▪ لێدانەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لاپەڕەیەکی نوێی مەترسیدار بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان کۆتایی هاتنی شەری سێبەر(شەڕی بەوەکالەت )

گەرمیان سەلاحەدین

شارەزایان دەڵێن تاران شەڕێکی فراوانتری ناوێت وەکو لە بابەتی پێشوودا ئێران شەڕی نیوەی جیهان ناکات ! دوور لە تەکتیکی روونی سەربازی تاکو ڕکابەرە کۆنەکانی دژی نەبنەوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەی لەگەڵ ئیسرائیل کە یەکەمجاریەتـی دوور لەبەکار هێنانی وەکیلەکانی و باڵە میلیشیاکان بە ئامانجی هێنانەوەی ئابرووی لە ناوخۆ و دەرەوە و هەروا باسمان لە دەرئەنجام کرد کە ناوچەکە بەرەو کامپ دیڤدێکی دووەم دەبات ، بەڵام زۆر دوورە لەوەی کە ئایا ئێران یان ئیسرائیل چۆن و چی هەڵدەبژێرن بۆ پەرەپێدانی ململانیەکە کە ڕاستەوخۆتر و لە سێبەر دەرچووە و وەکیلەکان لە عێراق و سوریاو یەمەن و لوبنان ڕۆڵی لاوەکی و لاوازتر دەبینن لە جوگرافیای هەرچوار ووڵاتدا بەپێی هەلومەرجی سیاسی و جیۆ سەربازی جودا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت …
ئەمە کەوتنە ناو تەپکی پلانە سەڕێکی ئیسرائیل بوو ئێران تێکەوتووە تووشی شەڕێک دەبێت بێ وویستی خۆی .
بۆ بەرچاو ڕوونی بەرپرسان و شرۆڤەکاران دەڵێن ئێران ڕاستەوخۆ تۆڵەی کوشتنی ژەنەڕاڵە باڵاکانی لە دیمەشقی سوریا کردەوە و هێرشی کرد بە زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی متمانە و ڕێگریکردن لە ئیسرائیل.! بەڵام کوا زیانە لوجستی و سەربازیەکانیئە هێرشە لەکوێدایە ؟

بۆ ڕاکێشانی ئێران یان بەشەرعیەت کردنی وەشاندنی گورزی سەربازی یەک لایەنەی ئیسرائیل یان نێودەوڵەتی بێت دژ بە ئێران ئەوان دەڵێن ئەوە ساتێکی مەترسی گەورەیە، کە پرسیارە سەرەکییەکان هێشتا وەڵامیان نەدراوەتەوە. ئایا هێرشی ئێران بەس بووە بۆ تێرکردنی بانگەوازەکانی بۆ تۆڵەسەندنەوە؟ یان بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامە تاڕادەیەک کەمەکان – نزیکەی هەموو فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکان لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە ڕێگرییان لێکرا – ئایا هەست بە پابەندبوون دەکات کە جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە؟

وە ئایا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەدای بەهێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی وەک وەڵامێکی بەس دەبینێت کە سەرکەوتوو بووە ؟
یان بژاردەی هێرشکردنە سەر خودی ئێران زیاتر پەرەدەسێنێت؟

