▪ لێدوانی “لیزا فەلەکەدین کاکەیی” سەگوەرەکان و دوژمنانی پارتی دەستیان بە وەڕین کردووە
نەجمەدین محەمەد قەراجی
ئەوانەی ئەیانەوێت ئەو پێکەوەژیانەی کە پارتی دروستی دەکات، ئەیانەوێت تێکی بدەن بەڵام هێشتا تەواو هێزی پارتی و بارزانیان نەبینیوە بۆیە کەوتونەتە پەلە قاژە.
بۆیە ئەو ئەکاونت و تیک تیکانەی بێ دایک و باوکانەیان هانداوە کە وەک سەگ بڕشێنەوە، بەیەک لێدوانی لیزا کچی سیاستەمەدارو ڕۆناکبیری کورد فەلەکەدین کاکەی هەمووانی شۆک کردووە.
لە سەردانەکەیدا خاتوو لیزا بۆ شاری کەرکووک رایگەیاند، بێ ئاڵای کوردستان نە ئەتوانین سیاسەت بکەین نەفێرش ئەبین، پاشان لیزاخان ووتی ئەم دۆخەی شاری کەرکوک چیتر قبوڵ کراو نیە.
نابێت چیتر ئەو عەسکەرتاریەتە و ئەو نادادیە بەرامبەر خەڵکی شاری بکرێت، ئێمە پشت ئەستورین بەجەماوەری تێکۆشەری گەلەکەمان ئەندام و لایەنگرانی شاری کەرکوکی خۆشەویست، بۆیە دڵنیام ئەم هەڵبژاردنە براوەی یەکەم دەبین دیسان مێژووی سەرکەوتن تومار دەکەین.
وەک هەمیشە پارتی براوەی یەکەم دەبێت، گیانی شەهیدەکانمان ئاسوودە دەکەین، کەرکوکیەکان دڵنیا دەکەینەوە هەموو مافێکیان بۆ دەگەڕێنینەوە لەژێرسایەی سەرکردایەتی سەروک سەرۆک مسعود بارزانی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.