لـە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی “بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە” تەقە لە ژن و مێردێک دەکرێت و بریندار دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی ئایاری 2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقەی لە کچ و زاواکەی کردووە و هەردووکیانی بریندار کردووە.
لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکان، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی: ئێستا ئەو ژن و مێردە لە نەخۆشخانەی شارن و تەندروستیان جێگیرە.
بەگوتەی سەرکەوت ئەحمەد پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتە، “بەڵام تەقەکەرەکە هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.