▪ ماڵی رۆشنبیری دۆڵی رۆست كرایەوە ……

زێ بادینان-سمیلان

هەژار فارس نوسەر و چالاكوان لە دەڤەری باڵەكایەتی، بەزی بادینان راگەیاند “ لەسەر بانگهێشتی کۆمەڵێ لاوی خۆبەخشی ناحیەی سمیلان و دەوروبەری بەشداریمان کرد لەکردنەوەی ماڵی رۆشنبیری دۆڵی رۆست، ئەمە دەسپێک و هەوڵێکی باشە بە ئاراستەی تەکاندانی زیاتر بەبواری مەعریفی و خۆرۆشنبیرکردنی زیاتری لاوە خوێن گەرم و خۆبەخشەکانی دەڤەرەکەمان”.

گووتیشی “ ئومێد دەکەین لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوکاری ماددیان بکات و هەنگاوی کردنەوەی سەنتەری رۆشنبیری لەناحیەی سمیلانی لێی بێتە ئاراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتوانی دەڤەرەكە تائێستا بێبەشن لەکتێبخانەیەکی گشتی و پارکێکی خنجیلانە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.