پێدەچێت حکومەتی ئێران گەیشتبێتە ئەو ئەنجامەی کە گورزەکەی دیمەشق خاڵێکی وەرچەرخانی ستراتیژی بووە، کە تۆڵەسەندنەوەکە زیاتر لایەنی خراپی بەدوای خۆیدا دەهێنێت نەک سوود. ئەگەر سەرکەوتوو نەبن لە وەڵامدانەوەکەیاندا کە هەرواش دەرچوو : “بەڵام بەم کارە، ئەو شەڕە سێبەرەی کە ساڵانێکە لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، ئێستا هەڕەشەی گۆڕینی بۆ ململانێیەکی زۆر ڕاستەقینە و زۆر زیانبەخش دەکات”، یەکێک کە دەتوانێت لە ئەمریکادا ڕابکێشێت بۆ ناو شەڕێک کۆتایی بە سستمی ئێران بێنێت . ئەوەش لە رێی هەڵەیەکی تەکتیکی سەربازیەوە بوو کە فەرماندەکانی ئێران بێجگە لە دووری مەودای بنکەی هێرش بردن لەگەڵ ئەو پێگەیانەی مهبەستی بە نیشان کردنیان بۆ لێدان بووە یەکەم هەنگاوی بە فرۆکەی درۆن بۆ شێواندنی ڕادار و ئامێری چاودێری و سستمی دژەمووشکەکانی ئێسرائیل سەرکەوتوو نەبوو هەموو فرۆکەکان بە مووشەکە بالیستی و کرۆزەکانەوە بەپێی راگەیاندنی ئیسرائیل و ڕاگەیاندنەکان%99 تێکشکێنران پێش گەیشتن بەسنوری خاکی ئیسرائیل …
ئەمە هەنگاوی شکستی مووشەکی و هێزی درۆنی ئێران لـــــــەئاسمانی ڕۆژهەڵات ناوەراستدا لغـــــــــاو کرا و کۆتای پێهات کە یەکەم گۆڕانکاری لە ەاوکێشەی هێزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەراورد بە مێژوو ڕێک وەکو گرتنی سینایە لەسەردەمی شەڕی 6 رۆژەکە لەگەڵ میسردا . چونکە ئەو کات جمال عبدالناسر بە نۆکەندی سویس هەڕەشە بوو بۆ ئابووری جیهان ،ئێستاش ئێران خۆی لە کەنداو گەرووی هورمز و لە یەمەن لەرێی حۆسیەکانەوە بەئاشکرا مووشەکە ئێرانیەکان بێ سوبغ کردنی یان ناوگۆرینی بکار دێنن بۆ ڕێگری لە گەرووی باب مەندەب ، لە سێگۆشەی گەروە ئابووریەکاندا دوانی کۆنترۆڵ راستەوخۆی ئێرانن تەنها نۆکەندی سویس نەبێت کە کە ئەویش لە ژێر رەحمی باب مەندەبە ئایا ڕێی کەشتیوانی هەیە یان دەگیرێت . !
ئەوە خاڵێکی گرنگە کە ئێران بحرێتە تەپکی شەڕەوە وەک میسر و وڵاتانی عەرەبی جاران کە شەڕەک بە جیاوازیەوە ئەو کات سوپای ووڵاتانی عەرەبی بون و ئامانجیش لە شەرەکان لەناو بازنەی ململانێی دوو جەمسەریدا هەۆڵی بەهێز کردنی ئیسرائیل بەو جۆرەدەدرا ، ئێستا ئێران و باڵەکانی بەسێبەر هتمان ڕۆڵ دەبینن بۆ بەهێز کردن نا بەڵکو بۆ بەرفراوان بوونی خاک لەلایەک و ئارامی و سەقامگیری ناوچکە لەلایەکی ترەوە وەک دوو ستراتیژیەتی ئیسرائیل دێتە ئاراوە لەناوچەکەدا بۆ داهاتوو .

بە ووتەی سەنام وەکیل، بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە چاتام هاوس: ئێرانیەکان گومانی شەش مانگی رابردوویان وەکو کارتێک بەکار هێنا و بۆ ئێستا کارتەکەیان یاری پێکرد “تاران بژاردەی شەڕیان کرد کە بانگەوازی ئیسرائیل بکەن ، و هەستیان کرد پێویستە ئەو کردارە بکەن چونکە شەش مانگی ڕابردوو وەک هەوڵێکی بەردەوام دەبینن کە شەڕ دژیان لە سەرانسەری ناوچەکەدا بیانگەڕێننەوە.”

توڕەی ئێران هەرلەبەر هێرشەکەی سەر باڵوێزخانەکەی نەبوو لە دیمەشق کە ئەم کردەسەربازییە ببێتە ئاکامی تۆڵەکردنەوە لەسەر زاریان لە ڕۆژی یەکشەممە سەرکردەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئیسرائیل کۆتایی هاتووە، بەڵام هۆشدارییان دا کە دەتوانن ئۆپەراسیۆنێکی گەورەتر دەستپێبکەن بەپێی وەڵام و کاردانەوەی ئیسرائیل.

