▪ مافیایگەری ،سیخوری ، تیرۆر ، خاكفرۆشی كوردایەتیی نییە
رێبوار حەمەلاو شوانی
چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان ڕكابەرییەكی زۆر نالۆژیكانە و خیانەتكارانە بەرامبەر بە رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدان و هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێز كە ئامانجی سەرەكیی سەربەست ژین و دووركەوتنەوەیە لە وابستەیی و ژێر دەستی بە ناو سیناریۆیی جیاواز بە تایبەت لە دەڤەری سلێمانی،گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە ، بە شێوەیەكی چڕ دەستی پێكردووە و مەرامی ئەو حیزب ولایەنانە گواستنەوەی ئەو كەلتوورە ناڕەسەن و دوور لە كوردبوون و كوردایەتیی لێدانی كڕۆكی رۆحی نیشتمانپەوەری و نەتەوەپەروەییە ، هەر جارەو بە بە ئاهەنگ وسیناریۆیەك پەڵاماری مێژوو ، خەبات و قەوارەی هەرێمی كوردستان و جوانییەكانی و پێشكەوتن و گەشەسەندنەكانی دەدرێت ، بەتایبەت بارودۆخێكی ناڵەباریان بە سەر دەڤەری سلێمانی هێناوە كردوویانە هێلێنی دەزگە سیخورییەكان ، میلیشا و كاری نایاسایی و بازرگانیی مەترسیدار و رادەستكردن وتیرۆركردنی تێكۆشەرولایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان ، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ سەروەری و شكۆمەندییان بۆ دامەزراوییەكانی هەرێمی كوردستان و یاسا نەهێشتۆتەوە ، هەر لە بەرێوەبەڕایەتییەكەوە بگڕە تا فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كە شوێنكی خزمەتگوزاری گشت و سەرچاوەی داهات بۆ دەڤەرەكە بووەتە شوێنی مافیاكاری و كاری تێكدەرانە و بارودۆخێكی نالەبار و شێواویان خوڵقاندووە .
ئەوەی ئەمرۆ لەلایەن باڤڵۆك و قوبادۆك جووت براكەی و یەكێتیەكەی بەرامبەر بە دەڤەری سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەكرێت ، هەر لەتاڵانكاری وتیرۆر و تۆقاندن و تیرۆری فیكری بە پاڵپشتی داگیركەران و ناحەزانی ئەم گەل و نیشتمانە بەرامبەر شاری هەڵمەت و قوربانی دەكرێت ، كردۆتە شارێكی مافیایی و میلیشایی و دەرچوو لە یاسا و كاری ناپەسەند ، ئەوە لەكاتێكدایە، كە ئەو كارە تێكدەرانە و قێزەوەنانەیان بە كوردایەتی و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی هەژمار دەكەن ، لە پاڵ ئەو چەواشەكارییەش ، دەیانهەوێت خۆیان لە هەڵبژاردن و یاسا بشارنەوە و پەڵاماری هەمووشتێك بدرێت .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەو راستییەیە، بەلایی باڤلۆك و یەكێتەیەكەی ، خاكفرۆشی و تیرۆر و بەتاڵانبردنی سەروماڵی كوردستانیان ئەوا واتای كوردستان یان نەمانە ، هەوڵی رادەستكردنی تێكۆشەرانی رۆژهەڵات و تێرۆركردنی كوردانی رۆژئاڤا و تیرۆركردنی ئەندامی دەزگە ئەمنییەكان لە هەولێری پایتەختی كوردستان ئەوا كوردایەتییە .
ئەوەی كە یەكێتیەكەی باڤڵۆك دەیكات ، نەك هەر بۆنی وكردایەتیی و هەڵوێستی نیشتمانی لێنایەت ، بەڵكو هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ لایەنێكی غەیرە كورد و ناحەزی دۆزی كورد و قەوارەی هەرێم ، هەڵنەگرتنی بەرپرسیاریەتیی و بەكرێگیراویی بۆ دوژمنان و سیخوریكردنی بە سەر هەرێمی كوردستان و كردنی دەڤەری سلێمانی بۆ هێلینی دەزگە هەواڵگریی و میلیشایی و چەكدارانە و بەكارهێنانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بۆ شوێنی ترانزیتی گواستنەوەی كاڵایی قاچاغ و مافیایی ، كاریگەری نەك هەر لە سەر دەڤەری سلێمانی بەڵكو هەموو شوناس وپێگەی هەرێمی كوردستان دادەنێت ، ئەوەش ئەو هەنگاوەیە كە ویستی ناحەزانە بۆ شێواندنی شوناسی دەڤەرەكە و كوردستان .
یەكێتیەكەی باڤڵۆك ، نەك هەر باوەریان بە كوردستان و كوردایەتیی نییە ، بەڵكو هەموو ئەو دەڤەرەیان خستۆتە ژێر كۆنترۆڵی دوژمنان و ناحەزانی كورد وكوردستان و سیاسەتی لێكترازان و ناوچەگەرێتی و بێگانەپەرستی كردۆتە پیشەیەكی مەترسیدار، بەتایبەت لەم چوارساڵەی دواییدا ، خۆیان لە هەموو ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان پاشگەزكردەوە و خراپتر لە دوژمنان وناحەزان پەڵاماری قەوارەی هەرێمی كوردستانیان لە گشت روویەكەوەداوە ، وەك ئەوەی بێگانە و نەیاری كورد وكوردستان بن
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.