▪ لە بڕی گلەیی، ئیرادەی گۆڕانکاریی هەڵبژێرن!

تەنیا ئومێدێک کە هەبێت بۆ خزمەتی سلێمانی و گەرمیان و هەڵبجە و ڕاپەڕین، “پارتی و ڕێبازی بارزانییە”.
بە درێژایی مێژووی دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا دەگات بە ئەمڕۆ هاونیشتیمانیانمان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین بە بەردەوام گلەیی و گازندەیان لە نەبوونی خزمەتگوزاری، نائارامی و ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی لەو ناوچانە هەبووە کە پارتی تێیدا دەسەڵاتدار نەبووە.
بێ گوومان ئەم گلەیی و گازندەو دڵتەنیانەیان ڕەوایە بەڵام لە کێ..؟
خەڵکی ئەو دەڤەرە ئەگەر نا ئومێدن لە باش بوونی بارودۆخی ژیان و سەقامگیری، یەک شانس بە فریایان دەکەوێت ئەویش سزادانی ئەو لایەنانەیە کە زیاتر لە سی ساڵە دەسەڵاتدارن و نەیانتوانییەوە خزمەت بەو دەڤەرە بکەن. بۆ ئەوەی ڕزگار بن لە بێ خزمەتی و نائارامی، پێویستە بیر لە بە دیلی ئەو حزبانە بکەنەوە کە دەسەڵاتدارن لەو دەڤەرانە.
هەڵبژاردن جوانترین و دادوەرانەترین ڕێکەیە بۆ وەلانانی ئەوانەی خزمەتیان بە خەڵک نەکردووە لە دەڤەرەکانی گەرمیان و سلێمانی و ڕاپەڕین.
تۆ بە درێژایی سی ساڵ هەر هەمان لایەن هەڵبژێریت کە خزمەتی نەکردوویت، ئیتر هەردەبێ چاوەڕێی ئەوەش بکەیت کە بێ خزمەتی میوانت بێت و بە ئاواتی خوزمەتگوزاری بیت!
فەرموون… دەنگتان ئەم جارە دژی ئەو لایەنانە بێت و بڕۆن دەنگ بە پارتی و بارزانی بدەن، بزانن بە چاو و دڵ خزمەتتان دەکات یان نە؟ دڵنیام ئەوەی بۆ هەولێرو دهۆک کراوە دوو هێندە زیاتر بۆ سلێمانی وگەرمیان و هەڵبجەو ڕاپەڕین دەکرێت..
ئەمە بڕیاردانی دەوێ شۆڕشی پێویست نییە، تەنیا ئیرادەی پێویستە، ئیرادەیەک کە دڵنیایی بێت بۆ بەرەوگۆڕانکاری و قۆناغێکی نوێی بیرکردنەوە…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.