانییەوە، ئەوا جیاوازی بیرو باوەڕە ئایینیەكانمان بووە، ئێمە پێڕەوە مەزەبی سوننە بووین و چ حەزێكمان بۆ گۆڕینی مەزبی خۆمان نەبوو و هەر ئەمەش هۆكاری سەرەكی زۆرترین بەیەككەوتن و كێشەكانی نێوان كوردە ئاوارە و كۆچبەرەكان بووە لەگەل فارسەكان.
بناغەی و بنچینە و بنەمای حوكمڕانی لە ئێران لە سیستەمی دادوەر، یاسا دانان و جێبەجێ كاری لەسەر فیقهی شیعەیە. لە سیستەمێكی ئەوهادا كە چ شوێنێك بۆ ئایین و مەزەب بە ڕاشكاوی لەبەرچاو نەگیراوە، كوردە سوننە كۆچبەرەكان ڕووبەڕووی كاردانەوەی زۆر دەبن و ئەم لە كاتێكدایە كە سعودیاش بەر لە ناكۆكی لە گەڵ حزبی بەعس یەكێك لە پاڵپشتیكار و لایەنگرانی رژێمی بەعس بوو ڕەنگە یەكێك لەو هۆكارانە بووە كە دوای دامەزراندنی هەرێمی كوردستان، سیاسەتە جیبەجیكاریەكانی بە ئاراستەی پالپشتی و پشتگیری كەمە نەتەوەییەكان و بەفەرمی ناساندنی مافە ڕەواكانی هەموو ئایین و مەزەبەكان بووە، هەر ئەم ڕەگەزپەرستی و نادادپەروەریكەانی سەردەمی ئاوارەیی و كۆچبەرایەتی بووە كە لە هزر و مێشكی زۆربەی زۆری ئیمە پەنابەر و كۆچبەر چەقاوەتەوە، یەكگرتوویی و یەكێتی ئایین و مەزەبە جیاجیا و جیاوازەكان ئەویش بە نەتەوە جیاوازەكانیشەوە تەنانەت بۆ دەسەڵات و حكوومەتی ناوەندی و فیدرالی عێراقیش كە زۆرینەیان شیعە مەزەبن كارێكی ئەستەم و پڕ كێشە و ناموومكینە، ئەمە لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی پارێزراوی هەموو ئایین و نەتەوەەكان للە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بگرە جیهانیش ناوبانگی تایبەتی خۆی هەیە.هەر چەند كە ئەم مەسەلەیە حەز و دڵخوازی هیچ كامە لە حكوومەتە دراوسێكان نییە،بەڵام بە پشت بەستن بە خوا و ئیرادە و ویستێكی پۆڵایین و هەوڵی بەرپرسان تا ئێستا سەرەڕای هەموو كێشە و گرفتەكان ڕووبەڕووی هەموو ئەم گرژی و دەمارگیری و ڕەگەزپەرستی ئایینی بووەتەوە كە هەموو ناوچەكەی لە خۆ گرتووە و بە مەبەستی پاراستنی ئاسوودەیی و ئەمن ئاسایشی ناوچەكە و رێگە گرتن لە قڕ كردن و لەناوچوونی وەڵاتی باو باپیرانی ئەم ئایینە كۆن و ڕەسەنانە ، هەنگاوی كاریگەری ناوەتەوە و مانەوەی هەرێمی كوردستان لە نەخشە و خریتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا ڕێگەی مانەوەی ئایین و نەتەوە جیاوازەكانە و ئەمە ریك دژی سیاستە تووندئاژوو خوازەكانی مەزەبی شیعە و سوننەیە لە ناوچەكەدا كە

دیكەی ئایینەكانی وەك ئیزدی و كریستیان و مەسیحی و ئاشووری و كلدانی و كاكەیی و بەهایی و ….. هتد قوربانیە سەرەكیەكانی ئەم ناكۆكیەكانە بۆ لە دەستدانی زەوی و وێستگەی سەرەكی نەتەوایەتی و ئایینەكەیان.
هەرێمی كوردستان بە دەركردنی یاسا لەگەڵ ریزگرتن بۆ هەموو ئایین و نەتەوەكانەوە مۆڵەت چاڵاكی لە سنووری یاسادا بۆ هەموویان بە فەرمی ناساندووە و ئەم یەكێك لە گەورەترین رێكارەكانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەبەستی پیكەوە ژیان و ئاشتەوایی و بێگوومان خاوەن بەها مرۆییەكی ئیجگار زۆرە، چونكە كوردەكان ئەزموونی جینوسایدی دەستی عەربیان لە مێژووی شۆڕشەكەیاندا هەیە،بۆیە هەرگیز ڕێگە بە دووبارە بوونەوەی میژوو لەسەر ئایین و نەتەوەكانی تر نادات ئەویش بەدەست عەرەبەكانەوە، ئاشتەوایی و ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان سەرەڕای هەموو ئەو چەڵینج و كێشمەكێشی ناوچەەكە سەرسووڕهێنەرەو شونكە لە سایەی سیاسەتە ئاشتیخوازانەی خەڵك لە گەڵ هەر ئایین و بیروباوەڕێك بە هەر نەتەوە و زمانێك پێكەوەو لەگەڵ یەكا لە ئاشتی و ئارامی خۆشیدا دەیان بەسەر دەبەن و سەرەڕای بومبابارانی جیران و دراوسێكان، دیسانیش خەلكی هەرێم دڵخۆشن بەم ئاسایش و ئارامی و بێدەنگییە ناوخۆییەكەی هەرێمی كوردستان، هەڵبەت ئەگەر سیاسەتە تووندئاژووەكانی دراوسیكان بەناوی شیعە و سوننە هەڕەشە لەم ئارامی و ئاسایشە نەكەن و خۆشگوزەرانی و خۆشحاڵی ئەم گەلە و گۆلە سوورەكەی جیهان نەكەنە ئامانج.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.