▪ لە ڕۆژی یادکردنەوەی لەدایکبوونی ڕێبەری سەربەخۆیی کوردستان و سیمبۆلی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان ”بارزانی باوك”، فێری کردین کە
ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆیەکەم/ لە پێناو کوردایەتی دا خەبات بکەین و هەڵگری بیروباوەری کوردایەتی بین.دووەم/ بەرژەوەندی گشتی بە هەند وەربگرین و دور بکەوینەوە لە بەرژەوەندی تەسکی تاکەکەسی و حزبی.سێیەم/ بەرگریکارێکی بەهێز بین بۆ پاراستنی کوردو کوردستان و قوربانی مادی و مەعنەوی لە پێناو نیشتیماندا بدەین و باجەکەی هەر چەند قوڕس بێت.چوارەم/ سەرشوڕی و ژێردەستەیی هەرگیز قەبوڵ نەکەین و خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ بە خۆمان بین.پێنجەم/ هەمیشە خۆمان بە خاوەنی گەل و نیشتیمان بزانین و لە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ڕانەکەین.شەشەم/ دژی داگیرکاری و ستەمکاری بوەستینەوە، و نەهێڵین دەوڵەتە داگیرکارەکان و ئەڵقە بە دەستەکانیان لە کوردبون و کوردایەتی دورمان بخەنەوە .حەوتەم/ تێبکوشین لە پێناو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسیدا بۆ نەهێشتنی هەڵپەرستی و نادادپەروەری کومەڵایەتی وپتەو کردنی پرەنسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان بیروڕا سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکاندا، تاکو ببین بە خاوەنی گەلێک و نیشتیمانێکی بەهێز.هەشتەم/ سازش لە سەر بستێکی خاکی پیرۆزی نیشتیمان نەکەین.ئەو خاڵانەی سەرەوە دڵوپێکن لە روبارێک، ئەمەو زۆر شتی تر لە رێبازی «بارزانی نەمر» فێربوین، کە هەمویان لە پێناو سەرفیرازی و سەربەرزی کوردو کوردستاندان، وە بە پراکتیک پارتی و بارزانی سەلماندویانە لە ئەرزی واقیعدا..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.