▪ ماكیاژەكەت بەندە بە مۆدی جلەكەتەوە

زۆربەی خانمان حەز بە شیككردنی ماكیاژەكان لەگەڵ جلەكانیاندا دەكەن، كە ئەوەش هەنگاوێكی جوانییە و دەبێتە مایەی شیك بوونت، چەندین ڕەنگی جۆراوجۆر هەن كە ماكیاژەكان لەگەڵ ڕەنگی جلدا بگونجێندرێت، لەوانە: ڕەنگی سوور، قاوەیی، سپی، لێرەوە باس لە شیكردنی ماكیاژ لەگەڵ جلی ڕەنگ سووردا دەكەین لە كاتی بۆنە و یادەكاندا: كاتێك جلێكی سوور هەڵدەبژێریت، دەتوانی ماكیاژێكی سادە بكەیت، چونكە سەرنجی دەوروبەر زیاتر دەكەوێتە سەر جلەكەت نەوەك ماكیاژەكەت، دەكرێت ماكیاژی برۆنزی هەڵبژێریت لەگەڵ ڕەنگاوڕەنگكردنی ڕوومەتەكانت، هەروەها دەبێ كرێمی تەڕكردنی ڕەنگاوڕەنگ لە جیاتی كرێمی ئەساس لێبدەیت، لەگەڵ هەندێ پۆدرە لەسەر ڕوومەتت و ڕەنگی لێویش با ڕەنگێكی تۆخ نەبێت و مات بێت. شێوازی كلاسیك: دەتوانیت ئەو شێوازە بۆ كاتی بۆنەی شەوانە و شوێنە داخراوەكان و سەردانی ئامادە بكەیت، كاتێك جلێكی سوورت لەبەر دەبێت دەكرێت كرێمی ئەساس بە سادەیی لێبدرێت، هەروەها ڕەنگی لێوانت با هاوشێوەی ڕەنگی سووری سێو بێت، ماكیاژی چاوەكانیش بە تۆخی بكە، برژانگی دەستكردیش بەكار بهێنە. شێوازی خانمە ناودارەكان: ئەو شێوازە بۆ ئاهەنگی گەورە و دەرچوون و گەشتكردن دەتوانیت بەكار بهێنیت، كە بریتییە لە سوواندنی كۆنسیلەر و كرێمی ئەساس بە یەكسانی لە ڕوخسارت بدەیت، كە پێشتر دەبێ جوان تێكەڵیان بكەیت. پۆدرەی دەموچاو با هاوشێوەی ڕەنگی پێستت بێت و ئای شادۆی پشت چاوەكانیش لێبدە، پاشان بەسەر برژانگەكانتدا پەرتی بكە، دواتر بە ئایلاینەر هێڵێك بكە كە هاوتەریب بێت لەگەڵ برژانگەكانت، ماسكاراش بە تۆخ و پڕی بكە، ڕەنگی لێویش با تاریك و بریقەدار بێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.