▪ ماددەی هۆشبەر و ماڵوێرانی

زیاد زراری


برادەرێک بۆی گێڕامەوە گۆتی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چومە سەردانی سجن ی
تایبەت بە گیراوان لەسەر مادەی هۆشبەر گوتی هه ستم کرد ڕێک لەجادەی سورچیان و تەیراو و سەیداوە و شارۆچکەکانی دەورو بەری شار و گەرەکە هەژار نیشنەکانم

کەسێکی زۆری ئەو گەڕەکانەی لێبوو
سەرم سوڕما باشە هۆکاری چیە لەبەر چی ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهێنەرانی ئەو ماددانە ڕوو لە زیاد بوونە
ئایا چی بکرێت تا ئەو شتە قێزەونە بنبڕ بکرێت بەڕاستی هەقه لایانی پەیوەندی دار بێتە سەر خەت و خەڵکیش هاوکار بن چونکە جیلێک بەڕێوەیە باش و خراپی لێک جیا ناکاتەوە.

ماددە هۆشبەر و هاندان بۆ تاوان

بەسەدان بەڵگە لەسەر ئەوکەسانەی
ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەکان بونە
کەحەزی ئەنجامدانی تاوانیان زیاترە لەخەڵکانی ئاسایی بۆ ئەوەی
پارەی پێویست پەیدا بکات بۆ کڕینی ماددەی هۆشبەر.

  • خواردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وەک تاوانێکی ئابڕووبەر خۆی دەنوێنێت.
  • هەندێ لەو ماددە هۆشبەرانە نرخێکی زۆری
    بۆیە ئاڵۆدەبووان بۆ بەدەست هێنانی ناچارن هەڵسوکەوتی تاوانکاری ئەنجامبدەن
    بۆ بەدەست هێنانی
    لەئەنجامدا توشی تاوانکاری دزی و ڕێگری مرۆڤ کوژی دەبن .
  • ئاڵوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان تووشی جۆرە هەڵچونێکی ترسناک دەبن کە مەترسی لەسەر ئاستی هەڵسوکەوتیان دروستدەکات و پاڵیان پێوە دەنێت بۆ ئەنجامدانی کردەوەی بەدڕەوشتی.و لەشفرۆشی
  • کاریگەری هۆشبەرەکان دەبێتە هۆی لاساری و لادان لەهەڵسوکەوت لەلایەن بەکارهێنەرانی و ئەنجام دانی تاوان وەک کوشتن و تاوانی پێشێل کردنی ناموس و شەرەف.
  • ئاڵۆدەبووان و بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان گرنگیدان بەژیان لەدەستدەدەن, وەک شتێکی بێ نرخ و بێ بایەخ سەیری دەکەن و لەلایەن زۆر بێ نرخترە لەنرخی ماددە هۆشبەرەکان, لەکۆتایشدا هەوڵی خۆکوژی دەدەن.
  • لەماوەی چەند سالەی رابردوو ئامار ی جیابونەوەی هاوسەران رووی لە هەڵکشانە ئەوەش بەهۆی بێ هۆشبون ایفلاس بون
  • تکایە دایکان و باوکان. هەول بدە مندالەکت لە کەسانی خراپ و برادەر بەدوور بگرە
    ئاسانترە لە چارەسەر کردن

ماددەی هۆشبەر و سزای یاسا*

یاسای ژمارە (١)ی سالی ٢٠٢٠
یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکاری عەقلیەکان لە هەرێمی کوردستان

ماددە (٣٠) :یاسای ژمارە ( ١ )ی سالی ٢٠٢٠
هەر کەسێک بە مەبەستی وەرگرتن و بەکارهێنان و هێنان و کڕین و فرۆشتن و مامەلە پێکردن و هاندان
چاندن و ڕواندنی ئەو ڕوەکانەی
ماددەی پێکهاتەی هۆشبەر بن

ئەواسزا دەدرێت بە بەندکردن بۆماوەیەک لە (١) یەک سال کەمتر نەبێت و لە (٣) سال زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێک لە (٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن کەمتر نەبێت و لە (١٠،٠٠٠،٠٠٠) دە ملیۆن دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت

بەهیوای سود بینین

٢٠٢٣/٥/٢٤

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.