▪ موزایەدەچییەکان تاریخی ئێکسپایەریان چوار ساڵە

نووسین: زانا عبدالباقی

سەرەتا نەوەی نوێ ئیمزای بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتی فەرامانبەران کۆکردەوە بە ڕێژەی ٪١٠ بێ ئەوەی هیچ لایەنێکی کوردی ئاگاداربکاتەوە تەنانەت یەکگرتوو و کۆمەڵیش ئاگاداری ئەو شتە نەبوون کە نەوەی نوێ دەیکات.
نەوەی نوێ بۆ ئەو کارەی کرد؟
نەوەی نوێ بە ناشرینی ئەو بابەتە هەسیار و گرنگەیان بەکارهێنا و دوو مەبەستی ڕوونیان هەبوو یەکەم دژایەتی کردنی حکومەتی هەرێم و دووەم موزایەدەیەکی سیاسی بوو و بانگەشەبوو بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ئەوەی نەوەی نوێ ئیمزای بۆ کۆدەکردەوە زۆڕ نالۆژیک و ناعەقلانی بوو، تەرحەکەیان وابوو لەسەر هەمان پشک کە بۆ هەرێم دێت بۆ مووچە و خزمەتگۆزاری پاشەکەوتیش بگەڕێنێتەوە، کە ئەوە هەرگیز جێگای قبوولکردن نییە.
لەوانەیە بپرسی بۆ؟ با بە دوو خاڵ وەڵامی ئەو بابەتە بدەمەوە
یەکەم: هەمووان دەزانن هۆکاری پاشەکەوتکردنی مووچە نەناردنی شایستە داراییەکان بوو لەلایەن حکومەتی فیدراڵی کەواتە ئەوان سەبەبی ڕەیسی بوون لە دروستبوونی ئەو دوخە و لەسەر ئەوان پێویستە مولزەم بن بە قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێم لەپای ئەو زۆڵمەی کە کردیان.
دووەم: بوودجە دەکرێتە دوو بەش بەشێکی بۆ خزمەتگۆزاری و وەبەرهێنان، بەشێکی تریشی بۆ مووچە، ئێستا لە کوردستان ئەو دابەشکردنی بوودجەیە بەو شێوەیەیە ٪٧١ بۆ مووچە و ٪٢٩ بۆ خزمەتگۆزاری و وەبەرهێنان، کە پێم وایە ئەوەش ڕێژەیەکی زۆڕ نا هاوسەنگە بەڵام ئیتر ناچارییە، کەواتە ئەگەر تۆ لەسەر هەمان بوودجە پاشەکەوتیش زیادبکەی و بیدەیەوە ئەوا ڕێژەی مووچە بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٪٧٨ وە بوودجەی خزمەتگۆزاری و وەبەرهێنان کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە ٪٢٢ بەو شێوەیەش ڕێ لە پێشکەوتنی کوردستان دەگیرێت و پرۆسەی پێشکەوتن لە هەرێم زۆڕ خاودەبێت، جا شیعەی شوڤێنیش هەمان شتیان دەویست وەکو ناوچە وێرانبووەکانیان هەموو شتێک سفر بکەین، وەکو چۆن شارەکانیان کردووە بە زبڵخانەو و جادەی قیریان لێ بووە بە حەسرەت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و باڵەخانە و هەموو شتێکیان سفڕە تەنیا ئەوەی هەیانە مووچەیە ئەویش دەبێ خەڵکەکەیان سوپاسی خودا بکات کە دەوڵەتن و هیچ زەختێکیان لەسەر نییە، ئەگەر نا ئەویشیان نەدەبوو.

دواتر پارتی دوو پێشنیازی هەبوو کە تەواوی لایەنە کوردییەکان جگە لە نەوەی نوێ لەگەڵ پێشنیازەکە بوون.
یەکەم: پارتی داوای کرد حکومەتی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی پاشەکەوتەکە بگەڕێننەوە و ڕێژەکە بەرزبکرێتەوە بۆ ٪١٢، بەو شێوەیە زەختەکە لەسەر حکومەتی هەرێم کەمتر دەبێتەوە و خەڵکیش مافەکانیان وەردەگرنەوە.
دووەم: دوای ئەوەی ئەو پێشنیازەیان دایە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی شیعەکان دژایەتی نەکەن، پێشنیازەکە هەندەک گۆڕانکاری بەسەردا هات بەو شێوەیە، پێشتر لەبوودجەدا نرخی نەوت بە ٧٠ دولار دیاری کرا پارتی داوای کرد لە زیادەی پارەی نەوت واتە ئەگەر نەوت بوو بە ٨٠ دولار ٧٠ بدرێت بە حکومەتی فیدرالی و ١٠ دولارەکەی دی بخرێتە سەر مووچەی خەڵک و وەکو پاشەکەوت بدرێتەوە.

جا ئێوە سەیرکەن پێشنیازەکانی پارتی چەند مەعقولتر و باشترن، کەچی نەوەی نوێ لەگەڵ پارتی نەبوو و دەنگی پێ نەدا لەکاتێکدا کە پێشتر دەیان وت گرنگ نییە چۆن دەدرێتەوە تەنیا دەمانەوێت ئەو پاشەکەوتە بدرێتەوە، کەچی تەنیا لەبەر ئەوەی پێشنیازی پارتی بوو دژایەتییان کرد، پێم سەیرە حیزبەکانی سلێمانە بە جورێک سیاسەتەکەیان داڕشتووە کە ئامادەن لەگەڵ هەموو شیعەکان بن بەس لەگەڵ پارتی نەبن، زۆڕبەی جار و لە زۆڕبەی حاڵەتەکاندا ئامادەن هەموو شتێک بکەنە قوربانی بۆ موزایەدە و دژایەتیکردنی پارتی، پارتی حیزبی مەبدەئی کوردایەتییە و هەمیشە بێ گوێدانە موزایەدە و دژایەتییەکان هەوڵی داوە و هەڵدەدات بۆ مافە دەستوورییەکانی هەرێم و خەڵکەکەکی.

لە کۆتاییدا دەمەوێ بڵێم ڕاستە ئێستا خەڵک بڕوا بە موزایەدەکان دەکات بەڵام تاریخی ئێکسپایەری موزایەدەچییەکان تەنیا چوار ساڵە نمونەش (گۆڕان)

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.