▪ مامۆستایەک لە هەولێر دەستدرێژی کردۆتە سەر خوێندکارێکی کچی حەوت ساڵان

مامۆستایەکى شارى هەولێر ماوەى ساڵ و نیوێکە لە یەکێک لە قوتابخانە تایبەتەکان لە عەنکاوە دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر قوتابییەکی حەوت ساڵان.

منداڵەکە لە دایکێکی مەغریبی و باوکێکی ئەڵمانییە. لە قوتابخانەیەکی تایبەت لە عەنکاوەی هەولێر خوێندوویەتی کە بە زمانی فەرەنسی وانەی تێدا دەخوێندرێت.
دایک و باوکى ئەو منداڵە سکاڵایان تۆمار کردووە و ئێستا مامۆستاکە دەستگیرکراوە و ئەو کاتانەى دەستدرێژى کردوەتە سەر منداڵەکە لەلای هەر کەسێک قسە بکات، ئەوا دەیکوژێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.