ژەنەڕاڵ محەمەد باقری، ئەفسەری باڵای سەربازی ئێران و سەرۆک ئەرکان ، وتی “ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامی تەواوەتی خۆی بەدەستهێنا” و “هیچ نیازێک نییە بەردەوام بێت”. بەڵام، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئیسرائیل لەسەر خاکی خۆی، یان لە شوێنێکی دیکە هێرش بکاتە سەر ئێران، “ئۆپەراسیۆنی داهاتوومان زۆر لەوە گەورەتر دەبێت.”

ئەمە دوا توڕەیی ئێرانە ؟ ساڵانێکە گورز لە دوای گورزی ئیسرائیل لێیان دەدات هەر لە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکان و فەرماندە سەربازییەکانی، تەقینەوە لە بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی، هێرشی ئەلیکترۆنی، دزەکردنی هەواڵگری، دزینی شەرمەزارکەرانەی بەڵگەنامە ئەتۆمییەکان و هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ژێرخانە گرنگەکانی بە تەنها چەند هێرشی بێ ئەنجامی مووشەک و درۆنێک کۆتایی بێت؟!!
بەڵام ئیسرائیل لەو کاتەوەی کە هێرشەکەی حەماس لە غەززە هاری کرد و شەڕی ڕاکەیاند کە زانیاری تەواوی هەبوو سەرکردەکانی سوپای پاسداران بەشداری پلانی چەکدارانی حەماس بوون لە هێرشەکەیاندا بۆسەر هاوڵاتیانی باشووری ئیسرائیل ‌ ، بۆیە بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی ئیسرائیلی هێرشەکانی بۆ سەر بەرژەوەندی و فەرماندەکانی ئێران لە سوریا چڕتر کردووەتەوە. میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە، لە زنجیرەیەک هێرشەکاندا لە مانگی کانوونی دووەمەوە بەدواوە، ئیسرائیل لانیکەم 18 فەرماندە و کارمەندی سەربازی ئێرانی لە سوپای قودس تیرۆر کردووە، کە یەکەی نوخبەی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامییە و لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران کاردەکات. ئەمە هۆکار بوون تاران ئەو هەنگاوە بگرێتە بەر بۆ دانانی هێڵی سوور تاران پێویستی بە کێشانی ئەم هێڵە سوورە بینی و بە ڕوونی بۆ ئیسرائیل ڕوون بکاتەوە کە ئێران بەڕاستی هێڵی سووری هەیە و بەردەوام نابێت لە تەحەمولکردنی هێواش هێواش دابەزینی پێگەی خۆی لە ناوچکەدا کە بەتەواوی ئەم هێرشە مووشەکی و درۆنەنە لە رووی تکنۆلۆژیەوە تەواو لەدەستدانی عنسوری ئەو هەڕەشانەی پێشتری ئێران بۆ فرێدانە ناو دەریای ئیسرائیلی ئەوەندەی دیکە پێگە لاواز کرد لە ناوچەکەدا ،
