▪ لێگه‌رێن با حكومه‌ت قسه بكات
سوهه‌یل تاهیر …..
ئه‌مڕۆ پێشهاته‌كان سیاسی بێت یان ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق ههورازو نشێوی به‌خۆوه ده‌بینن ، له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان دان و ستان هه‌یه ((دانوستان )) ، زۆر جار هه‌رواشه له هه‌ر بابه‌تێكی سیاسی یان ئابووری ، به‌پێی دانوستانه‌كان به‌دیار ده‌كه‌وێت ، كه كێ له‌و نێوه‌نده سوودمه‌ند ده‌بێت زیاتر ، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت و له بازاڕ‌و لێدوانی نابه‌رپرسانه له‌لایه‌ن هاووڵاتی بێت یان لێدوانی بێسه‌روبه‌ری هه‌ندێ به‌ناو به‌رپرس ، كه شه‌رم دایناگرێت ، قسه‌یه‌ك ده‌كات و لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی ده‌دات ، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كورت قسه‌كانی راست ده‌رناچن ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌تی كه خۆی نیشاندا و هه‌روه‌ها هه‌ستی خه‌ڵكی ببوزوێنێت .
حكومه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه ده‌كات ، دانوستان ده‌كات ، رای خۆی هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ی له‌گه‌ل وه‌رده‌گرێت ، تواناكانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ ، كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای هه‌یه له گشت بواره‌كان ، بۆیه لێگه‌رێن با حكومه‌ت كاری خۆی بكات ، تۆی فه‌رمانبه‌ر كاری خۆت ، مامۆستا كار‌و پیشه‌ی خۆی ، پۆلیس و ئاسایش و كارمه‌ندانی دیكه با هه‌ر یه‌كه‌و خه‌ریكی كاری خۆی بێت و ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه بۆ دانوستان و لێكتێگهیششتن ته‌نها و ته‌نها حكومه‌ته ، نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌و دێت خۆی ده‌كاته پاڵه‌وانی سه‌رده‌م ، ئینجا له هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بێت ، كه‌م قسه‌كردن و زۆرترین كاركردن ئه‌و براوه‌ی یه‌كه‌مه ، دواتر گرفت و كیشه‌ی ده‌یان ساڵ نابێت بخرێته سه‌ر كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت ، كه زۆر بوێرانه و دڵسۆزانه كار بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشووش ده‌كاته‌وه و ئینجا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه ده‌داته‌وه .
ئه‌گه‌ر دڵسۆزی و خه‌مخۆری هه‌بێت بۆ گه‌ل و نیشتیمان ، پێویسته ئاراسته‌كان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان پشتیوانی كردن بێت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی .
ئه‌گه‌ر نا وه‌ك چۆن ده‌بینین شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه تا راده‌یه‌كی زۆر تێكچووه ، ئه‌وا زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت و دواتر مێژوو ره‌حم به كه‌سانی نه‌فس نزم و كه‌سانی نابه‌رپرس ناكات .
تۆ به چاوێكی زۆر ته‌سك سه‌یری بابه‌تێك ده‌كه‌یت ، به‌ڵام حكومه‌ت له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه ده‌یه‌ها چاوی هه‌یه بۆ سه‌یر كردنی بابهتهكان بۆیه دووباره ده‌یلێمه‌وه لێگه‌ڕێن با حكومه‌ت قسه‌ی خۆی بكات .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.