▪ لە سیدەکان باس لەگرنگی کەرتی گەشتیاری دەکرێت

زێ بادینان

ئاواز حەمید سلێمان, بەرپرسی ناوەندی سیدەکانی سەر بەئەنجوومەنی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە زێ بادینان راگەیاند:“ سنووری دەڤەری برادۆست ناوچەیەکی تەواو گەشتیاریەو بۆ ئاشاناکردنی قوتابییان, ناوەندەکەمان سمینارێکی بۆ م. ئامانج حەمید, لە ئامادەیی سیدەکانی کچان رێکخست لە ژێر ناونیشانی گرنگی گەشتیار و شوێنە گەشتیاریەکانی سیدەکان“.

بەرپرسی ناوەندی سیدەکان دەشڵێت:“ جگە لە پەیامی هۆشیاری هەوڵ دەدەین سمیناری لەمجۆرە درێژە پێ بدەین چونکە تا ئێستاش بەشێکی زۆری قوتابییان زانیاری ئەوتۆیان لەسەر شوێنە گەشتیاری گرنگی ئەم کەرتە نیە.

🔴بۆ بینینی ڤیدیۆ و هەواڵی زیاتر جۆینی تیلیگرامی (زێ بادینان) بكەن👇

https://t.me/Zebadinan

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.