▪ لە یادی ڕێکەوتنە شۆمەکەی جەزائیر

ئەسرین عاسی شوانی

گەر ئاوڕێک لە ڕابردو بدەینەوە دەبینین دەیان ڕێکەوتننامە لە دژی گەلەکەمان کراوە و هەوڵدراوە ناسنامەمان بسڕنەوەو خاکمان سوتماک بکەن لە وێنەی ڕێکەوتننامەی شۆمی جەزائیر لە 6/3/1975 دا لە نێوان شای ئێران و سەدام حسین گۆڕبەگۆر بە ناوبژیوانی سەرۆکی ئەوسای جەزائیر بۆ ئەوە بوو گەلی کورد لە ڕەگەوە هەڵبکەنن بەڵام دیارە ئەوەخەیاڵ پڵاوی دوژمنانە کە پێیان وابوو گەر داری خورما لە سەریان بڕوێت جارێکی تر پێشمەرگە لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان دروست نابێتەوە، بۆیە هەر لەگەڵ ڕێکەوتننامەکەدا ڕژێم دەستی کرد بە ڕاگویزانی گوندەکانی سەرسنور بە قوڵای سی کیلۆمەتر بۆ ئەوەی ڕێ لە دروست بونەوەی شۆڕشی کورد بگرێت ،بەڵام دەپرسین ئایا ڕژێمی بەعس بەو ڕێکەوتننامەیە قازانجی کرد؟ وەڵام نەخێر لەبەر ئەوەی شۆڕش و پێشمەرگەهەر زوو لە شاخ و شارەوە هەڵتۆقان و بە ئەزمونی زۆر لە شکستەکان هاتنەوە کۆڕی خەبات و شکستیان بە پلانی نێودەوڵەتی هێناو کوردو کوردستان مانەوە و لە جاران بە ورەترو ئازایانەتر هاتنەوە مەیدانی کوردایەتی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.