▪ لە مێژە زێهینەتی خۆسەپاندن وگەوجاندن ژەنگی بووە


رێبوار حەمەلاو شوانی

ئەمرۆ كۆمەڵگە ووڵاتانی جیهان چیتر ناتوانن ئامادەبن كە ژێر و كۆیڵە بژین هەر ئەوەشە لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و رەتكردنەوەی ژێردەستی ئامادەی هەموو قوربانییەكن ، بۆ ئێمەی كوردیش كە زیاتر لە یەك سەدەیە خەبات وقوربانیی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گەل و نیشتمانمان دەبەخشین بەهەمان شێوەیەیە ، زێهینەتی خۆسەپاندن و تاكڕەویی و دیكتاتۆری لە نێو فەرهەنگی كوردستاندا شوێنێكی نەماوە هەروەها ئەو زێهینەتە تاكڕەوانەیە لە كۆمەڵگە دیموكراسیخواز وئازادیخوازەكان لە مێژە باویی نەماوە و بە شێوازی جیاواز خەبات و قوربانیی لە پێناو بەدەبەخشرێت.
ئەگەر ئاماژە بە ، هەرێمی كوردستان و زێهینەتی هەندێك حیزب ولایەن بكەین ، بەراوەردێك لە نێوان حیزبەكانیان و دروشمەكانیان و زێهینەتی ئەوانەی كە لە پشتەوە هانیان دەدەن تا تاكڕەویی و ژێرەدەستی و دیكتاتۆری لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە، ئەوا دەزانین كە چەندە جیاوازی هەیە بەتایبەت رووی راستەقینەم لە یەكێتیە كە سێ‌ دەیە بەردەوام هەوڵی داوە و بەردەوام و پێداگریشە بۆ رەتكردنەوەی دیموكراسی و هەڵبژاردن بە واتایەی كە ئەگەر هەر حیزب ولایەنێك توانی سەركەوتوو و یەكەم بێت و بە قەبارەی كورسییەكانی خۆی رازی بێت ئەوا دەبێت هەمووان رازی بن ، بەڵام ئەوەی یەكێتی لە رابردوو ئێستا دەیكات رێك پێچەوانەی هەموو بنەماكانی دیموكراسی و ئازادییە ، بەتایبەت ئەگەر ئاماژە بە دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری بكەین ، دەبینین كە چۆن تاكڕەوانە و خۆسەپێنەرانە خەڵك ودەڤەرەكەیان قۆرخكردووە و شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ خەڵكی دەڤەرەكە و دەستبەسەرداگرتنی داهات و مافەرەواكانیان لە گشت روویەكەوە ، پەردەیەكی ڕەشی دیكتاتۆریی و خۆسەپێنەری خوڵقاندووە .
ناكرێت ئاماژە بەو راستییەش نەكەین ، لە كاتێكدا كە یەكێتی خۆی بە هاوبەشی حكومرانیی زانیووە بەڵام هەردەم و لەكاتە سەخت و هەستیارەكاندا خۆی لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان شاردۆتەوە، نەك هەر هاوكار نەبووە بۆ چارەسەری كێشەكان بەڵكو خۆشی هۆكاری سەرەكیی بووە لە خوڵقاندنی قەیران و ناسەقامگیری و دڵەڕاوكێ و بەتایبەت بەتاڵانبردنی بەدەیان میلیارد لە سەر سەروەت و داهاتی سلێمانی ، گەرمیان ، راپەڕین وهەڵەبجە ، كە جگە لەخۆیان كەس نازانێت ئەو پارانە بۆ كوێ و چ مەبەستێك خەرج دەكرێت و تەنها دینارێك ناگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی و بەگشتی ئەركی سەرشانی خەڵكی دەڤەری سلێمانیان بە شێوەیەك قورس و رۆژگاریان لێ تاریك كردوون كە رووی دیكتاتۆر و ستەمكارەكانیان سپی كردۆتەوە .
هەروەها یەكێتی سڵی نەكردۆتەوە ، لە بەكارهێنانی فرۆكەخانەی سلێمانی بۆ ئەنجامدانی كاری نایاسایی و مافیایی، هەر ئەوەشە وایكردووە كە یەكێتەكەی باڤڵ وقوباد بە زێهینەتێكی خۆسەپێنەرانە و مامەڵەكردنێكی ناڵۆژیكانە و ناتەندروست بە پاساویی هاوكاری كردنی پەكەكە و رۆژئاوای كوردستان ، زیانی گەورە بە سەقامگیری و ئابووری كوردستان بگەێنن ، لەكاتێكدا لە بنەڕەتدا ئەوان نەك باوەریان بە كوردایەتیی و كەركووك و سەربەخۆیی و دیموكراسی نییە ، ئەگینا بە چەند كاتژمێرێك نیوەی خاكی كوردستانیان رادەستی داگیركەران وناحەزانی كوردستان نەدەكرد و خیانەتی ڕەشی 16ی ئۆكتۆبەریان كە مێژووییەكی پڕ ریسوایی بوو زیانیان بە دۆزی كورد نەدەگەیاند
یەكێتیەكەی جووت براكە ، جگە لە فەرهوود و مافیایگەری و حەوانەوەی تیرۆریستان و میلیشایی نایاسایی ،مێژووییەكی تاریكیان بۆ خۆیان و حیزبەكەیان تۆماڕكردووە و كە ئەستەمە هەتا ئەندام و لایەنگرانیشیان لێیان خۆش بن ، بەتایبەت كە ئازادان و تێرۆری فیكری و خزمەت نەكردنی خەڵكی دەڤەری سلێمانی و راپەرین و گەرمیان و هەڵەبجە ، بەشێكی تری ئەو تاكڕەوییانەیە یەكێتییە كە هەر خەڵكی ئەو دەڤەرە باجە قورسەكەی دەداتەوە . هەروەها زیادبوونی چالاكییەكانی پەكەكە و فراوانبوونی بازرگانیكردن ماددە ھۆشبەرەكان و تیرۆر و قاچاخچێتی و بێسەروبەریی زۆنەكەیە نەك كوردایەتی، ئەمەش بە حكومڕانیی خۆسەپێن و دیكتاتۆری لە شاری سلێمانی و خەڵكەكەی دەكانە قوربانی.
بۆیە، ئەوەی كە دەگوزرێت ، ئەو راستییەیە كە یەكێتیی بە قورمیشی دوژمنان و ناحەزانی كوردستان هەمیشە خەون بە شكست و ژێردەستبوونی گەل و هەرێمی كوردستان دەبینن ، هەرگیز چاویان بە سەركەوتن و دەستكەوتەكانی حكوومەتی كوردستان هەڵنایەت بەتایبەت ئەم رێككەوتننامەی مێژووییەی رێزدار مەسروور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە بواری وزە وهەناردەكردنی ، دیارترین ئاماژەی دژایەتیكردنیان بووە،بۆیە، مێژوو بزەیی بەكەس نایەتەوە ، ئیتر سەردەمی تاكڕەویی وخۆسەپێنی و دروستكردنی مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان بەسەر چووە ، ئیتر گەلی كورد خۆی بریار لە سەر چارەنووسی دەدات و دەزانێت كە چ حیزب ولایەنێك لە پەرۆشی و خەمخۆری كورد وكوردستانە و بۆیە، هەر ئەوەشە كە خەڵكی كوردستان پشتیوانی لەهەنگاوەكانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان دەكات كە هەنگاوەكانی بەرەو ئاسۆیەكی گەشتر و سەركەوتنی زیاترە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.