▪ لە ئیدارەی سۆران توند و تیژی ئافرەتان لە ئاست پیاوانی زیادی كردووە

زێ بادنیان:

ساڵی ڕابردوو دەیان سکاڵا لەلایه‌ن پیاوانەوە بەرامبەر بە ئافرەتان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران، بە زێ بادنیان:” بەهۆی توندوتیژییەوە دەیان حاڵەتی سکاڵای پیاوان بەرامبەر بە ئافرەتان و خێزانەکانیان تۆمارکراوە.”
مقدەم بژار مستەفا سلێمان، ئاشکراشی کرد:” لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە سنووری نووسینگەی سۆران 19 سکاڵا و لە قەزای چۆمان چوار سکاڵا تۆمارکراون، بەگشتی لە سنووری هەردوو قەزا 23 حاڵەت لە لایەن پیاوانەوە تۆمار کراون بەرامبەر بە خێزانەکانیان و سکاڵاکانیش هەمە جۆر بوونه‌ بە دیاریکراوی چوونە دەرە و ناپاکی و چەند جۆرێکی دیکە بوونه‌.”
هەر وەکوو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران ئاشکراشی دەکات دەکرێت حاڵەتەکان زۆر لەوە زیاتر بووبن، بەڵام ئامادەنەبوونە سکاڵا تۆمار بکەن.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.