▪ لەکەلار پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە کوژرا

شەوی رابردوو لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار، دوای دەمەقاڵەیەک، پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی تەرمی هاووڵاتییەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو، دەستبەجێ پۆلیس چونە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت کەتاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە و سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکران کە هاوسەر (ژنی) کوژراوەکە و کچێکی کوژراوەکە و برایەکی ژنی پیاوە کوژراوەکەیە.

ژنەکە دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ مێردەکەی کێشەی هەبووە و دەمەقاڵی لەنێوانیان دروست بووە و بەچەقۆ هێرشی کردوەتە سەری و کوشتوویەتی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.