ئەم هۆکارە سەرکیەیە کە تاران هەستی بەوە کرد کە دەبێت وەڵام بداتەوە، تەنانەت ئەگەر هێرشەکەی پاڵپشتییەکی پتەوی ئەمریکا و پشتیوانییەکی دیپلۆماسی بەربڵاوی ڕۆژئاوا بۆ ئیسرائیل لێبکەوێتەوە، لانیکەم بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لە گەرمای ئیسرائیل لەسەر شەڕەکەی لە غەززە لابرد و بەڵام ئێرانی لەو گۆشەگیریەی هێزەکانی دێنێتە دەرەوەکە بە کردەیی سوپایپاسداران وەک هێزی پیادە ڕۆڵ ببینن لە ناوچەکەدا ئەمەش لە دوایی ئەو کردە سەربازیانە دێت کە ئیسرائیل لەم نێزیکانە وەکو وەڵامێک بۆ هێرشی مووشەکی و درۆنەکان دەیکاتەسەر تاران .چۆن لە ساڵی 2017 بەدواوە لە چەقی سێگۆشەی ئاگری نێوان دیمەشق تاران سەنعا ئوردن ببووە سەنتەر هەمان؟ئەو سەنتەر بوونەی ئوردن ڕۆڵی پارێزەری ئارامی پێبەخشی لە هێرشەی دوایدا بۆیە یەکەم کردەی سەربازی پیادە بەناو بە ئامانج گرتنی ئوردن دەبێت کە هاوشان لەگەڵ ئیسرائیل شەڕی دژ بە تێپەڕ بوونی مووشەک درۆنەکان ڕاگەیاند کەنابێت بەئاسمانیدا تێپەرێت ..
بەفیعلی بژاردەی بەشدار بوونی سوپای پاسداران لە دوای هەر پارچە کردارێکی ئیسرائیلی نێزیکترینی ئەو کاردانەوانەیە کە ئێران خۆی لە گۆشەیریەک دەرەکیو فشاری ناوخۆی رزگار بکات چونکە لە ئێستادا خودی خامنەئی هەست بە قورسای سوپا و نارازیەتی شەقام دەکات کە ترسی کودەتایی ناوخۆیان لەسەرە لەهەر هەنگاوێکی چاوەروانەکراوی سەربازی کە ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی لە ناوخۆی ئێران لێیدەن ، کۆمەڵگەی ئێران بەهۆی بژێووی ژیان و ناهەمواریانەوە زۆر بەئاسایی لە شەقام ڕەخنە و گازندە و توڕەییان تا ئەو ئاستی ڤسەی نەشیاو دژ بە دەسەڵاتی بە کار دێنن ، بۆیە ترسیان تا ئێستا لە بەسیج و سوپای پاسدارانە بۆیان بێنە سەرشەقام گەر هەڵچونی جەماوەری بەرپا بکەن،لە کاتێکدا لووتکەی هەڕەمی دەسەڵاتی تارانیش بابەناو خامنەئی ناوزادی کەین هەمان ترسی لە توندڕەوانی ناوەوەی ئەنجومەنی شورایی ئێران هەیە کە خۆیان لە مەجەعی ئەعلایان بە موسڵمانتر دەزانن و پاڵپشتی سوپای پاسدارانن بۆ هەر گۆڕانکاریەکی ناوخۆ ئەگەر کودەتاش بێت بەسەر مەرجەع خۆشیدا .. ئەمە یەکێکە لە مەترسیەکانی کایەی سیاسی ئێران پێگەیشتووە کە چیدی وەکیلەکانیشی ناتۆانن هاوکار بن وەکوسێبەر بجوڵێنەوەلەدەرەوەی سنوری ئێران ، لێدانی باڵەکانی سێبەری ئێران ئەو دەرچەیەیە کە دەسەڵاتی باڵا بڕیاری جوڵەکردن بەسوپای پاسداران بدات بۆ ڕۆڵ بینینی کارە لە ناوچەکە کە پێشبینی ئەوە بکەین نموونە لە بەسرا زۆربەئاسایی هێرشی پاسداران بکرێت لە ئەگەری دانانی هەر پێگەیەکی سەربازی ئەمریکی لەوشارەدا …

ئەمانە بریتیە لەو بژاردە دژوارانەی کەهەردوو لایەنی ئیسرائیلی و ئێرانی لە شەڕێکدان کە هەردووکیان ئامادەن بۆ پەرەسەندنی سەرەڕای ئەوەی دەزانن زیانێکی گەورە بە خۆیان و ناوچەکە دەگەیەنێت.لە هەمان کاتدا هاوکێشە کۆنەکە گۆڕاوە، ئیسرائیل و ئێران ڕاستەوخۆ ل لێکدانیان، لەسەر خاکی یەکتر دەبێت ، نەک لە ڕێگەی بریکارەکانی ئێرانەوە لە دەرەوەی وڵات و شەڕی وەکیلەکان کۆتایی هاتووە …،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.